سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی .!
گۆڕینی فۆنت



(( لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی ))

ام حرام (رەزای خوای لێ بێ ) ئەفەرموێ: (( یەکەم سوپا لە ئومەتەکەم کە جەنگی دەریا ئەکەن بەهەشتیان مسۆگەر کرد))٠ ام حرام وتی : وتم ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) من لە سوپایەدا بوونم هەیە، فەرمووی: بەڵێ ((تۆ لە ناویاندایت )). پاشان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (( یەكەم سوپا لە ئوومەتەکەم جەنگی شاری قەیسەر ئەکەن خوا لێیان خۆش بووە)). ام حرام وتی: وتم من لەناویاندام ئەی پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وسلم) ؟ فەرمووی: نا تۆ لەناویاندا نیت)). ئیمامی بوخاری بەژمارە ( ۲۹۲٤) له صحیحەكەیدا گێڕاویەتیەوە.

تێبینی: 
۱. مەبەست لە جەنگی دەریا جەنگی رۆمەکانە کەلە پشت دەریای ناوەڕاست نیشتەجی ئەبن.
۲. مەبەست لە (شاری قەیسەر) شاری (القسگنگینیە)یە. المصدر : عمدە القاری شرح صحیح البخاری، ( ۱۹۸/۱٤).
ابن حجر ئەفەرموێت:( لەفەرموودەکەدا چەندین نیشانەی تێدایە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەواڵی داوە بەوە کە روو ئەدات، وەئەوەی کە فەرمووی روویدا، ئەمەش لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی هەژمار ئەکرێت. لەو نیشانانەی كە هەواڵی پێداون: هەواڵدانە بە مانەوەی ئوومەتەکەی لەدوای خۆی، وە بوونی چەندین کەسی بەهێزو بەتوانا لەناویاندا، وە هەواڵدانە بە بەزاندنی دوژمن، و هەواڵدانە بە جێگیربوونی ئوومەتەکەی لەناو شارەکاندا تاکو جەنگی دەریا بکەن، وە ام حەرامیش تاکو ئەو سەردەمە ئەژی، و لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئەبێت کە جەنگی دەریا ئەکەن، بەڵام ناگاتە سەردەمی جەنگی دووەم.

فتح الباری، (۱۱ /۸٠) .

 1288

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram