به‌شێك له خورافیاته‌كانی چه‌ژنی به‌ناو ڤالانتاین : خودی ئه‌م جه‌ژنه گاوره‌كان چه‌ندین خورافیاتیان تێكه‌ل كردووه وه‌كو : ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا كچێك بالنده‌یه‌كی دی ئه‌وه هاوسه‌ری داهاتووی بۆ مسۆگه‌ر ده‌بێت " به‌ڵام سیفه‌تی پیاوه‌كه په‌یوه‌سته به جۆری بالنده‌كه‌وه " بۆ نموونه چۆله‌كه پیاوێكی هه‌ژار " بالنده‌ی شین : پیاوێكی دل خۆشه " بالنده‌ی ره‌ش : قه‌شه یان پیاوێكی ئاینی ... وه ئه‌گه‌ر كونده په‌پوی بینی ئه‌وه ئه‌و كچه به قه‌یره‌یی ده‌مێنێته‌وه . *ئه‌و كچه‌ی له رۆژی ڤالانتایندا بۆ یه‌كه‌مجار ناوی پیاوی له رۆژنامه‌دا خوێنده‌وه یان له رادیۆ و ته‌له‌فزیوندا گوێی لێ‌بوو ئه‌وه ئه‌مه ناوی ئه‌و پیاوه‌یه كه شووی پێ ده‌كات . * ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا سمۆره‌ی بینی ئه‌وه ئه‌وه شوو به پیاوێكی ره‌زیل ده‌كات . * هه‌ر كچێك له‌و رۆژه‌دا چه‌ند كوترێكی بینی ئه‌وه ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌كه‌ی پرخێر و خۆشی ده‌بێـت. ئه‌مه به‌شێك بوو له خورافیاتی ئه‌م جه‌ژنه و ئه‌مانه له ئیسلامدا پێیان ده‌ترێت : ره‌شبینكردن و بالنده‌هه‌لفراندن بۆ پێشبینی كردن كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌می جاهیلی بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (هه‌لفراندنی بالنده بۆ پێشبیینیه‌كان هاوبه‌شی دانانه بۆ خــــــوا ) ابوداود و ترمزی نسائی . و ئه‌م فه‌رمووده‌ی سێ جاردووباره‌كرده‌وه