سورة (الفلق)به تەفسیری پوختەی قورئان سورة الفلق / مه‌ككه‌یی ژماره‌ی ئايه‌ته‌کان ٥ (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ) به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان {١}(قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ) ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به دروست که‌ری بوونه‌وه‌ر واته به‌ره‌به‌یان. {٢}(مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ) له زیانی ئه‌وه‌ی که دروستی کردووه. {٣}(وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ) وه له زیانی تاریکی کاتێک که دابێ. {٤}(وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ) وه له زیانی فووکهران(جادوو که‌ران) به گرێ یاندا. {٥}(وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ) وه له زیانی به‌خیل و حه‌سوود کاتێک که حه‌سوودی ببات. ـــ