سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سێ پرسیاری پاشا...!!
گۆڕینی فۆنت



چیروک

سێ پرسیاری پاشا:

پاشایەک بە وەزیرەکەی ووت:سێ پرسیارت لێ دەکەم هەتا سبەینێ ئەگەر جوابت داوە وەک خوت وەزیری بەلام ئەگەر جوابت نەداوە لەو پلەیە لات دەدەم.
پرسیاری یەکەم: خوا چێ دەخوت؟
پرسیاری دووەم: خوا چێ دەپوشێت؟
پرسیاری سێیەم:خوا چێ کارەک دەکات؟
وەزیرەکە ولامی پرسیارەکانی نەدەزانی؛ غەمبار بو.خزمەتکارەکی تێگەیشتوو و زور عاقلی هەبوو بە خزمەتکارەکەی ووت سۆلتان سێ پرسیاری لێ کردوم ئەگەر جوابی نەدەمەوە لە وەزیری لامدەدات هەر سێ پرسیاری بە خزمەتکارەکە ووت.
خزمەتکارەکە ووتی: وەلامی هەرسێ کیان دەزانم؛ بەلام ئێستا تەنیا ولامی دوو پرسیارت پێ دەلێم، ئەوەی کە خوا چی دەخوات؟ غەمی عەبدەکانی دەخوات. ئەوەی کە خوا چی دەپوشیت؟ خوا عەیبی عەبدەکانی دادەپوشێت.
بەلام وەلامی سێیەم رێگەم پێبدە سبەینێ وەلام بدەمەوە.
روژی دواتر وەزیر و خزمەتکارەکە چونە لای پاشا. وەزیرەکە وەلامی دوو پرسیارەکەی دایەوە. پاشا ووتی : وەلامت راستە؛ بەلام پێم بلێ وەلامەکەت خووت دوزیەوە یان لە یەکەکت پرسی؟
وەزیر ووتی: ئەم خزمەتکارەم کەسەکی تێگەیشتووە ئەو وەلامی دایەوە.
پاشا ووتی: ئینجا جلەکانت بدە بەو خزماتکارە وە خزمەتکارەکەش جلەکانی خوی دا بە وەزیرەکە.
دواتر وەزیرەکە بە خزمەتکارەکەی ووت ئە وەلامی پرسیاری سێەم چی لێ هات؟
خزمەت کارەکە ووتی: تا ئێستا نەدزانی!خوا چی دەکەت؟ خوا لە یەک دەقە خزمەتکاری کردە وەزیر و وەزیریشی کردە خزمەتکار.

 975

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram