چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەكەم بچێنم؟ ... ١ بۆ ئەوەی خوای گەورە بە نەوەكانمان بناسێنن و خۆشیان بوێت پێویستە بە چەند قۆناغێكدا بڕۆین ئەوانیش: قۆناغی یەكەم: قۆناغی پێش هاوسەرگیری ئەگەر تۆوێكی باش بخرێتە ناو خاكێكی بێ كەڵك و بێ پیتەوە ئەوا دەمرێت و هیچ بەرهەمێك نادات بەدەستەوە، لەبەر ئەوە ئیسلام هەڵبژاردنی هاوسەر بۆ كوڕ و كچەكانمان بەیەكێك لە مافەكانی منداڵ دادەنێت لەسەر دایك و باوك، خوای گەورە دەفەرموێت: (ٱلْخَبِيثَٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَٰتِ ۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ). واتە: (ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافرەتانی پاكیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاكیش بۆ ئافرەتانی پاك، ئەو پاكانە بەرین لەو تۆمەتانەی كە ناپاكان هەڵی دەبەست بۆ ئەو چاكانە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەنرخ ئامادەیە). هەروەها پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (تنكح المرأة لأربع: لمالها ولجمالها ولحسبها ولدینها فاظفر بذات الدین تربت یداك). مەبەستی ئەم فەرموودە پیرۆزە ئەوەیە كە ئافرەت لەبەر چوار هۆكار مارە دەكرێت: ماڵ و سامان و جوانییەكەی و بنەماڵەكەی وە دینەكەی، پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: ئافرەتی دیندار بخوازرێت. كەواتە قۆناغی یەكەم هەڵبژاردنی هاوسەری بە دین و باشە بۆ نەوەكان. #سایەفارس