سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیعجازی زانستی لە گەردووندا.!
گۆڕینی فۆنت


موعجیزەکانی پێغەمبەر ﷺ.

ئیعجازی زانستی لە گەردووندا.!

كاتێك تەنێك دەست بە گەرمبوون دەكات، ئەوا بە پێی پلەی گەرمیەکەی ڕەنگەکەشی دەگۆڕێت کە لە ڕەنگی سورەوە دەستپێدەکات پاشان بۆ پرتەقاڵی‌ و زەرد و سپی و تا لە دواییدا دەبێتە شین.
ئەستێرەکانیش بە چەندین ڕەنگی جیاواز دەردەکەون، کە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی پلەی گەرمیەکانیان، کە بەم شێوەیەیە:

- ڕەنگی سور پلەی گەرمیەکەی کەمترە لە 3500 کلڤن.
- ڕەنگی زەرد لە نێوان 5,000 - 6,000 کلڤن (خۆری خۆمان لەم جۆرەیە).
- ڕەنگی سپی لە نێوان 7,500 - 10,000 کلڤن.
- ڕەنگی شین لە نێوان 30,000 - 60,000 کلڤن.
لە نێوانیشیاندا چەندین ڕەنگی تر هەیە.

ئەم زانیاریە لەفەرمودەیەكی پێغەمبەردا ئاماژەی پێكراوە دەفەرموێت: أوقد على النار ألف سنة حتى احمرّت، ثم أوقد عليها ألف سنة حتى ابيضت، ثم أوقد عليها ألف سنة حتى اسودّت، فهي سوداء مظلمة) [رواه الترمذي]. واتە: (ئاگرێك كراوەتەوە (مەبەستی ئاگری دۆزەخە)، كە پلەی گەرمی ماوەی 1000 ساڵ لە بەرزبوونەوەدا بووە تا ڕەنگی سور بوو، ئینجا 1000 ساڵی تر تینی درایە، تا ڕەنگی سپی بوو، پاشان 1000 ساڵی تر تینی درایە، تا ڕەنگی ڕەش بوو، لەبەرئەوە ئاگرەكە ڕەش‌و تاریكە) ترمزی گێڕاویەتیەوە.

وەک لەم فەرموودەیە دیارە پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) ئاماژەی بە قۆناغەکانی پلەی گەرمی کردووە، کە یەکەم قۆناغ ڕەنگی سوورە و قۆناغی ناوەندیش سپییەو دوا قۆناغیش ڕەنگی ڕەشە، زانستیش ئەم قسانەی پێغەمبەری پشت ڕاست کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا پلەی گەرمی ڕەنگی ڕەش نەدۆزراوەتەوە، کە زانست لە داهاتوودا ئەمەش دەسەلمێنێت، یان خوای گەورە لە دنیادا ئەم پلە گەرمییە بەرزەی بەدینەهێناوە و تایبەتە بە دۆزەخ.

اللهم صل على محمد، وآل محمد.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 1127

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram