ئیعجازی ره‌نگی ئاگر له فه‌رمووده‌دا کاتێک زاناکان لێکۆڵینه‌وه‌يان له ئاگر و په‌یوه‌ندی ڕه‌نگه‌که‌ی به پله‌ی گه‌رمیه‌وه كرد، بۆیان ده‌رکه‌وت ئاگر سوره بەڵام ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی به‌رز بکه‌ینه‌وه دەگۆڕێت بۆ ئاگری سپی وه ئه‌گه‌ر زیاتر به‌رزمان کرده‌وه ده‌بێت به ڕه‌ش. ئه‌م دیارده‌یه زاناکان پێی ده‌ڵێن دیارده‌ی (تیشکدانه‌وه‌ی ته‌نی ڕه‌ش). سەرسوڕهێن ئەوەیە پێغەمبەر ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیە كردووە واته دیارده‌ی گۆڕانی ڕه‌نگی ئاگر،. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لەبارەی ئاگری دۆزەخەوە ده‌فه‌رموێت: (هه‌زار ساڵ ئاگرەكەی داگیرساند هه‌تا سور بو، پاشان هه‌زار ساڵی تر دایگیرساند هه‌تا سپی بو، پاشان هه‌زار ساڵی تر دایگیرساند تا ڕه‌ش بو، ئیستا ڕه‌ش وتاریکه) [رواه الترمذي]. صدق رسول الله ! وەرگێڕانی: شەم میرزا