سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  الإيمان = باوەڕ
گۆڕینی فۆنت



الإيمان = باوەڕ

🔸تعریف الإيمان: پێناسەی باوەڕ
⬅الإيمان: والإيمان قول وعمل, يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية.
🔹 باوەڕ قسە و كردەوەیە, بە خوا پەرستی زیاد دەكات, وە بە تاوان و سەرپێچی كەم دەكات.
🔶 قول القلب: وهو تصديقه وإقراره: قال الله تعالى:
( وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ )
الزمر (33)
🔷قسەی دڵ: راستی و باوەڕ پێكردن و دان پانانی:
اللە عز وجل دەفەرمویت:
"ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن."
🔶 عمل القلب: انقياده وإذعانه: قال الله تعالى:
( وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ )الزمر (54)
🔷 كردەوەی دڵ: تەسلم بوون و ملكەچ بوونی تەواوەتی.
اللە عز وجل دەفەرموێت:
" هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن،"
🔶 قول اللسان : وهو النطق بالشهادتين: قال الله تعالى:
( قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَ..)البقرة (136) 
وقال تعالى:(.. إِلَّا مَن شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ )الزخرف (86)
🔷 قسەی زمان: بەدەم ووتنی بە شەهادەت هێنان.
اللە عز وجل دەفەرموێت:
(بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و...)*(..مەگەر كەسێك كەشاهیدی ڕاستی دابێت و بزانێ كێ شایستەی تكا بۆ كردنە)
🔶 عمل اللسان والجوارح: فعمل اللسان كتلاوة القرآن و سائر الأذكار, وعمل الجوارح كالصلاة والحج والجهاد.
🔷 كردەوەی زمان و كردەوەی ئەندامەكان, ⬅كردەوەی زمان وەك خویندنەوەی قورئان, و كردنی زیكرەكان,
⬅كردەوەی ئەندامەكان وەك نوێژ و حەج و جیهاد كردن
🔶 الإيمان يزيد بالطاعات وينقص بالمعاصي:
ودليل زيادته قال الله تعالى:( ..وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ ..)المدثر (31) قال تعالى: 
(..وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا )الأنفال (2)
🔷 باوەڕ زیاد دەكات بە خواپەرستی و كەم دەكات بە تاوان و سەرپێچی.
بەڵگەی ئەوەی زیاد دەكات: اللە عز وجل دەفەرموێت:
(بۆ ئەوەی باوەڕ داران زیاتر دڵیان دامەزراو ببێت)*(کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات،)
🔶 وأما نقصانه فمن أدلته قوله رسول الله( ﷺ ): (أن الآيمان ليخلق في جوف أحدكم كما يخلق الثوب, اسألوا الله ان يجدد الايمان في قلوبكم ) رواه الطبراني والحاكم وصححه الآلباني.
🔷 بەڵام كەم كردنی ئیمان بەڵگەی فەرمودەی پێغـەمبەری خوایە( ﷺ )(( بەڕاستى باوەڕ کۆن دەبێت لە ناو سکى هەر یەکێک لە ئێوە –واتە لە ناو دڵتان –هەروەک‌و چۆن پۆشاک کۆن دەبێت , وە ئێوەش بپاڕێنەوە لە الله باوەڕتان تازە بکاتەوە لە ناو دڵەکانتاندا)).

 1351

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram