سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەکەم بچێنم؟ (5)
گۆڕینی فۆنت



چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەکەم بچێنم؟ (5)
    

چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەکەم بچێنم؟

قۆناغی پێنجەم: نێوان حەوت ساڵ_ دە ساڵ

قۆناغێكی زۆر گرنگە لە ژیانی منداڵدا، بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەك كەمتەرخەمی تێدا بكرێت لەم قۆناغەدا بە شێوەیەكی باش عەقڵ و بیری دەكرێتەوە، پێویستە لەم قۆناغەدا هاوڕێیەتی بكرێت و مامەڵەی وەك هاوڕێیی لەگەڵا بكرێت، هەر لەم قۆناغەدا دەتوانرێ بیرۆكەی بەندایەتی بۆ خوای گەورە لە دڵ و دەروونیدا بچەسپێنرێت، بۆ نموونە دیارییەكی پێش كەش دەكەیت ئەویش لەبەرامبەردا سوپاست دەكات، تۆش ئەوە بە هەل بزانە و پێی بڵێ بەخشەری یەكەم خوای گەورەیە كە شایانی سوپاس و ستایشە، یان پێی بڵێی ڕات چییە لەسەر چاوەكانت؟ ئایا بەلاتەوە بەنرخن؟ ئەگەر كەسێك پێت بڵێت گەوهەری دونیات پێ دەبەخشم بەرامبەر بەخشینی چاوەكانت، ئامادەی بیانبەخشیت؟ هەروەها گوێ و زمان و ئەندامەكانی تر؟ بێ گومان وەڵامی نەخێر دەبێت، ئەو كات لە ناخی دا گرنگی ئەندامەكانی هەست پێ دەكات و بەهایان دەزانێت و پاشان گەورەیی و مەزنی بەخشەرەكەی كە خوای گەورەیە بۆ دەردەكەوێت و خۆشەویستی بۆ دروست دەبێت بەرامبەری و هەركاتێك بیری لە هەر یەكێك لەم نیعمەتانە كردەوە، بە تایبەتی ئەگەر پێی بوترێ بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر یەكێك لەم بەخششانە لە تۆیا كێشەی هەبووایە، بۆ نموونە كەڕ یان نابینا بویتایە چ هەستێكت دەبوو، یان ژیانت بە چ جۆرێك دەبوو؟ ئەو كات بە تامەزرۆییەوە سوپاسی خوای گەورە دەكات و یادی دەكاتەوە بە جوانترین شێوە كە لەو نیعمەتە جوانانە بێ بەشی نەكردووە، كەواتە ئەو ئەندامانە زۆر زۆر گرنگترن لەو دیارییانەی كە دایك و باوكت پێی دەبەخشێت بۆیە پێویستە هەمیشە سوپاسگوزار بێت و خۆشەویستی خوا لە دڵیدا گەشە بكات.

#سایەفارس



 1028

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram