سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (19)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- کێ بوو سێ ژەم خواردنی گەیاندە ئەوروپا ، زەریاب کێیە! پەردەی سەرمێزی نان خواردن

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:05

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 19
""""""""""""""""""""""""""""
دەکرێت سوپاسی پیاوێکی سەدەی نۆیەمی زاینی بکەین بە ناوی(ئەبولحهسەن علی کوڕی نافیع) کە نازناوی ( زەریاب:باڵندەی ڕەش) بوو، کە بیرۆکەی سێ ژەم خواردنی بە ئەوروپا ناساند. کاتێک ئەو گەیشتە ئەندەلوس، دابونەریتەکانی تایبەت بە خواردن بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانی بەسەردا هات، وتی: دەبێت ژەمی خواردن بە شۆربا دەست پێبکات و بە دواییدا خواردنی سەرەکی بێت کە گۆشتی ماسی یان گۆشتی سور یان گۆشتی باڵندەی تێدابێت، وە بە جۆرێک لە میوە یان چەرەسات کۆتایی پێبهێنرێت.
.....
موسوڵمانان لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا خواردنی تایبەت بەو وەرزەیان دەخوارد ژەمە خۆراکە تایبەتە زستانییەکان دەوڵەمەند بوون بە سەوزەوات.وەک: کەلەرمی دەریایی و چەوەندەر و گوڵە کەلەرم و شێلم و گێزەر و کەرەوز و گژنیژ و پۆڵکە و پاقلە و نیسک و زەیتوون و گەنم و ئەو خۆراکانەی ماکەڕۆنیان تێدایە و ئەو دانەوێڵانەی ڕۆنیان تێدایە، وە بە زۆری ئەو سەوزەواتانە لەگەڵ گۆشتا دەخوران، بەڵام شیرینی، ئەوەی کە لە دوایی نان خواردن پێشکەش دەکرێت هەمیشە پێکهاتبوو لە میوەی وشککراوی وەک هەنجیر و خورما و کۆخ و کشمیش، ئەمانەش لەگەڵ خواردنەوەی دروستکراو لە گیراوەی ئاوی گوڵە وەنەوشە و یاسەمین و بەهاراتی دەرمانی و هەویری میوە. وە لەبەرامبەردا خۆراکە هاویینیەکان یانزە جۆر سەوزەی تێدابوو، وەک: فاسۆلیا و لۆبیا و کاهو و چیکۆری و باینجان و گێزەر و هەنار و خەیاری ترشکراو و تەڕەتیزەی ئاوی و کولەکە و برنج، وە گۆشتی باڵندە و نەعامە و مانگا هاوڕێ لەگەڵ ئەو سەوزەواتانەدا دەخورا. بەڵام شیرینی پاش ژەمەکان بریتی بوو لو میوەی وەک لیمۆی شیرین و میوەی ترش و کۆخ و بەهێ و شاتوو و گێلاس و هەڵوژە و قەیسی و ترێ و سێو و شوتی. لە هەمان کاتدا چەندین جۆری گیراوە و مرەبای میوەی هەڵگیراو ولە لیمۆ و گوڵ و یاسەمین و زەنجەبیل و ڕازیانە. ئەو خواردەمەنییانەیان لەسەر مێزێک دادەنا و دەڕازاندەوە کە بە پەردەی سەرمێز داپۆشرابوو، وە (زەریاب) ئەو کەسە بوو کە بیرۆکەی پەردەی سەر مێزی بڵاو کردەوە، وە هەر ئەو بوو پەرداخە کانزاییە قورسەکان و دەفرە ئاڵتونییەکان کە بۆ تێدا خواردنەوە بەکار دەهاتن لەسەر سفرەی نانخواردندا لەسەر زەمینی قوڕتوبەدا گۆڕی بۆ پەرداخ و دەفری بلوری.
..... 
ئەبولحهسەن علی کوڕی نافیع، ناسناوی زەریاب بوو واتە باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەهۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، وە هەروەها مۆسیقازان و دیزاینەری جل و بەرگ بوو، لە سەدەی نۆیەمی زاینیدا لە عێڕاقەوە گەیشتە قوڕتوبە لە ئەندەلوس، کە ناوەندێکی ڕۆشنبیری پێشەنگ بوو لە ناو شارستانیەتی ئیسلامدا. وە هەر لەوێ چەندین شێوازی نوێی خواردن و ڕەوشتی هەڵسوکەوت کردن و جل و بەرگ و مۆسیقای داهێنا کە تا ئەم سەردەمەش بەردەوامییان هەیە. وە لەبەر کاریگەری ئەو داهێنانەی کە زەریاب هەیبووە لەسەر شارستانیەت، بۆ چەنندین جار ناوی دەهێنرێت لەم بەشەدا. زەریاب لە زۆرێک لە بوارەکانی یەکێک بوو لە بەناوبانگترینەکانی ڕۆژگاری خۆی و بەهۆی هەبوونی ئاوەز و سەلیقەی جوان و بەهرە زۆرەکانیەوە بانگهێشتکرا بۆ ئیسپانیای ئیسلامی. وە موچەیەکی بە بڕی دووسەد دیناری ئاڵتونی بۆ بڕایەوە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تردا. زەریاب ڕەوشتی هەڵسوکەوتی دروست و ئامادەکردنی خواردن و تەنانەت هەویری دەم و ددانی لەگەڵ خۆیدا بردە ئەندەلوس.
.....
لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF
https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh…
.....
لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF
https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus…
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1678824318875728/?type=3&theater

 2227

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram