سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  موژدەیەکی خۆش بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لە شوێنی لە دایک بوونی خۆیان وەفاتیان نەکردووە.!
گۆڕینی فۆنت



موژدەیەکی خۆش بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لە شوێنی لە دایک بوونی خۆیان وەفاتیان نەکردووە.

هەر موسڵمانێک لە شوێنێک لە دایک ببێت و پاشان لە شوێنێکی تر وەفات بکات ئەوا مەسافەی نێوان ئەو دوو شوێنەی پێ دەدرێت لە بەهەشتدا.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە :

عن عبد الله بن عمرو، قال: توفي رجل بالمدينة ممن ولد بها، فصلى عليه النبي صلى الله عليه وسلم، فقال: ((يا ليته مات بغير مولده، قالوا: ولم ذلك يا رسول الله؟ قال: إن الرجل إذا مات بغير مولده قيس له من مولده إلى منقطع أثره في الجنة )).
رَوَاهُ النَّسَائِيّ وَابْن مَاجَه وحسنه الألباني في مشكاة المصابيح 1593.

واتا : لە عەبدوڵڵای کوری عەمڕەوە دەڵێت : پیاوێک لە دایک بوونی شاری مەدینە بوو، لە شاری مەدینە وەفاتی کرد، پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - نوێژی لەسەر کرد و پاشان فەرمووی: خۆزگە لە شوێنێک وەفاتی کردبا جگە لەو شوێنەی کە تێیدا لە دایک بووە. 
فەرموویان جا لەبەر چی ئەی پێغەمبەری خوا؟
فەرمووی: کاتێک کە پیاوێک دەمرێت ( بەو مەرجەی موسڵمان بێت) لە شوێنێک کە تێیدا لە دایک نەبووە، ئەوا لەو شوێنەوەی کە تێیدا لە دایک بووە بۆی پێوانە ( قیاس) دەکرێت تاوەکو ئەو شوێنەی کە تێیدا وەفاتی کردووە؛ لە بەهەشت. ( واتا مەسافەی نێوان شوێنی لە دایک بوون و وەفات کردنی پێ دەدرێت لە بەهەشت.

مەبەستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەوە نەبووە کە خۆزگە لە مەدینە وەفاتی نەکردبایات، بەڵکو مەبەستی ئەوە بووە کە خۆزگە کەسێکی نامۆ و کۆچبەر بووایات و لە مەدینە وەفاتی کردبایات.
بڕوانه حاشییەی سندی لەسەر سونەنی نەسائی کتابی الجنائز، بەرگی چوار لاپەڕە هەشت.

جا خۆشەویستان ئەم فەرموودەیە موژدەیەکی خۆشە بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لە شارو وڵاتی خۆیان وەفات ناکەن.
خوای گەورە لە مردووی موسڵمانان خۆش بێت و ڕەحمیان پێ بکات و ئێمەش ئاخیر خێر بکات.
--------------------

 1145

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram