سووده‌كانى زیکرکردن و یادى خواى گه‌وره: ۱ ـ شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه و ڕسوا و پشت شكاوى ده‌كات ٢ ـ ده‌بێته هۆى ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره ٣ ـ ده‌بێته هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر دڵه‌كان ٤ ـ ده‌بێته مایه‌ى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و دڵ فراوانی ۵ ـ ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى دڵ و جه‌سته ٦ ـ ده‌بێته هۆى زیادبوونى ڕزق و ڕۆزى ۷ ـ ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره یادت بكات ۸ ـ ده‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كان ۹ ـ یادى خوا به ته‌نهایى له‌گه‌ڵ گریاندا ده‌تخاته ڕیزى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى كه له ڕۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان...