سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەو ڕوداوە دڵتەزێنەی خۆشحاڵی کردم !!
گۆڕینی فۆنت


بڕۆن قیامەتی خۆتان بکڕن بەپارە 

ئەو ڕوداوە دڵتەزێنەی خۆشحاڵی کردم !!

ئەمڕۆ لە ماڵەوە بووم زۆر دڵتەنگ بووم ..زۆر هەوڵمدا هیچ شتێک نەبو دڵم پێی بکرێتەوە ، بەناچاری پاڵم داوە ، هەر سودی نەبوو ..
زۆر بێتاقەت بوم ، لەدڵی خۆم وتم دەڕۆمە دەرەوە ، چومە سەرجادەو ، بەبێ بەرنامە ، بینیم تەکسیەک هاتە لام و ، وتی دێیە بازاڕ ، منیش بەبێ بیرکردنەوە سەرکەوتم ...
گەیشتمە ناو بازاڕو ، ماوەیەک پیاسەم کرد ، بەو شوێنانەی هاوار دەکەن ، هە هەرگرە ، بەهەزاری و ، چوار بەهەزاری ...تەنها تەماشای ئەو هەمو شتە جوانەم دەکرد ، حەزم دەکرد هەموی بکڕم ...هەرچەندە هیچ کاریشم پێی نەبوو ...
ماوەیەک بەناو بازاڕی شێخەڵادا سوڕام ، کاتێک بینیم منداڵێک دەساڵێک دەبوو ، دانیشتبوو هەنیسکی دەداو دەگریا ، زۆر سەرنجی ڕاکێشام چومە لای بینیم هەندێ پارەی وردەی لەناو دەست بوو دیار بوو دەیژمارد ...
دەستێکم گەیاندە سەری و ، وتم کاکە بۆ دەگری ؟؟ نەسەری بەرز کردو ، نە وەڵامیشی دامەوە ...دیاربو هەر نزگرەی دەداو ناوە ناوە بە سەر دەستەکانی چاوەکانی دەسڕی ...
هەر وازم نەهێنا وتم پێم بڵێ بۆ دەگری؟؟؟
دیسان قسەی نەکرد ، ئەوجارە دانیشتم دەستم خستە سەر شانی و ، بەزۆر سەریم پێ بڵند کرد ، دیاربو چاوەکانی سور هەڵگەڕابوو ، لە ڕوخساری نەبونی و ، زەحمەت کێشی و ، بێ خۆراکیت بەدی دەکرد ...
دیسان وتم کاکە ئەوە کێ لێی دای ؟؟ ئەمجارە وتی پیاوێک ... وتم بۆ ؟ وتی عەلاگەی نایلۆنم دەفرۆشت ، داوای عەلاگەی لێکردم ، وتی بۆم بگرەوە منیش عەلاگەکەم بۆ گرتەوە ، شتەکانی تێکرد ، شتەکان قورس بوون پێم ڕانەگیرا لەدەستم بەربۆوە ، دوشەقی بە هێزی لێدام و ، پارەکەشی نەدامێ ...
وتم دەیناسی ؟؟ وتی ڕۆیی ...نازانم ...
وتم تۆ قوتابی ؟؟ بەگریانەوە وتی بەڵێ ..وتم ئەی چۆن ئەوکارە دەکەی؟؟ 
وتی هەموکارێک دەکەم بەڵام ئێستا لەبەر قوتابخانە هەمو ڕۆژێ ناتوانم ، وتی بەس ئەوە سێ ڕۆژە دێم عەلاگەی دەفرۆشم ..وتم کەس ئیشتان بۆ ناکات ؟؟ وتی باوکم پیر بووەو ، سێخوشکیشم هەیە ، داکیشم زۆر نەخۆشە ئەوە سێ ڕۆژە ناوێری نان و ، شت بخوا لەبەر سوکەری ، چونکە حەبی نەماوەو پارەشمان نیە بیکڕی ..پێی گوتم کەمەک پارە هەیە ئەگەر بچی شتی پێبکڕی و ، بیفرۆشیەوە بەڵکو حەبەکەم لۆ بکڕی ، ئەمنیش لەبەر دایکم ئەوە سێ ڕۆژە کار دەکەم بەڵام پارەکەم هەر پێ تەواو نەبووە ، ئەوڕۆش پێم ناکڕێ دەچمەوە دەرسم هەیە ، لەوانەیە بەیانی کار بکەم حەبەکە بکڕم بۆ داکم ...
وتم بەچەندە حەبەکە ؟؟ وتی 12000 دینارە ...
دیاربوو زۆر حەزی نەدەکرد وەڵامم بداتەوە زۆر بەپەلە بوو ، بچێتەوە ..
بەزۆر دەستیم گرتو ماوەیەک لەگەڵم هات هەر دەیوت مامە دەڕۆم ...
زۆر حەزم دەکرد لەڕاستی بابەتەکە بگەم ..وتم دەزانی حەبەکە لە کوێ هەیە ؟؟ وتی بەڵێ ئەوڕۆش چوم گوتم بەڵکو هەرزان تر بوبێ . پیوەکە دەری کردم گوتی ئەوە چەند جار بێی؟؟ هەرزان نەبووە ...
دەستی لە باخەڵی ڕاکرت وتی ئەوە پاکەتی حەبەکەیە ..تەماشام کرد بەڵێ وابوو ..
وتم ئەگەر پارەکەت بدەمێ چی دەڵێی ؟؟ تەنها لەگەڵ ئەو قسەیەم سەری بڵند کردو تەماشای ناوچاوی کردم ، دەستی کرد بەگریان و باوەشی لە قەدم ئاڵاند ، من زۆر لەئەو زیاتر پێ تێک چوم هیچیتر قسەم بۆ نەکرا ...
هەرچەندە چیوام پارە پێنەبوو ، بیست هەزار دینارم خستە ناو دەستی ، تەماشایەکی کردو هەر بەگریانەوە وتی مامە دەهەزار زیادیش دەبێ ، حەوت هەزاریشم لایە ...زۆری هەوڵدا پارەکە بکاتە نیوە لێنەگەڕام ، دەستیم گرتو بەیەکەوە ، ماوەیەک ڕۆیشتین ، لەدڵی خۆمدا دەموت خۆزگە پارەم زیاتر پێبوایە ...
وتی مادام دوپاکەت حەبی بۆ دەکڕم ..
هێشتا هەر لەگەڵ من دەڕۆیی ، یەکێک لە ئەو گەورەتر بوو دیار بوو دەیناسی بانگی کرد وتی حەبەکەت کڕی ؟؟ .وتی ئا ئێستا دەکڕم ...
لەتاوان نەیزانی چی بڵێ دەستم خستە ناو دەستی بەڕێی بکەم دیار بو دەستی بەرنەدەدام هەستم کرد دەیەوێ قسەیەک بکات ..
وتی مامە دەستەکانت ماچ بکەم ؟؟؟ پەلاماری دەستی دام ، لێنەگەڕام ...دڵم هێندەی تر پڕ بوو بەڕێم کرد ، بینیم پاکەتەکەی دەرهێناو هەر بە غاردان ڕۆیشت ...منیش وردە وردە ئاگام لەخۆم نەبوو کاتێ زانیم گەیشتمە لای کۆستەرەکان ، سەرکەوتم بۆ ماڵەوە ، بەڵام بڕوا بکەن من دڵم زۆر خۆشتر بو لە منداڵەکە ، دڵخۆشکردنی ئەو منداڵە ئەوەندە دڵخۆشی کردم ، باس ناکرێ ...
بۆیە دەڵێن بۆنی گوڵ بەو دەستە وە دەمێنی ، کە پێشکەشی یەکێکی دەکات ......
چەندە دڵم پێی ناخۆش بوو ویژدانم ئازاری دام لە سەرەتا ، بەڵام دوایی دو ئەوەندە ویژدانم ئاسودە بوو دڵم خۆش بوو ..
بەڵام دەڵێم ئێستا دەبێ چەند لەو منداڵانەی کە لەو بازاڕە کاردەکەن هاوشێوەی ئەو بن ...

بڕۆن ئەگەر بەراستی نیەتتان خێربێت کەسانی لەم شێوەیە ئەدۆزنەوە 
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرمێ خێرکردن هەرگیز لێی کەم ناکات بەڵکو ماڵ و سامانتان پێی زیادەکات

بەسوپاسەوە وەرگیراوە

 1092

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram