سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (13)
گۆڕینی فۆنت


"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- ئامێرەکانی سەرگەرمی

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:29

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 13
""""""""""""""""""""""""""""
کاتێک یاری دەکەی بە خشتی ڕۆبیک یان گوێت لە تیکتیکی گۆیە کانزاییەکانی ناوەوە دەبێت کە بە نەرمی لەسەر سیمەکانی ناوەوە و بە سیستم و ئاوازێکی ڕێک و پێک دەجوڵێنەوە. لەوانەیە تۆ لەو کەسانە بیت کە ئارەزووی ئامێرەکانی تەڕدەستی نەکەیت، بەڵام دەبیت ئەوە بزانیت کە ئەم یاریی و سەرگەرمییانە چ بۆ مەبەستی کار و کاسبی و چ بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکان ، بەردەوام سەرچاوەی سەرسوڕمان و دۆشدامانی مرۆڤەکان بوەوە.
.....
مەوحەمەد و احمد و حسن کوڕانی موسای کوڕی شاکر ئەندامی (ماڵی دانایی) بوون لە بەغداد، کە مالێکی زانستی بوو لە سەدەی نۆیەمی زایینیدا بنیادنرا(دەتوانیت لەم بارەیەوە زیاتر بخوێنیتەوە لە بەشی خوێندنگاکاندا). ئەمانە زانابوون لە بیرکارییداو چەندین بابەتیان لە زمانی یۆنانییەوە وەرگێڕا، وە سەرەڕای ئەوەش ئامێرێکی میکانیکی سەرسوڕهێنەریان داهێنابوو کە بە پێشینی ئەم ڕۆبۆتانەی ئەم سەردەمە دادەنریت. ئەم برایانە توانییان بە دروستکردنی ئامێری هۆشمەند سەرنجی هەمووان بۆ لای خۆیان کێش بکەن، وە پەرتوکەکەیان بە ناوی (کتاب الحيل) زیاتر لە سەد داهێنانی تێدایە. ئەوە هانگاویکی بایەخ بوو لە بەرەو پێش بردنی تەکنالۆجیای میکانیکیدا، خەڵکی لە بەرامبەر ئەم داهێنانەیاندا هەستیان بە سەرسامی و سەرسوڕمان دەکرد. لەو سەردەمەدا زانستی میکانیک پێی دەوترا: زانستی فێڵ. ئەو ئامێرانە کە تەمەنیان هەزار و سەد ساڵ دەبێت بەکارهێنانێکی کردارییان نەبوو، وەک یارییە منداڵانیەکانی ئەو سەردەمە وابوو. بەڵام نیشانەی هونەر و زانستێکی سەرسامکەریان تێدابوو. هەندێک لەو ئامێرانە لەسەر شێوەی گیانلەبەران بوون کە دەنگی دەستکردیان لێوە دەردەهات، بۆ نمونە مانگایەکیان دروست کردبوو کە لە پاش ئەوەی کە لە ئاو خواردنەوە تەواو دەبوو دەنگێکی لێوە دەردەچوو کە نیشانەی ڕەزامەندبوون بوو، وەک بڵێی کە تینووێتیەکەی نەمابێت، ئەم ئامێرە ئەمەی بە یارمەتی چەند دەفرێکی پڕ لە ئاو و سەرئاو کەوتوو و ئامێری بەتاڵکردنەوە و ئاو گرتنەوە ئەنجام دەدات. 
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1671120652979428/?type=3&theater



 1218

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram