با یه‌کێک بین له‌و حه‌فت که‌سه..! سه‌رباز موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (عن أبي هريرة رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله الإمام العادل والشاب نشأ في عبادة الله عز وجل ورجل قلبه معلق بالمساجد ورجلان تحابا في الله اجتمعا على ذلك وتفرقا عليه ورجل دعته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه. رواه البخاري ومسلم وغيرهما) حه‌فتن ئه‌وانه‌ی له‌سێبه‌ری خوادان ئه‌و كاته‌ی هیچ سێبه‌رێك نییه له‌سێبه‌ری ئه‌و زیاتر . له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا خۆشه‌ویستمان ته‌نها باسی ئه‌و حه‌فت كه‌سه‌ی كردووه، به‌ڵام له هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی تر باسی هه‌ندێكی تریش كراوه ،لێره‌دا ئه‌و حه‌فت كه‌سه به‌كه‌س مه‌به‌ست نییه به ته‌نها به‌ڵكوو گرنگ ئه‌و حه‌فت بنه‌مایه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یانده سێبه‌ری په‌روه‌ردگار. چه‌نده گرنگه ئه‌و حه‌وت بنه‌مایه له‌كۆمه‌ڵدا هه‌بن چ شادیێك دروست ده‌بێت چۆن دوارۆژ پاداشته‌كه‌ی سێبه‌ری خوای په‌روه‌ردگاره ئه‌و حه‌وت بنه‌مایه‌ش له‌دونیادا مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیشه. (دادپه‌روه‌ری ، گه‌نجی خواویست، دینداری و هاموشۆی مزگه‌وت، خۆشه‌ویستی ورق لێبونه‌وه هه‌ربۆخوابێت ، دامێن پاكی وترس له‌په‌روه‌ردگار، به‌خشین له‌پێناوخوا، هه‌ستكردن به‌گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگار وترسان لێی له‌هه‌مو حاڵه‌تێك). ئه‌و حه‌فت كه‌سه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان باسیان لێوه‌ده‌كات هه‌ر هه‌مووی یه‌ك چوار چێوه‌كۆی كردونه‌ته‌وه گه‌رچی چه‌ند كردار‌و ره‌فتارێكی جودان به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی له خوا ترسان و زاڵ بوون به سه‌ر هه‌واو نه‌فسی خراپه‌كۆی كردوونه‌ته‌وه. سێبه‌ری خوای په‌روه‌ردگار شایسته‌ی ئه‌وه‌یه موسڵمان ویستی نه‌فسی بۆگه‌نی به قوربان بكات، له‌و ڕِۆژه‌ی كه ترسی سزا باڵی به‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك داگرتووه ته‌نها سێبه‌ری خوای گه‌وره وه رِه‌زامه‌ندی ئه‌و ئه‌مانه. یه‌كه‌م : پێشه‌وایه‌كی دادپه‌روه‌ر. عه‌داله‌ت له‌ئیسلام پایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و یه‌كێك له‌سیفه‌ته جوان و به‌رزه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار عه‌داله‌ته خوای گه‌وره سبحانه و تعالی ده‌فه‌رموێ وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (7) الرحمن ئاسمانی به‌رز كردۆته‌وه‌و ته‌رازوی داناوه خوای په‌روه‌ردگار قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه سته‌م له هیچ كه‌س بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێباوه‌رِیش بێت. خوای په‌روه‌ردگار له زۆر سوڕه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز باسی عه‌داله‌تی فه‌رمووه هه‌ر بۆ نموونه إن الله يأمر بالعدل والإحسان وإيتاء ذي القربى (النحل: 90) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وإن حكمت فاحكم بينهم بالقسط إن الله يحب المقسطين (المائدة 42) هه‌وه‌ها ده‌فه‌رموێ: يا داود إنا جعلناك خليفة في الأرض فاحكم بين الناس بالحق ولا تتبع الهوى فيضلك عن سبيل الله (ص: 26) هه‌وه‌رها سبحانه و تعالى ده‌فه‌رموێ: إِنَّا أنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا (105) وَاسْتَغْفِرِ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا (106) وَلَا تُجَادِلْ عَنِ الَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنْفُسَهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا (107) دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته هه‌روه‌كو زانایان ده‌فه‌رموون : یه‌كێك له‌ئه‌نساری یه‌كان زرێ پۆشێك ده‌دزێ له پاشان ترسی ئاشكرا بوونی ده‌بێت و زرێ پۆشه‌كه هه‌ڵده‌داته ماڵی جوله‌كه‌یه‌ك و ده‌ڵێ فلانه كه‌س دزیویه‌تی، كه جوه‌كه به‌وه ده‌زانێ دێته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێ سوێند به‌خوا (اباالقاسم) من نه‌م دزیوه به‌ڵام هه‌ڵدراوه ته ماڵی من . به‌ڵام دراوسێكانی ئه‌م جوه كه‌س و كاری كابرای ئه‌نساری بوون بۆیه ئه‌وانیش شایه‌دیان دژ به‌م جوه‌که دا تا ئاكام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) باوه‌رِی كرد جوه كه به‌تاوان بار له‌قه‌له‌م درا به‌ڵام (محمد (صلى الله عليه وسلم) ) نێراوی خوای په‌ره‌وه‌ردگاره‌و هه‌موو ئیسلامه‌كه‌ی له سه‌ر عه‌داله‌ت هاتوه‌و بۆیه خوای گه‌وره سبحانه و تعالى له سه‌رووی هه‌ر حه‌فت ئاسمانه‌وه به‌ڕائه‌تی ئه‌م جوله‌كه‌یه داده‌به‌زێنێ .ئه‌م ئایه‌تانه داده‌به‌زێنێ و بۆ هه‌مووان ڕوون ده‌بێته‌وه كه جوه‌كه دزی نه‌كردوه . ( شيخ الاسلام ابن تيمية) ده‌فه‌رموێ: " أَنَّ الْعَدْلَ نِظَامُ كُلِّ شَيْءٍ ؛ فَإِذَا أُقِيمَ أَمْرُ الدُّنْيَا بِعَدْلِ قَامَتْ وَإِنْ لَمْ يَكُنْ لِصَاحِبِهَا فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَمَتَى لَمْ تَقُمْ بِعَدْلِ لَمْ تَقُمْ وَإِنْ كَانَ لِصَاحِبِهَا مِنْ الْإِيمَانِ مَا يُجْزَى بِهِ فِي الْآخِرَةِ". (مجموع فتاوى ابن تيمية) واته: عه‌دل یاسای هه‌موو شتێكه، گه‌ر بێت و كاروباری ئه‌م ژینه له سه‌ر عه‌دل بیناكرا ئه‌وا به‌رِێ ده‌چێت گه‌ربێت و خاوه‌نه‌كه‌شی هیچ به‌شی له‌دوا رِۆژدا نه‌بێت، به‌ڵام گه‌ر بێت وعه‌دل نه‌بێت كاروبار به‌رِێوه ناچێت گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌شی ئیماندار بێت وپاداشتی هه‌بێت له‌رِۆژی دوایی. هه‌ر بۆیه (شيخ الاسلام ابن تيمية) ده‌فه‌رموێ: فه‌رموویانه: "إنَّ اللَّهَ يُقِيمُ الدَّوْلَةَ الْعَادِلَةَ وَإِنْ كَانَتْ كَافِرَةً ؛ وَلَا يُقِيمُ الظَّالِمَةَ وَإِنْ كَانَتْ مُسْلِمَةً" ده‌وڵه‌تی عادل داده‌مه‌زرێ گه‌ر خاوه‌نه كه‌ی كافریش بێت، وه رِێ نادات ده‌وڵه‌تی زاڵم دابمه‌زرێ گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی موسڵمانیش بێت. موسڵمانان زۆر گرنگه له قۆناغی ژیانی خۆیان و له قۆناغی ژیانی بانگه‌وازیشیان سنووری عه‌داله‌ت نه‌به‌زێنن، له به‌ر ئه‌وه‌ی بوونی عه‌داله‌ت هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن. كه‌وابو (الإمام العادل) ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی موسڵمانان ده‌كات، به عه‌دل كاری نێوانیان هه‌ڵده‌سورِێنێ ئه‌و كه‌سه‌شه پایه‌ی هه‌نده به‌رزه له سێبه‌ری خوای گه‌وره ده‌بێ ئه‌و رِۆژه‌ی هیچ سێبه‌رێك له‌سێبه‌ری ئه‌و زیاتر نییه. (عمر بن عبد العزيز) -ڕه‌ِزا و رِه‌حمه‌تی خوای لێبێت- كه بوو به خه‌لیفه داوای له (الحسن البصري) كرد كه‌باسی پێشه‌وای دادوه‌ری بۆ بكات ئه‌ویش له وه‌ڵامدا بۆی نووسی و فه‌رموی: " خوای په‌روه‌ردگار زۆر شتی به پێشه‌وای داد رِێك ده‌كاته‌وه هێزی هه‌موو لاوازێكه‌و سه‌رخستنی هه‌موو بێتاوانێكه وه ئه‌مانی هه‌موو لێقه‌وماوێكه، پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر وه‌كو ئه‌و شوانه‌یه مێگه‌ڵه‌كه‌ی به‌ره‌و له‌وه‌رِی باش ده‌بات له‌ترسی درِنده ده‌یانپارێزێ و هه‌روه‌كو له‌ساردی و گه‌رمی ده‌یانپارازێ، پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر وه‌كو باوكێكی دڵسۆزه بۆ منداڵه‌كانی، كه ساوان هه‌وڵیان بۆ ده‌دات كه گه‌وره‌ش بوون فێریان ده‌كات وه دوای مردنیشی شتێكیان بۆ جێدێڵێ پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر وه‌كو دایكی به سۆزه نه‌رمونیان له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌ی ئازاری به هه‌ڵگرتنی كێشاوه‌و ئازاری به دانانی كێشاوه ماندووبووه به گه‌وره‌كردنی و شه‌ونخوونی بۆ كردووه دڵخۆشه به ساغی و خه‌مخۆره به نه‌ساغی . پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر وه كو دڵ وایه له جه‌سته گه‌ر ساغ بوو ئه‌وا هه‌موو جه‌سته ساغ ده‌بێت، هه‌ر پێشه‌وای دادپه‌روه‌ره له نێوان خوای په‌روه‌ردگار و به‌نده‌كانی گوێ بیستی فه‌رمانه‌كانی خوایه‌و به‌گوێی خه‌ڵكیش ده‌گه‌یه‌نێ ...هتد " (التذكرة الحمدونية -ج 1 / ص 336) عه‌داله‌ت هه‌یبه‌تی حاكمه ئه‌و كاته‌ی هرمزان دیلكراو هێنرا مه‌دینه ئه‌وه‌ی له گه‌ڵی بوو به دوای ئیمامی عومه‌ر ده‌گه‌ڕا كه سه‌یری كرد ئیمامی عومه‌ر له‌سێبه‌ری مزگه‌وت خه‌وی لێكه‌وتبوو ئه‌و كاته هرمزان وتی: (عدلت فأمنت فنمت) . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: ( إن المقسطين عند الله على منابر من نور عن يمين الرحمن وكلتا يديه يمين الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم وما ولوا) (رواه مسلم) واته:ئه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌رن له‌هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر كه‌س وكار یاخود ئه‌وكاته‌ی به‌رپرسێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ئه‌وانه له‌سه‌ر سه‌كۆی نورن لای خوای په‌روه‌ردگار. وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش له چه‌نده‌ها ئایه‌ت هاتووه سته‌م خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌خ و عه‌زابی خوا ده‌بات. حاكم نموونه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه دڵسۆزی و ئه‌مانه‌ت له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات وه له خه‌ڵكی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه تاوان و سته‌میش به‌هه‌مان شێوه زانایان ده‌فه‌رموون: خه‌ڵكی هه‌موو به‌یانیان له حوكمی حه‌جاج ده‌یانپرسی چه‌ند كه‌س دوێنێ كوژرا؟ كێبون له‌داردران؟ له‌م جۆره بابه‌ته‌یان ده‌كۆڵیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌جاج خه‌ریكی ئه‌م كارانه‌بوو وه له‌زه‌مه‌نی (وه‌لید) پرسیار ده‌كرا چه‌ند بینایه‌ی تازه دروستكراوه چه‌ند بیر هه‌ڵكه‌نراوه چه‌ند رِه‌زو باغ نه‌خشه‌ی بۆكێشراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (وه‌لید) خۆی خه‌ریكی ئه‌م كارانه‌بوو وه له‌زه‌مه‌نی (سوله‌یمانی كوری عه‌بدولمه‌لیك) خه‌ڵكی باسیان له‌خواردنی خۆش وژن هێنان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوله‌یمان خۆی خه‌ریكی ئه‌م بابه‌تانه‌بوو، وه له زه‌مه‌نی (عه‌مه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیز) خه‌ڵكی پرسیاریان له‌یه‌ك ده‌كرد چه‌ندی قورئانی پیرۆزت له‌به‌ره‌و؟ شه‌وان چه‌ند قورئان ده‌خوێنیته‌وه؟ له مانگێك چه‌ند رِۆژ به‌رِۆژی ده‌بی؟ باس له‌و بابه‌تانه‌ده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (عه‌مه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیز) خۆی خه‌ریكی ئه‌م كارانه‌بوو. بروانه (سراج الملوك - ج 1 / ص 36) دووه‌م: (وشاب نشأ في عبادة الله عز وجل) گه‌نجێك له‌په‌رستنی خوا گه‌وره بووبێ. قۆناغی گه‌نجایه‌تی قۆناغی به‌خشینه وه زۆربه‌ی گۆرِانگاریه‌كان به‌ده‌ست و بازووی گه‌نج ده‌كرێت، گه‌نجێتی هه‌وڵدراوه له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌ك بقۆزرێته‌وه‌و سوود له وزه‌و توانایی وه‌ربگیرێت، گه‌نجایه‌تی ئه‌و ته‌مه‌نه گرنگه‌یه له‌نێوان بێده‌سه‌لاَتی و لاوازی مناڵیه‌تی و بێتوانایی و په‌ككه‌وتنی پیراتی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌م قۆناغه ده‌قۆزێته‌وه بۆ خوای په‌روه‌ردگار، گه‌نجایه‌تی تاقی كردنه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره، موسڵمان ده‌بێت بیپارێزێ و په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ نه‌كرۆژێ، بۆیه (عبدالله كورِی عوبه‌یده) -ڕه‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ كه " ابراهیم" ته‌مه‌نی له‌خۆ بینی فه‌رمووی یاخوا به‌خێربێیت (الحلم والعلم ) "له‌سه‌رخۆیی و زانیاری" سوپاس بۆ خوای په‌ره‌وه‌ردگار كه به سه‌لامه‌تی گه‌نجایه‌تیم به‌جێهێشت (بروانه: التهجد وقيام الليل - ج 1 / ص 433) هه‌روه‌ها ئه‌بو ئیسحاق -ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت- ده‌یفه‌رموو: "يا معشر الشباب اغتنموا قل ما تمر بي ليلة إلا وأنا أقرأ فيها ألف آية " (العمر والشيب - ج 1 / ص 56) هۆگه‌نجه‌كان بیقۆزنه‌وه هیچ شه‌وێك لای من ته‌واو نابێ به بێ ئه‌وه‌ی هه‌زار ئایه‌تی لێنه‌خوێنمه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی له قۆناغی گه‌نجایه‌تی داوای عیففه‌ت ده‌كاو خۆڕاگره به‌رامبه‌ر شه‌هه‌وات له‌و قۆناغه‌ی كه له وپه‌ڕی هێزو توانا دایه، ئه‌و كه‌سه زۆر جیاوازه له ته‌رازووی خوای په‌ره‌وردگار له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به ساڵاچوو ئه‌و هێزوو توانایه‌ی هه‌یبوو بۆ ئه‌نجامدانی خراپه، ئێستا نه‌یماوه بۆیه چه‌نده گرنگه له‌كاتی توانا بۆ ئه‌نجامدانی خراپه ئه‌و كاته ئه‌نجامی نه‌ده‌دی و بۆ خوای په‌روه‌ردگار وازی لێبێنی، هه‌روه‌ها چه‌نده هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێستا گه‌نجین و ئه‌وه‌ی حه‌زمان لێیه ده‌یكه‌ین كه به ته‌مه‌ن بویین ته‌و‌به ده‌كه‌ین، نازانن گه‌نجایه‌تی له‌سه‌ریان حیسابه به‌رپرسن لێی. سێیه‌م: (ورجل قلبه معلق بالمساجد) ئه‌و كه‌سه‌ی دڵی به‌ستراوه به‌مزگه‌وت. مزگه‌وت له ژیان و مێژووی موسڵمانانا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه زۆربه‌ی كێشه‌كان كه هاتۆته پێش موسڵمانان له مزگه‌وت چاره‌ی بۆكراوه برِیاری هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌و ده‌ست به‌كاربوونی هه‌ر له مزگه‌وته‌وه ده‌ستی پێكردوه. مزگه‌وت كۆلێژ‌و خوێندگابووه به هه‌زاران زانا‌و سه‌ركرده‌و ئه‌دیب و شاعیری به‌رهه‌م هێناوه. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (أحب البلاد إلى الله مساجدها ، وأبغض البلاد إلى الله أسواقها) خۆشه‌ویسترین شوێن لای خوای په‌روه‌ردگار مزگه‌وته، وه ناحه‌زترین شوێن لای خوای په‌روه‌ردگار بازاڕه‌كانه. ئه‌و كه‌سه‌ی عه‌شقی مزگه‌وته‌و هاموشۆی مزگه‌وت ده‌كا ده‌زانێ به‌م هاموشۆیه دوارِۆژی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌و تاریكی گۆری بۆ ڕوناك ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌و كاته‌ی له مزگه‌وت ده‌رده‌چێ په‌رۆشی كاتی داهاتووی نوێژه تاوه‌كو دیسان بێته‌وه مزگه‌وت. چواره‌م: (ورجلان تحابا في الله اجتمعا على ذلك وتفرقا عليه). دووكه‌س له پێناو خوای په‌روه‌ردگار یه‌كدیان خۆش ویستوه‌و هه‌ر له پێناو ئه‌ویش له‌یه‌ك داده‌بڕێن . (حب) له‌زمانی عه‌ره‌بی چه‌ندشتێكی گرتۆته خۆ (الصفا‌ء) ڕوونی و دورله لێڵی (الثبات) خۆراگری مانای خۆشه‌ویستی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه له نێوان كچێك و كوڕێك بێت خۆشه‌ویستی كارێكی ده‌روونییه هه‌ر له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤ بوونی هه‌بووه. خۆشه‌ویستی له كۆمه‌ڵی مرۆڤ ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ هه‌نگاوه‌كان له هه‌مو بواره‌كان وه هه‌ر بوارێك خۆشه‌ویستی تیا‌بوو سه‌ركه‌وتنیشی تیاده‌بێ وه ئه‌و كه‌سه‌ی شتێكی خۆش نه‌وێت ناتوانێت له گه‌ڵی رِێبكات وه گه‌ر ڕێشی كرد له گه‌ڵی ئه‌وا نا چارییه‌و به‌رده‌وام بوونی تیا نابێ. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ (في الصحيحين من حديث أنس رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ثلاث من كن فيه وجد به‌ن حلاوة الإيمان : أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما ، وأن يحب المر‌ء لا يحبه إلا لله ، وأن يكره أن يعود في الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما يكره أن يقذف في النار ). ئه‌وسێ خاڵه له‌كێ دابن هه‌ست به خۆشی باوه‌ڕده‌كه‌ن: خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا لای ئه‌و له هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویستتربێ، وه خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی ته‌نها بۆ خوا بێت، وه‌لای ناخۆش بێت بگه‌رِێته‌وه كوفر دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره رزگاری كرد لێی، وه‌كو ئه‌و پێ‌ناخۆش بوونه‌ی هه‌ڵی ده‌نه ناو ئاگر. پێنجه‌م: ( ورجل دعته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله). ئیسلام ئافره‌تی وه‌ك دایك ویستووه نه وه‌ك به ته‌نها وه‌ك دونیایی حه‌زی پیاو، ژن و پیاو ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ئه‌و نیكاحه‌ی كۆیان ده‌كاته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یه‌كیان حه‌لاَڵ ده‌كات هه‌نگاوی به‌رده‌وامی و پاراستنی مرۆڤه له‌م بوونه‌وه‌ره بۆیه، ئیسلام باوه‌رِ به حه‌زی ئافره‌ت و پیاو ده‌كات بۆ یه‌كتر، به‌ڵام ئامانجی بۆ دیاری ده‌كات و ئه‌و حه‌زه سنوور دار ده‌كات به شێوه‌یه‌ك له مرۆڤ بوه‌شێته‌وه، شه‌یتان زه‌فه‌ر به پیاو ده‌بات وه زۆر جار هه‌نگاوی ئاوا له پیاوه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام رِێیه‌كه زۆر ئاسان تر ده‌بێت له ده‌ستدانی زاڵبوون به سه‌ر هه‌واو نه‌فس زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت گه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له ئافره‌ته‌وه بێت . هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی زاڵ ده‌بێ به سه‌ر هه‌واو نه‌فسی له‌و حاڵه‌ته ئه‌وه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره له‌سێبه‌ری خۆی دا‌نێت. "یوسف پێغه‌مبه‌ر" (على نبيناوعلية الصلاة والسلام) نموونه‌ی ئه‌م پاكییه‌یه. (إني أخاف الله) كه‌زاڵ بوو به سه‌ر دڵ و ده‌روون كێشه نامێنێت زمان ده‌پارێزی چاو ده‌پارێزی ده‌ست ده‌پارێزی ئه‌و هه‌سته ئه‌مانی حاكم و مه‌حكومه. (إني أخاف الله) ئه‌وه ده‌هێنێته‌دی كه هیچ یاسایه‌كی ده‌ستكرد نایهێنێته دی . شه‌شه‌م: (ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه). ئه‌و كه‌سه‌ی شتێك ده‌به‌خشێ له پێناو خوای په‌روه‌ردگار مه‌به‌ستی ته‌نها رِه‌زامه‌ندی ئه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاوا چه‌پی نه‌زانێ ڕاستی چی به‌خشیوه، به‌خشین له ئیسلام قه‌ت نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌به‌خشرێ هه‌ست به جۆرێك نزمی و بێسه‌نگی بكات، گه‌رچی چاكتر وایه ببه‌خشێ نه‌وه‌ك پێت ببه‌خشرێ، واته ئه‌و ده‌سته‌ی ماندووه‌و كار ده‌كات پله‌ی زیاتره له‌و ده‌سته‌ی كه كار ناكات وماندو نییه. ئیسلام هه‌وڵی داوه كۆمه‌ڵیكی چالاك دروست كات هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه چوونه مه‌دینه ده‌ستیان به‌كار كردوو هه‌وڵیاندا نه‌بنه گران باری له‌سه‌ر ئه‌نسارییه‌كان بۆیه یه‌كێك له‌وان "عبد الرحمن كوری عه‌وف" فه‌رمووی: (دلوني على السوق) بازاڕم نیشانده‌ن. كه‌مه‌به‌ستی بازارگانی كردن بوو. حه‌فته‌م: (ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه). به ته‌نها دوور له به‌رچاوان خوای گه‌وره‌ی به‌یاد داهات ترسان له سزاكانی و عیشقی پاداشته‌كانی بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی چاو فرمێسك ببارێنێ، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بڕوادارییه‌و مایه‌ی بردنه‌وه‌ی سێبه‌ری خوایه "سبحانه وتعالى". پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (عينان لا تمسهما النار ، عين بكت من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله) (رواه الترمذي) . دووچاون ئاگریان ناگاتێ، چاوێك گریابێ له‌ترسی خوا، وه چاوێكیش پاسه‌وانبێ له‌پێناوی خوا . خوای گه‌وره "سبحانه وتعالی" باسی ئه‌وان ده‌كات له‌پێناوی ده‌گرێن وده‌فه‌رموێت : أولئك الذين أنعم الله عليهم من النبيين من ذريه آدم وممن حملنا مع نوح ومن ذريه إبراهيم وإسرائيل وممن هدينا واجتبينا إذا تتلى عليهم آيات الرحمن خروا سجداً وبكياً (مريم / 58 ) ئه‌وانه‌ن كه خوای په‌روه‌ردگار نیعمه‌تی له گه‌ڵ كردوون له نه‌وه‌ی ئاده‌م وه ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ نوح بوون له‌كه‌شتییه‌كه وه له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و ئیسرائیل و وه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردران و هیدایه‌ت دران ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان بۆ بخوێندرێته‌وه ده‌چنه سوجده‌و ده‌گرێن له ترسی خوا. پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) زۆر ده‌گریا له‌ترسی خوای په‌روه‌ردگار (عبد اللَّه بنِ الشِّخِّير) -ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێبێت- ده‌فه‌رموێ : (أَتَيْتُ رسُولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم وَهُو يُصلِّي ولجوْفِهِ أَزِيزٌ كَأَزِيزِ المرْجَلِ مِنَ البُكَاءِ). (رواه أحمد /15877 ) هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواخه‌ریكی نوێژبوو، له ترسی خوای په‌روه‌ردگار ده‌گریاو هه‌ناوی ده‌كوڵا وه كو مه‌نجه‌ڵێك له‌سه‌ر ئاگر. گریان چه‌ند جۆری هه‌یه؟ ئیمام (ابن القيم) له كتێبی (زاد المعاد) گریان ده‌كا به ده‌به‌ش : یه‌كه‌م: گریانی ترس. واته یه‌كێك له‌ترسان بگرێ دوه‌م: گریانی سۆز‌و به‌زه‌یی. سێیه‌م: گریانی خۆشه‌ویستی. چواره‌م: گریانی كه‌یف و خۆشی. پێنچه‌م: گریانی بێوره‌یی به‌رامبه‌ر ناخۆشی. شه‌شه‌م: گریانی غه‌م. حه‌فته‌م: گریانی بێده‌سه‌ڵاتی. هه‌شته‌م: گریانی دوورِویی (نیفاق) نۆیه‌م: گریانی به كرێگیراو ( وه‌كو ئه‌وانه‌ی له‌تازی یه‌كان به‌كرێده‌گیرێن و سه‌ردولكه ده‌ڵێن وده‌گرێن). ده‌یه‌م: گریانی لاسایی كردن (ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌ده‌بینی هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌گرێن ئه‌ویش له‌چاویان ده‌كاته‌وه‌و ده‌گرێ ناشزانی له‌به‌ر چییه ). له هه‌موان پیرۆز تر گریانه له ترسی خوای په‌روه‌ردگار. مرۆڤ له‌م ژینه كاروانه ئه‌م دونیایه‌ش ته‌نها رِێیه نه وه‌ك سوکنه‌ت ده‌توانین له‌م ژینه مه‌نزڵه‌تی هه‌تا هه‌تایمان ناخۆش و كاولكه‌ین، خوای گه‌وره بمانپارێزێ، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش ده‌شتوانین ئه‌م ژینه‌و ئه‌م دونیایه بقۆزینه‌وه بۆ ئاوه‌دانی ماڵی به‌رده‌واممان.