سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕزق و ڕۆزی و ئەجەل و مردن..!
گۆڕینی فۆنت




ڕزق و ڕۆزی و ئەجەل و مردن..!

ئەم دوانە مرۆڤەکان بۆ یەکێکیان هەوڵدەدن و لەوی تریشیان ڕادەکەن،بەڵام پێویست ناکات مرۆڤ خۆی بۆ ئەم دوانە سەرقاڵ بکات،چونکە هەرکاتێک تەمەن مابێت ئوا ڕزق و ڕۆزی بەڕێوەیە بۆی،هەرکاتێکیش خوای گەورە بە حیکمەتی خۆی دەرگایەکت لێدابخات ،ئەوا بەڕەحمەتی خۆی دەرگایەکت لێدەکاتەوە.
وردبەوەو بیرکەوە لە حاڵی ئەو کورپەلەی ناو سکی دایکە ،کاتێک کە خوێنە،خوای گەورە لەیەک ڕێگاوە خۆراکی بۆ دەنێرێت کە ڕێگای ڕیخۆڵەکەیە،جا کەلەسکی دایکی دەرچوو،ئەو ڕێگایەی لێدادەخرێت.
کەچی دووڕێگای تری لێ دەکرێتەوە کە لەوێوە خۆراکی زۆر لەوەی پێشتر خۆشتر و پاکتری بۆ دێت کە شیرێکی پاک و بگەردە،جا کە تەمەنی شیرخواردنی تەواو دەبێت ئەو دوو ڕێگایەی لێدادەخرێت.
بەڵام چوار ڕێگای چاکتر لەوەوپێشتری لێ دەکرێتەوە.
ئەویش دوو خۆراک و دوو خواردنەوەیە.
دوو خۆراکەکە گۆشتی (گیاندار) و (ڕووەکە)،دوو خواردنەوەکەش (ئاو)و(شیر و خواردنەوە بەتام لەزەتەکانی ترە).
جا کە مردیش ئەم چوار ڕێگایەشی لێدادەخرێت .
بەڵم ئەگەر لە چاکەکاران بێت خوای گەورە هەشت ڕێگای بۆدەکاتەوە کە هەر هەشت دەرگاکەی بەهەشتە ئەوکات بەکامیاندا حەزبکات دەچێتە ژوورەوە.
بەم شێوە خوای گەورە لەدونیا هەرشتێک لە مرۆڤی بڕوادار بستێنێتەوە ،ئەوە لەو چاکتر و باشتری پێدەبەخشێ،ئەمەش تەنها بۆ مرۆڤی باوەڕدارە.
چونکە خوای گەورە شتێکی لێ دەستێنێتەوە بێ نرخ بێت لەبری ئەودا شتێکی بە سوود و بەنرختری پێ دەبەخشێ،بەڵام چونکە مرۆڤ چاکەی خۆی نازانێت ،بەخشش و حیکمەتی خواش بە چاکی ناناسێت،نازانێت سوود لەو شتەی لێی سەندراوەتەوە چیە و ئەو شتەی بۆی ئامادەکراوە لەباتی ئەو چییە!
بەڵکو ئەو حەزدەکات زوو بە شتەکەی بەدەست بگات ئەگەر بێنرخیش بێت،حەز لە شتێک ناکات دڕەنگ بەدەستی بگات ئەگەر بەنرخیش بێت.
ئەگەر مرۆڤ دادپەروەرانە بڕوانێتە ئەو کارانەی خوای گەورە بۆی دەردەکەوێت کە خوای گەورە لە دونیادا هەر خۆشی و لەزەتێکی لێبسێنێتەوەبۆ ئەوەیە تاکو چاکتری پێ ببەخشێت،
کاتێ تووشی نەهامەتی دەکات تاکو لێی ببورێت،کاتێک تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاکی بکاتەوە،دەیمرێنێت تاکو زیندووی بکاتەوە و لەم دونیا ڕزگاری بکات و بیگەیەنێتە ئامانج و بەخششی خۆی.
مروانی مه لا نوری
کتێبی (فوائد) ئاوێتەی دڵ
نوسینی ئیبن قەیم جەوزی
#اسلام_محمد

په یجی : چرای رووناکی

 1238

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram