🍃سوڕەتی کەهف فێری کردم🍃 چ خێرێک لە پشت ئەم موسیبەتانە هەیە: منداڵێک دەکوژێ! سواری کەشتی هەژاران دەبێ کونی دەکات! رەت دەکەنەوە میوانداری بکەن، کەچی دیوارەکەیان بۆ ڕاست دەکاتەوە.. تۆزێک ئارامگرتن قەدەرەکەی بۆ روون دەبێتەوە..! ئەگەر کەشتیەکە چاک بوایە پاشایەک دەیبرد.. ئەگەر منداڵەکە بژیابا ، دایک و باوکە ئیماندارەکە بەهەلاکەت دەچوون لەدەستی... ئەگەر دیوارەکە چاک نەکرابایەوە، گەنجینەی یەتیمەکان لەنێودەچوو!!! سەرسامی بۆ ئەو کەسەی هەموو هەینیەک سەردانی کەهف دەکات و هێشتا هەستی بەوە نەکردووە کە ئەگەر پەردەی غەیب لادرێ بۆمان هەر ئەوەمان هەڵدەبژارد کە خوای پەروەردگار بۆی هەڵبژاردووین!!! سوڕەتی کەهف فێری کردم... وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ڕوو لهوان وهرمهگێڕهو (ڕوو مهکه دنیاپهرستان و دهوڵهمهندان) لهکاتێکدا تۆ زینهت و ڕازاوهیی ژیانی دنیات بوێت. هاوڕێی چاکەکار ئەوەیە کە گەر هاوڕێیەتیت کرد پەڕۆشی ئاخیرەت دەبی. فێری کردم هیچ ڕێگایەک نییە بۆ هیدایەتدان تەنها لەلایەن خوا نەبێ کە هەر زاتی خۆی هیدایەتی ڕێگای ڕاست و سەرفرازی دەدات. مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ئهوهی خوا هیدایهتی بدات ههر ئهو هیدایهت دراوهو ڕێنموویی وهرگرتووه. فێری کردم ئازاری دونیا هەرچەند زۆر بێت بەراورد ناکرێ لەگەڵ ئازاری ئاخیرەت ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا نُّكْرًۭا لهوهودوایش که گهڕایهوه بۆ لای پهروهردگاری سزایهکی زۆر سهخت و گرانی دهدات. فێری کردم سوڕەتی کەهف ڕووناکیە لەنێوان هەموو هەینیەک بۆ ئەوەی تر وە لەبەرکردنی دە ئایەتی یەکەمی یان کۆتایی دەتپارێزێ لە المسیح الدجال. لەسەر موسڵمانان پێویستە بچنە نێو سوڕەتی کەهف بە جوان خوێندنەوە و تێڕامان و جێ بەجێ کردنی تا ڕزگاریان ببێ لە گەورەترین فیتنە، فیتنەی دەجال، فیتنەی دین ، فیتنەی پارە، فیتنەی زانست... فێری کردم ْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا با کهسیش ئاگادار نهکات به کارو بارتان. هەندێک زانایان لەبارەی ئەم ئایەتە دەڵێن: کردنی هەندێک کارە بێ ئەوەی ئاشکرایان بکەی.. فێری کردم گەورەترین چارەسەری لەبیرچوونەوەیە، زیادکردنی یادی خوایە!!! وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ یادی پهروهردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو پەروەردیگارا... دڵەکانمان ئارام بکەرەوە و بیپارێزە لەدەست ئاژاوەی شەیتان..