سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (24)
گۆڕینی فۆنت


"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- "زەریاب" دەناسیت؟ بێگومان نەخیر، ئەو پیاوەی پۆشتەو دیزایین و ڕێکخستنەکانی فڕین بۆ ئەوروپا و تەنانەت لە قژ چاککردنیشدا لاسایی دەکرایەوە!

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:20

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 24
""""""""""""""""""""""""""""
بونی ئەو لە باشوری ئیسپانیا هاوکات بوو لەگەڵ چەندین بزوتنەوە و بەرەو پێشچونی کۆمەڵایەتی، بزوتنەوە گەلێک کە جیهانی ئیسلامییان هەژاند، بەڵام ئامادەیی ئەو بەتاقی تەنها ناتوانێت ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو گۆڕانکارییە گەورانەی کە لە جیهانی ئیسلامیدا سەریان هەڵدا . هەر چۆنێک بێت (زەریاب) کەساییەتیەکی ئەفسانەیی دروست کردوە کە ناوی لکاوە بەو گۆڕانکارییەوە. موسوڵمانان-بەتایبەتی لە ئەندەلوس- گەشەیەندا بە شێواز و جۆرەکانی ژیان و گوزەران کە لە سەر بنچینەی گۆڕانی وەرزەکان بوو. هەڵبژاردنی خواردنی تایبەت و پۆشاکی دیاریکراوی دروستکراو لە کوتاڵ و ماددەی جۆراو جۆر هۆکارێکی بنچینەیی بوو لە دابینکردنی خۆشی و ئارامی و ژیانێکی پڕ لە شادومانی. جل و بەرگە زستانییەکان ڕەنگیان تێر و ڕەش بوو لە پەمووی گەرم کراو یان خوری دروست کراون، بەڵام جل و بەرگە هاوینییەکان لە ماددەی سوک و ناسکی وەک ئاوریشم و پەمۆ و کەتان دروست دەکران و ڕەنگیان ڕوون و کراوە بوو کە ڕەنگی خۆماڵی بەکار دەهێنرا. هەروەها موسوڵمانانی ئەندەلوس ژمارەیەک پیشەسازییان بۆ بەجێمابوو کە پشتی بە درەختی بەڕو دەبەست کە ڕۆمانییەکان گەشەیان پێدابوو کە لەناویان دا ئەو پێڵاوانە هەبوو کە بنەکەیان لە فلین بوو، وە پەرەیان دا بەو پیشاسازییە و جۆراوجۆریان کرد تا وای لێهات بوو بە کاڵایەکی بازرگانی وە هەناردەکردن. ئەو پێڵاوە پیی دەوترا (قوڕق ) و کۆیەکەشی (ئەقڕاق) بوو. وە ئەو هونەر پیشەیەی ئەم بەرهەمەی دروست دەکرد پێی دەوترا (قەڕڕاق) . وە لەناو ئەو هونەرمەندانەدا، کە (ئیبن عەرەبی) وا ناویان دەباتپیاوێکی سۆفی خەڵکی (ئیشبیلییە) هەبووە کە ناوی (عبداللە) بووە، وە دروستکەرانی ئەم کاڵایە ناوچەیەکی تایبەت بەخۆیان هەبووە کە پێی دەوترا (قەڕاقین). وە ئێستا لە شاری ( غەرناتە) پێی دەوترێت (کاراکین). دوو نووسەری سەدەکانی ناوەڕاست بە ناوەکانی (سەقەتی) و (ئیبن عەبدون) بە تەواوەتی چۆنیەتی دروست کردنی پێڵاوە بن فیلینییەکانیان ڕونکردووەتەوە لە بەناو بانگترینییان ئەوەیان بووە کە پاشەوەی پێڵاوەکە چەرمێکی پیا دەدوورا تا لە پاژنەوە تەنک نەبێت وە دەبوو ئەو چەرمە بدوورێتەوە بە چەرمێکیتردا کە هیچ شتێکی تر لە نێوانیاندا نەبێت، هەندێک لە پێڵاو دروست کەران لمیان دەخستە ژێر پاشنەی پێڵاوەکەنەوە بۆ ئەوەی بیانکەن بە بنبەرز کە ئەمەیەش زۆر جار دەبویە هۆی ئەوەی بنی پێڵاوەکە لە پاژنەکەیدا زو بشکێت.
..... 
پاشان زۆرێک لەو دیزاین و شێوازە ناوازە و سەرنج ڕاکێشانەی کە سەلیقە و ژیرییەکی زۆریان تێدا بەکار هێنرابوو مەسیحییەکان تایبەتیان کرد بە خۆیان لە پاش داگیرکردنی ئەندەلوسەوە. لەبەر ئەوە گەر ئەم جارە بۆ کڕینی دوایەمین مۆدێل شێوازی پێڵاو چویت بۆ فرۆشگایەکی شیک و گران بەها، ئەوا پاژنەی پێڵاوەکانی هەزار ساڵە بەر لە ئێستا بهێنەوە یادی خۆت. یان کاتێک دەتەوێ پانتۆڵ یان کراسێکی هاوینە تاقی بکەیتەوە، ئەوا (زەریاب) ئەو سیامرەی بەر لە ١٢٠٠ ساڵ بهێنەوە بیری خۆت، چونکە بە هۆی ئەوەوە بیرۆکای بەرهەم هێنانی ئەم پێڵاوو پۆشاکانە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە شەققەی باڵی داوە بەرەو ڕۆژئاوا.
....
لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF
https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh…
.....
لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF
https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus…
.....

لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1689453007812859/?type=3&theater

 1413

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram