ڕێچكه و ڕێگا چیاییه‌كان له روانگه‌ى قورئانی پیرۆزدا عبدالله عبدالرحمن كوردى بسم الله الرحمن الرحیم به قه‌له‌می خزمه‌تكاری قورئان و سونه‌ت ابن عباس ڕێچكه و ڕێگا چیاییه‌كان له قورئانی پیرۆزدا. له ناز و نیعمه‌ته هه‌ژمارنه‌كراوه‌كانی خوای مه‌زن –جل جلاله- به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه ئه‌و چیا و كێوانه‌یه,كه خوای مه‌زن –جل جلاله- بوونیادی ناوه بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی ئاده‌میزاده‌كان,كه بێ گوومان خوای مه‌زن –جل جلاله- سوود و گرینگی و بایه‌خ گه‌لێكی سازش كردووه له بنیادنان و دروستكردنی چیا و كێوه‌كان. گرینگ‌ترین و به بایه‌خترین سوودی چیاكان بریتییه له‌وه‌ی كه خوای مه‌زن – جل جلاله – چیاكانی وه‌ك (راسیات) دروست كردووه, تاوه‌كوو زه‌وی دووچاری (جووڵه و شڵه‌ژان و لاربوون) نه‌بێت, هه‌روه‌ك خوای مه‌ه‌زن- ده‌فه‌رمووێت وجعلنا في الأرض رواسي أن تميد به‌م وجعلنا فيها فجاجا سبلا لعلهم يهتدون (مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بریتی یه له‌وه‌ی كه خوای مه‌زن –سبحانه وتعالی – به لوتف و به‌زه‌یی بێ شووماری خۆی بۆ به‌نده‌كانی,چیا و كێوی گه‌وره‌ی دروستكردووه وه‌ك(راگيركار) تاوه‌كو زه‌وی دووچاری (جووڵه و شڵه‌ژان و لاربوون) نه‌بێت به‌وانه‌ی كه به‌سه‌ریه‌وه‌ن, هه‌روه‌ها خوای مه‌زن –جل جلاله – له زه‌ویدا یان له(چیاكاندا) ڕێگا و ڕێڕه‌و و ڕێچكه‌ی ئاسانی دروستكردووه بۆ به‌نده‌كانی تاوه‌كو گوزه‌ر بكه‌ن تیایدا ڕووه‌و ده‌وروبه‌ر و له ڕێگه‌یه‌وه بگه‌ن به ناز و نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی خوای مه‌زن- جل جلاله - هه‌روه‌ها له ڕێگه‌یه‌وه پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن)وه‌ی جێ ی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌وه‌یه كه زانایان له باسی فجاجا سبلا هاوڕا نین هه‌ندێكیان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ (چیاكان) و هه‌ندێكی تریشیان بۆ (زه‌وی) له ته‌فسیری(ته‌به‌ری)دا هاتووه كه كه زانای ئومه‌ت(ابن عباس-رضی الله عنه) له ته‌فسیری وجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا ده‌فه‌رمووێت(رێگا و ڕێڕه‌وی نیوان چیاكان) واتا مه‌به‌ست له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه (رێگا و ڕێڕه‌وی نیوان چیاكان)ه , چونكه هه‌ردوو پیتی( ه-أ) بۆ چیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه,هه‌روه‌ها له ته‌فسیری (ابن كثیر-رحمه الله) دا هاتووه كه مه‌به‌ست له (فجاجا) بریتی یه له ڕێگا و ڕێڕه‌وی نێوان چیاكان,هه‌روه‌ها زانا(شعراوی-رحمه الله) له ته‌فسیره‌كه‌یدا له ڕاڤه‌ی وجعلنا فيها فجاجا سبلا ده‌فه‌رمووێت( بۆ هه‌ردووكیان ڕاسته چ(زه‌وی) بێت یا (چیا) خوای مه‌زن –جل جلاله – له هه‌ردووكیاندا ڕێگای دروست كردووه بۆ هاتووچۆ كردن,له چیاكاندا له شێوه‌ی كه‌له‌به‌ر و كه‌لێن دۆڵ وایه),كه‌وا بوو خوای مه‌زن – جل جلاله- بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانی له چیاكاندا چه‌ندین ڕێڕه و ڕێگای دروستكردووه تاوه‌كو له ڕێگه‌یه‌وه سوودمه‌ند بن له ناز و نیعمه‌ته زۆره‌كانی زه‌وی. گه‌ر به ووردی بیرتیژیه‌وه تێڕمان بكه‌ین په‌ی به‌وه ده‌كه‌ین كه خوای به‌خشنده – تبارك وتعالی – شتانگه‌لێكی بۆ به‌نده‌كانی فه‌راهم كردووه كه له‌و په‌ڕی ڕێك و پێكی و ته‌واوی دان,ئه‌وه‌تا خوای مه‌زن –جل جلاله – وێڕای ئه‌وه‌ی كه چیاكانی دروست كردووه له‌سه‌ر ته‌واوترین و به سوودترین جۆر و شێوه,كه له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه سوودمه‌ندن وه‌ك_ چه‌سپكار و بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی و كانزا و میوه‌جات و دیمه‌نی سروشتی و له‌وه‌ڕگا و خاكی كشتوكاڵی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی هه‌نگوین...تاد,كه‌چی له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا رێگا‌و ڕێچكه‌ی سازش كردووه له نێوان چیاكاندا تاوه‌كو ئاده‌میزاد سه‌ر ده‌ربكات و گوزه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوود مه‌ند بێت و ناز و نیعمه‌تی زیاتر ببینێت. خاڵێكی گرینگ هه‌یه لێره‌دا باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه خوای مه‌زن-جل جلاله – ده‌فه‌رمووێت لعلهم يهتدون ,له دیوێكیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر ده‌ركه‌ن له نازو نیعمه‌ته زۆره‌كان,كه خوای مه‌زن – جل جلاله- به‌خشیویه‌تی به به‌نده‌كانی,له دیوه‌كه‌ی تردا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه بگه‌ن به ڕاستی و پاكی خوای مه‌زن – جل جلاله – ئیمان بهێنن,چونكه چیاكان نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه له‌سه‌ر (مه‌زنی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی) خوای مه‌زن –سبحانه وتعالی-. سوودی ڕێگا و كه‌له‌به‌ره چیایی یه‌كان چین؟ له كورترین وه‌ڵامدا ده‌ڵێین"شتێك خوای مه‌زن-جل جلاله- دروستی كرد بێت و ناوی هێنا بێت,هێنده به سوود و بایه‌خه كه نایه‌نه هه‌ژماركردن. بێ گوومان ڕێگا و كه‌له‌به‌ره چیایی یه‌كان سوود و بایه‌خێكی زۆریان هه‌یه,ئاده‌میزاد هه‌رده‌م حه‌ز ده‌كات زیاتر ببینێت و زیاتر له ناز و نیعمه‌ته‌كان بچێژێت,كه‌وا بوو گه‌ر چیاكان یه‌ك پارچه‌ی ره‌قن و دامه‌زراو بوونایه,ئه‌وا ئاسته‌نگ بوو له به‌رده‌م ئاده‌میزاد بیانبڕێت و گوزه‌ر بكات تیایاندا,هه‌روه‌ك (ابن كثیر) له ته‌فسیره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه و ده‌فه‌رمووێت(مه‌به‌ست له –فجاجا سبلا- بریتیه له كه‌له‌به‌ر(ثغره) ی نێوان چیاكان تاوه‌كو ئاده‌میزاد به ئاسانی له‌م ووڵات بچێ بۆ ئه‌م ووڵات, له‌م هه‌رێمه‌وه بڕوات بۆ هه‌رێمێكی تر,هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین كه چیایه‌ك بۆته به‌ربه‌ست له نێوان ووڵاتێك بۆ ووڵاتێكی تر,بۆیه خوای مه‌زن – جل جلاله – كه‌له‌به‌ر و ڕێچكه‌ی تێدا دروستكردووه,بۆ ئه‌وه‌ی كرداری هاتووچۆ ئاسان بێت) خۆ ئه‌گه‌ر چیاكان خاڵی بن له ڕێگا و كه‌له‌به‌ر ئه‌وا ئه‌وكات ئاده‌میزاد به ته‌نهایی و په‌ڕگه‌گر له ناوچه و هه‌رێمێكی دیاریكراو ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت سه‌رده‌ربكات به ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر,كه‌چی خوای مه‌زن –جل جلاله – به‌خشش و به‌زه‌یی هێنده زۆره كه له شوومار نایه‌ت,بۆیه چیاكانی له‌سه‌ر چاكترین و ته‌واوترین و به‌سوودترین شێوه بنیاد ناوه بۆ سو‌و د و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاده‌میزاد, جا لێره‌دا به كورتی ئاماژه بۆ سوود و بایه‌خه‌كانی (ڕێگا و ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیایی یه‌كان ) ده‌كه‌ین. 1- له لایه‌نی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانست و زانیاری. كرداری فێربوونی زانست و زانیاری به سوود شتێكی زۆر گرینگ و پێویسته,بۆیه گه‌ر برَوانینه ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئانی مه‌زن و سونه‌تی پڕ واتای پێغه‌مبه‌ر-صلی الله علیه وسلم- ئه‌و كات گرینگی و بایه‌خی (فێربوونی زانست) مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه, خوای مه‌زن ده‌فه‌رمووێت (هل یستوي الذین یعلمون والذین لا یعلمون "(الزمر 9) يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات (المجادله 11) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر –صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رمووێت (من سلك طريقا يلتمس فیه علما سهل الله له به طريقا إلی الجنه) (هه‌ر یه‌كێك ڕێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری-زانستی شه‌رعی و به‌سوود- لێ‌وه به‌ده‌ست بهێنێت,ئه‌وا خوای مه‌زن-جل جلاله- به هۆیه‌وه ڕێگای چوونه به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات) كه‌وا بوو فێربوونی زانست به سوود و به بایه‌خه,له‌م ڕوانگه‌یه‌وه فێربوونی زانست پێویستی به ماندووبوون و كۆچكردن و گه‌ڕان و به‌دواداچوون هه‌یه,بۆیه خوای مه‌زن –جل جلاله –به هۆی بوونی ئه‌م ڕێڕه‌و و ڕێگا چیاییانه كاری له به‌رده‌م خه‌ڵكی ناوچه چیایی یه‌كان ئاسان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به دوای زانست و زانیاری بگه‌ڕێن و خۆیان شاره‌زا بكه‌ن,ئه‌مه به هه‌مان شێوه له زۆر كاتدا خه‌ڵی ناوچه‌كانی تریش سوودمه‌ند بوونه,به جۆرێك خه‌ڵكی بۆ فێربوونی زانست له ناوچه جیاجیاكان سه‌ردانی ناوچه چیایی یه‌كانیان كردووه بۆ فێربوونی زانست,ئه‌مه به تایبه‌تی له سه‌رده‌مانی كوِن باوتر بووه وه‌ك له ئێستا,چونكه ئێستا له فه‌زڵی خوای مه‌زن –جل جلاله- به زیاد بێت زانست و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه و سوپاس بۆ خوای مه‌زن – جل جلاله - كاره‌كه ئاسان بووه,بۆ وێنه له پێشوودا خه‌ڵكان چه‌ندین (میل) یان ده‌برَی به سواری ووڵاخ بو فێربوون ۆ داواكردنی زانست,به‌هه‌مان شێوه ئێستاش پێویست ده‌كات به‌رده‌وام له گه‌ڕان بیت بۆ فیریوونی زانست و زانیاری, پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا به ته‌نها به‌س نیه بۆ فێربوونی زانست و زانیاری,ده‌ی ئه‌واتا ساڵانه به (ملیۆنه‌ها) باس و توێژینه‌وه له ناوچه چیایی یه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت,وه‌ك له چیاكانی(هیمالایا و روكی و ئه‌ندێز و ئه‌چه‌لاشیان و كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و حه‌به‌شه و چیاكانی قه‌وقاز و وولاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و ووڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستان ...تاد) كه بێ گوومان ئه‌مه‌ش پێویستی به هاتووچۆ و ماندووبوون هه‌یه, بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌و و ڕێگا چیایی یه‌كان نه‌بێت,ناتوانرێت ئه‌م باس و توێژینه‌وانه وا به ئاسانی به ئه‌نجام بگه‌ێنرێت,به‌مه‌ش زانست له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانیدا كه لایه‌نی چیا و ده‌رامه‌ته چیاییه‌كانه‌نه دووچاری مه‌نگ بوون ده‌هات,چونكه ناوه‌ڕوَِكی زۆرێك له زانسته‌كان بابه‌تی چیا و سروشتی چیا له خۆ ده‌گرێت,وه‌ك زانسته‌كانی(جوگرافیا-جیمۆرفۆلۆجیا-جیولوجیا-ئه‌ندازیاری-هایدرۆلۆجی-زینده‌وه‌رزانی-ژینگه-كیمیا‌و-فیزیا‌و-زه‌ریا و ده‌ریاكان .....تاد) ,كه‌وا بوو گشت زانسته‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه به به‌رده‌وام باس و توێژینه‌وه بكه‌ن,بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه (ڕێگا و ڕێچكه چیاییه‌كان) گرینگ و بایه‌خدارن له به‌ره‌و پێشخستنی زانستی نوێ. 2-له لایه‌نی ڕۆشه‌نبیری و كه‌لتووری ووڵاتان به گشتی له ڕووی كه‌لتوور و داب و نه‌ریت و ڕۆشه‌نبیری و ئاستی پێشكه‌وتن لێك جیاوازن, ئه‌م جیاوازییه وای كردووه كه ووڵاتان له نێو خۆیاندا هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه‌لتوور و ڕۆشه‌نبیری یه‌كتر وه‌ربگرن و پێڕۆی بكه‌ن,ئه‌وه‌تا له زۆربه‌ی شارستانیه‌كانی پێشوودا ده‌بینین شارستانیه‌ك جۆره كه‌لتوور و ڕۆشه‌نبیریه‌كی هه‌یه كه جیایه له بنچینه و بنه‌ما تایبه‌تیه‌كانی شارستانیه‌كه,ئه‌مه‌ش شاره‌زایانی ئه‌م بواره زیاتر د‌رك به‌م لایه‌نه ده‌كه‌ن,بۆ وێنه پاشماوه‌ی هه‌ندێك له شارستانیه‌كان ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن,كه ده‌بینین له هه‌ندێ له شارستانیه كۆنه‌كان جۆره كه‌لتوور و ڕۆشه‌نبیریه‌ك پیاده كراوه كه له بنچینه‌دا هی خودی شارستانیه‌كه نه‌بووه,ئه‌وه‌تا هه‌ریه‌ك له شارستانیه‌كانی (ئیسلامی و ڕۆژئاوا) كاریگه‌ریان به‌سه‌ر یه‌ك هه‌بووه,بۆ وێنه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی(7) ه‌مه‌وه تا نزیكی سه‌ده‌ی (13) شارستانی ئه‌وروپی به ڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر ببوو به كه‌لتوور و شارستانی ئیسلامی له رشووی(ڕۆشه‌نبیری و هزرو بیر‌و زانست),به هه‌مان شێوه له زۆرێك له شارستانیه‌كان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بووه,ئه‌وه‌تا زۆری هه‌ره زۆری شێوه‌كانی(بیناكاری و كاروچاڵاكی) شارستانیه‌كان له بنچینه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به نموونه دوو شارستانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه له ئه‌نجامی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا سوودیان له یه‌كتر بینیوه بۆ به‌ره‌وپێش چوون و گه‌شه‌سه‌ندنیان. له ڕووی گواستنه‌وه: مه‌به‌ست له گواستنه‌وه بریتی یه له : گواستنه‌وه‌ی شتێك له شوێنێكه‌وه بو َ شوێنێكی تر به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو, هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیش له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه بریتی یه له‌و ڕێگا و ڕێچكانه‌ی كه فه‌راهمن له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كان, كه‌م تا زۆر دانیشتوانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له ناوچه شاخاوییه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه كه سه‌ر ده‌ربكه‌ن و بچن بۆ ناوچه جیاجیاكانی ده‌وروبه‌ریان به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان,جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێگا و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان گه‌لێك به سوودن,چونكه ئاده‌میزاد به سوود وه‌رگرتن له ناز و نیعمه خوایی یه چه‌ندین ڕێگای چۆراوچۆری دروستكردووه له قه‌راغ و لێواری ڕێگا و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان,تاوه‌كو به‌ڕێی ئه‌م ڕێگایانه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رفراوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناوچه و هه‌رێمه‌كانی تر هه‌یه‌تی ڕایان بپه‌ڕنێت,دانیشتوانی هه‌رێمه شاخاوییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی جیاجیای خۆیان وه‌ك (كشتوكاڵكردن و شوانكاره‌یی و كاروچاڵاكییه‌كانی تر) ناوه ناوه پێویستیان به‌وه هه‌یه كه ڕووه‌و ده‌وروبه‌ر هه‌نگاو بنێن,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چ له كۆندا و چ له ئێستادا ئاده‌میزاد به سوود وه‌رگرتن له كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان چه‌ندین ڕێگاو بانی دروستكردووه بۆ كرداری هاتووچۆكردنی خۆی و به‌رژوه‌ندییه گشتی یه‌كانی,چا به بێ بوونی كه‌له‌به‌ر و ڕێگا چیاییه‌كان ناتوانرێت به شێوه‌یه‌كی دروست و پێویست رێگاكانی هاتووچۆ(خۆڵی و قیڕتاو و ئاسنین) بنیاد بنرێن,چونكه ئه‌گه‌ر تۆبۆگرافیا(به‌رزی و نزمی) هه‌رێمێك وا پێك هاتبێت كه هه‌رێمێكی شاخاوی به‌رده‌ڵانی به‌رزی بێ كه‌له‌به‌ر و گوزه‌رگه بێت ئه‌وكات ناتوانرێت په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌كانی تری ده‌وروبه‌ر بكه‌یت به شێوه‌یه‌كی گونجاو و پێویست, بۆ وێنه بوونی زنجیره چیاكانی (رۆكی) له (ئه‌مه‌ریكا) به هۆی درێژبوونه‌وه و نه‌پچڕاوییه‌كی زۆری ئه‌م زنجیره چیاییه گرفت و ته‌گه‌ره‌یه‌كی زۆر دروست بووه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه,به جۆرێك ته‌واوی پیشه‌كاران و دانیشتوانی ناوچه‌كه ناتوانن به شێوه‌یه‌كی پێویست په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر بكه‌ن,كه‌چی له لایه‌كی تره‌وه (كه‌له‌به‌ری- تێپه‌ڕگه) ی (خیبر) (ممر الخیبر) كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چیایی دژوار و ڕك له سه‌ر سنوری نێوان(پاكستان و ئه‌فغانستان) ئه‌م كه‌له‌به‌ره درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته(53)كم و پانیه‌كه‌شی له ته‌سكترین خاڵیدا(3)م ده‌بێت,وه به یه‌كێك له گرینگ‌ترین كه‌له‌به‌ره‌كانی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت,ئه‌م تێپه‌ڕگه‌یه گرینگی یه‌كی مێژوویی و ستراتیژی و بازرگانی هه‌بووه هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێستاش,به یه‌كێك له هه‌ره ڕێگا سه‌ره‌كی و ستراتیژییه‌كانی (فارس و یۆنان و مه‌غوله‌كان و ئه‌فغانیه‌كان) بووه بۆ به‌رگریكردن و پلانه سه‌ربازییه‌كانیان,ئه‌م كه‌له‌به‌ره هه‌ردوو شاری( پیشاوه‌ر و كابۆل) پێك گرێده‌دات * و ڕێگایه‌كی گرینگه بۆ كاروچاڵاكیه جیاجیاكان له تێكڕای بواره‌كانی (بازرگانی و گواستنه‌وه و سه‌ربازی...تاد) كه‌وا بوو ڕێگا و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان گرینگی و بایه‌خێكی زۆریان هه‌یه بۆ ووڵاتان له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا. له ڕووی بازرگانی و پیشه‌سازیدا: شتێكی ڕوون و ئاشكرایه كه ناوچه چیاییه‌كان به‌شێكی گرینگ له كرداری بازرگانی پێك ده‌هێنن,ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوچه چیاییه‌كان گه‌لێك ده‌رامه‌ت و كانزا و به‌روبوومی كشتوكاڵی چۆراوچۆریان له‌خوً ده‌گرن,جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ره‌ستانه ساغ بكرێنه‌وه و بگه‌ێنرێن به بازار پێویست ده‌كات ڕێگا و ده‌رچه‌یه‌ك هه‌بێت كه ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ی پێدا بگوازرێته‌وه,جا هه‌ر له كۆنه‌وه ڕێچكه و ڕێگا چیاییه‌كان گرینگی و بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه له بواری بازرگانی,ئه‌وه‌تا هۆز و نه‌ته‌وه جیاجیاكانی بانی (تبت) و زنجیره چیاكانی (هیمالایا) هه‌ر له كۆنه‌وه به ڕێگای ئه‌م ڕێچكه چیایی یانه پێداویستیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كردووه,به جۆرێك له سالانه چه‌ندین كاروانی بازرگانی ئاڵوگۆر كراوه له نێوان ئه‌وان و دانیشتوانی ناوچه‌كانی تر وه‌ك دانیشتوانی(نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و هیند....) ئه‌مه به هه‌مان شێوه له ئێستاشدا ڕێچكه چیاییه‌كان هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕن,كه ده‌بینین به له هه‌ر یه‌ك له ووڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئینگلترا و فه‌ره‌نسا و ووڵاَتانی تری جیهان ناوچه چیاییه‌كان كردۆته خاڵێك له خاڵه‌كانی وه‌چه‌رخان و پێشكه‌وتنی ووڵات و ساڵانه به (ملیۆنه‌ها ته‌ن) له كانزا و ده‌رامه‌تی جیاجیای وه‌ك(نه‌وت و ئاسن و زێڕ و نحاس و فسفۆڕ و....) له ناوچه چیاییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن و به ڕێگای ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان ده‌یگوازنه‌وه بۆ كارگه پیشه‌سازیه‌كان و وه دواتر هه‌ر له‌وێ هه‌ڵده‌ستن به پوخت كردن و گۆڕینیان بۆ كه‌ره‌سته‌یه‌كی به سوودتر و چاكتر,پاشانیش پێداویستی ناوه‌خۆی پێ پڕده‌كه‌نه‌وه,هه‌رچی زیادیش ده‌بێت هه‌نارده‌ی (بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی) ده‌كه‌ن,كه‌وا بوو به بێ بوونی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان ئه‌نجامدانی تێكڕای ئه‌م كارانه ئه‌سته‌م ده‌بێت,چونكه بوونی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان به خاڵی سه‌ره‌تا و بنیچه‌یی داده‌نرێت له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ره‌سته كانزایی و ده‌رامه‌تانه بۆ كارگه پیشه‌سازییه‌كان,خۆ به بێ بوونی ڕێگایه‌كی گونجاو و له‌بار كانزا و ده‌رامه‌ته‌كان هیچ سوودێكیان نامێنێت,ده‌ی كه‌وایه بۆ سوپاس گوزاری و شوكرانه‌ی خوای مه‌زن –جل جلاله – ناكه‌ن. له ڕووی كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵداری : یه‌كێك له هه‌ره پیشه سه‌ره‌كی و له‌پێشینه‌كانی دانیشتوانی ناوچه چیایی یه‌كان بریتیه له (كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵداری), جا كشتوكاڵ چ له كاتی چاندنی به‌روبوومه‌كان بێت یاخود له كاتی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كان بێت,پێویست ده‌كات ڕێگایه‌كی گونجاو و به‌رده‌ست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كشتوكاڵكردنی لێ‌وه دابین بكه‌ین,چونكه له وه‌رزی چاندنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان كشتوكاڵ چێویستی به (تۆ-تۆوی چاندن و په‌ین) ده‌بێت,هه‌روه‌ها له كاتی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كانیس پێویست ده‌كات كه به‌روبوومه‌كان ساغ بكرێنه‌وه و بگه‌ێنرێنه بازاڕه‌كان, جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان گه‌لێك به بایه‌خن,به جۆرێك دانیشتوانی ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان وه‌ك هۆو پێناوێك به‌كارده‌هێنن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی كشتوكاڵكردن,ئه‌وه‌تا ئێستا له جیهان ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان به ته‌رز و جۆری جیاواز به‌كارده‌هێنرێن بۆ كاروچاڵاكیه ئاده‌مییه‌كان(بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵكردن) به نموونه ووڵاتێكی وه‌ك (بریتانیا) جیاوازه له ووڵاتێكی وه‌ك (نَیپال) له هه‌ندێ وولاًتدا ئاستی سوود وه‌رگرتن و بایه‌خی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان زۆره,به جۆرێك ناوچه چیاییه‌كان به تۆرێكی پێشكه‌وتووی گواستنه‌وه داپۆشراوه و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت بو سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكانی(بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شت و گوزاری...) نموونه‌ش وه‌ك ووڵاتانی ئه‌وروپا(بریتانیا-نمسا-ئیسپانیا-فه‌ره‌نسا-نه‌رویج) كه‌چی له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ بوونی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره‌كان له ناوچه‌چیایه‌كانی هه‌ندێ ووڵات تۆڕێكی پێشكه‌وتووی گواستنه‌وه به‌دی ناكرێت به هۆی دواكه‌وتوویی و بایه‌خ نه‌دان به‌م به‌خششه‌ی خوای مه‌زن – سبحانه وتعالی – ئه‌مه له كرداره‌كانی له‌وه‌ڕداری و ئاژه‌ڵ به‌خێوكردنیش به هه‌مان چه‌شن و شێوه‌یه,به تایبه‌تی ئێستا ووڵاتان ڕووه و ئه‌وه چوونه كه ئاژه‌ڵداری ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی بازرگانی, وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ووڵاتانی (فه‌ره‌نسا و نیوزله‌ندا و هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا....) به‌رچاو ده‌كه‌وێت,كه به جۆرێك به‌روبوومه‌كانی ئاژه‌ڵداری وه‌ك( گۆشت و شیره‌مه‌نی) به مه‌به‌ستی بازرگانی كردنه,جا بۆیه بوونی ڕێگای گونجاو و له‌بار پێویسته بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی كێڵگه‌كانی ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن بۆ بازاره‌كان به مه‌به‌ستی بازاڕكردن و ساغكردنه‌وه‌یان, جگه له‌مانه‌ی باسكرا ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان گرینگ و به بایه‌خن له‌سه‌ر ئاڵوگۆركردنی ئاووهه‌وا,به هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی زۆرینه‌ی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له شێوه‌ی پێچاوپێچی یه,ئه‌مه وا ده‌كات به به‌رده‌وام شنه بایه‌كی فێنك هه‌ڵ بكات به درێژایی ڕێڕه‌وی ڕێچكه و كه‌له‌به‌ره چیاییه‌كان,چونكه هه‌ندێ شوێنی ڕێڕه‌وه‌كه تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێ و هه‌ندێكی تری تیشكی خۆری به‌ر ناكه‌وێ به‌مه‌ش په‌ستان له‌م دوو شوێنه‌دا ناچوون یه‌ك ده‌بێت,به‌مه‌ش به به‌رده‌وامی شنه بایه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه تیشكی خۆری به‌رناكه‌وێت هه‌ڵده‌كات بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت,به‌مه‌ش هاوا گۆڕكێیه‌كی ته‌ندروست ڕووده‌دات,ئه‌مه‌ش به سوود و قازانجی ئاده‌میزاد ده‌شكێته‌وه. ئه‌وه‌ی باسكرا بریتی بوو له‌و نیعمه‌ت و به‌خششه‌ی خوای مه‌زن و كاربه‌جێ – جل وعلا - كه چۆن چیاكانی به‌وپه‌ڕی ڕێك و پێكی دروست كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی به‌نده‌كانی,كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه شتانگه‌لێكی به سوودی لێ به‌دیهێناوه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی, كه‌چی له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا رێچكه و رێگاشی بۆ فه‌راهم كردووه تاوه‌كو به ئاره‌زووی خۆی سه‌رده‌ربكات به ده‌وروبه‌ر و بگه‌ڕێت و هاتووچۆ بكات تا پێداویستیه‌كانی دابین بكات,ده‌ی باشه بۆچی زۆرینه‌ی ئاده‌میزاده‌كان سوپاسگوزار نین؟ بۆ یه له كۆتایی دا ده‌ڵێن (فلله الحمد رب السموات ورب الأرض رب العالمین) (والحمدالله رب العالمین) له دوعا خێره‌كانتان بێبه‌شمان مه‌كه‌ن و له هه‌ڵه‌كانیش راستمانمان بكه‌نه‌وه[email protected]