سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەی ئەو کەسانەی گوتوتانە لا الە الا اللە و خۆتان پێ موسوڵمانە بەڵام هەندێك لەئیسلام ڕەت دەکەنەوە
گۆڕینی فۆنت


ئەی ئەو کەسانەی گوتوتانە لا الە الا اللە و خۆتان پێ موسوڵمانە بەڵام هەندێك لەئیسلام ڕەت دەکەنەوە و پێی ڕازی نین بزانە خودا چی فەرمووە دەربارەی ئێوە..؟! زۆربەجدی وەری بگرن با قیامەتتان نەدۆڕێنن..!

هەر کەس و حیزب و تاقم و گڕووپ و ڕێکخراو و مەزهەبێك ..هتد بەکاملی ئیسلام قەبوڵ نەکات و بەشێک لەئیسلام ڕەت بکاتەوە و پێی ڕازی نەبێ بەنەصی ئایەت ئاگر شوێنی ئەوانە ئەگەر بەبێ تەوبەی ڕاستەقینە بمرن..!

وەك خوای گەورە فەرمویەتی: { وَمِنَ الْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُ } الرعد ، ٣٦
واتە هەندێك حیزب هەن هەندێك لەئیسلام ڕەت دەکەنەوە و نکوڵی لێ دەکەن و پێی ڕازی نین..!

بۆنمونە هەیە بەم یاسایانەی ئیسلام ڕازی نیە وەك سزای کوشتنەوەی بابای قاتڵ و سزای دەست بڕینی بابای دز و لێدانی سەد قەمچی لەکوڕ و کچی زیناکار و جەڵدکردنی عەڕەق خۆر و یان یاسای چەند ژنەیی و دابەشکردنی میرات..هتد ئەم دوو ئایەتە هەموو ئەو جۆرە کەس و حیزبانە دەگرێتەوە کە بەشێک لەئیسلام یان یاسایەک لەئیسلام ڕەت دەکەنەوە و پێی ڕازی نین..!

ئەگەر وایان کرد عاقیبەتیان چیە..؟! { وَمَن يَكْفُرْ بِهِ مِنَ الْأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ } هود ،١٧

واتە هەرحیزبێك بێ بڕوابێ بەئیسلام ( یان هەندێك لەئیسلام ڕەت بکاتەوە و پێی ڕازی نەبێ ) بێگومان ئاگری دۆزەخ شوێنی ئەوانە..!

هەروەها فەرمویەتی { أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ۚ فَمَا جَزَاءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰ أَشَدِّ الْعَذَابِ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ } البقرة،٨٥

واتە ئایا باوەڕتان بەهەندێك لەکتاب و بەرنامەی خودا هەیە و باوەڕتان بەهەندێکی تر نیە جا سزای ئەوەی وابکات و قەناعەتی وابێ لەئێوە ئیلا زەلیل بوون و سەرشۆڕیە لەدونیا و لەڕۆژی قیامەتیش دەگەڕێندرێنەوە بۆ نێو سەخترین سزا ، خوداش بێ ئاگا نیە لەوەی ئێوە دەیکەن..!

جا پێش ئەوەی لەقیامەت پەشیمان بنەوە و بەدبەخت بن و بێبەش بن لەماڵی بەختەوەری و خۆشیە هەمیشەییەکانی بەهەشت و بچنە ماڵی بەدبەختی هەمیشەیی ئاگری دۆزەخ بۆ هەتاهەتایە بەهۆی باوەڕنەبوون و ڕەتکردنەوەی بەشێک لە بڕیار و فەرمان و یاساکانی ئیسلام لەدونیا بگەڕێنەوە لای خودا و دین و بەرنامەکەی ئیسلام بەکاملی قەبوڵ بکەن و ملکەچی یاسا و فەرمان و بڕیارەکانی خودا بن و حوکم تەنها بەئیسلام بکەن و چاکەکار و دادگەر بن بۆئەوەی بەختەوەر بن لەدونیا و لەقیامەت

لەبەرخودا بڵاوی بکەنەوە با خەڵك هوشیار بنەوە لەدینەکەیان نەوەک بەنەزانی و بێ ئاگایی قیامەتیان بدۆڕێن و بەدبەخت بن

برای دڵسۆزی دونیاوقیامەتتان/
Muhammad Adam



 1008

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram