ئیعجازی زانستی له فهرموودهی پێغەمبەری ئیسلام ﷺ لەسەر پیسی سهگ و پاكی پشیله.! هەزاران ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ لەگەڵ سەگدا ژیاوە، لە گورگ پاراستویەتی و بە مەبەستی ڕاوكردن و تەنانەت بۆ خۆگەرمكردنەوە لە گەڵیدا خەوتوە، لە مێژوودا جیاوازی سەگ و پشیلە نەكراوە لە ڕووی مامەڵەوە، هیچ هاندانێك بۆ دووركەوتنەوە لە سەگ نەبووە، لەكاتی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەدەتوانرا جیاوازی نێوان ئەو دوو ئاژەڵە بزانرێت، بەڵام پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەخێوكردنی سەگ لەناو ماڵ و بەكارهێنانی هەموو پاشماوەیەكی قەدەغە كرد، لەكاتێكدا ڕێگەیداوە بەبەكارهێنانی ئەو ئاوەی پشیلە لێی دەخواتەوە. هەتا پزیشكی نوێ هات و دەیان نەخۆشی دەرخست كە سەگ دەیگوازێتەوە و زۆربەیان لە لیكەكەیدایە و، دەریخست كە پشیلە لە ڕووی پاكیەوە پاكترین ئاژەڵە. لەبەر ئەوە دەردەكەوێت كە رێنمایی پێغەمبەر لەم بوارەدا نیگای خودایی بووە و لە خودی خۆیەوە نەبووە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org