سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (33)
گۆڕینی فۆنت




"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- خوێندنگاکان، لە سەرەتاییەکانی دەستپێکردنی

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:29

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 33
""""""""""""""""""""""""""""
لەپاش بەسەربردنی ساڵەکانی خوێندنمان لە خوێندنگاکاندا، مامۆستای خۆشەویست و وانەی بێزراو و توێشوویەکی پڕ لە یادگاریمان دەبێت هەر لە ڕۆژانی وانەی وەرزشەوە تا چەقین لەناو تاقیکردنەوە قورسەکاندا، ژیانمان پێکدێت لە خشتەی وانەکان تا لە کۆتاییدا تەواو دەبین بە سەرێکی پڕ لە چەندین زانیاری جۆراوجۆر.
هەزار ساڵ لەمەو پێش لە ولاتە موسوڵمانەکاندا مزگەوت خوێندنگا بوو، جیاوازی نێوان ئایین و خوێندن زۆر کەم بوو، چونکە مزگەوت لە هەمان کاتدا شوێنی هەر یەکە لە خواپەرستی و فێرکردنیش بوو. بابەتە ئایینی و زانستە ئەزموونییەکانی تێدا دەخوێندرا، چونکە ئایین و زانست هاوشانی یەکتری ڕێیان دەکرد، کە لە هیچ شوێنێکیتری جیهاندا ئەمە نەبوو. بەپێی وتە مێژوونووسی دانیماڕکی (یۆهانز پێدێرسن): زانست پەیوەندییەکی هۆ گرانەی هەیە بە ئایینەوە ....... گەر کەسێک خۆی تەرخان بکات بۆ هەردووکیان پێکەوە دەتوانێت بگات بە قەناعەت و دڵخۆشی ناخی و ڕەزامەندی خودایش بەدەست بهێنێت... زانست تەنها هەر ئەوە نەبوو کە ئەدیب و زانایان نەداری و نەهامەتی قبوڵ بکەن بەڵکو هانی کەسانی تری دەدا کە یارمەتی زانایان بدەن و چاویان لێیان بێت."پێغەمبەر (موحەممەد((د.خ)) ) مزگەوتی کرد بە شوێنی سەرەکی فێرکردن و پەرستش، وە ئەو کاتەی مزگەوتی دامەزراند دەستیکرد بە وانە وتنەوە. هەروەها پێغەمبەر (د.خ) مامۆستای قورئانی نارد بۆ هۆزەکان بۆ ئەوەی فێری قورئان خوێندنیان بکات، وە ئەم مامۆستایانە پێیان دەوترا (أهل العلم) یان (أهل المعرفة). ئەمە مانای وابوو کە پەروەردە و فێرکردن بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووبوویەوە و ئەم مامۆستا گەڕۆکانەش ژیانێک دەژیان کە لێوانلێو بوو لە ڕەزامەندی و قەناعەت.
..... 
بۆ مامۆستا هەستە سەرپێ با ڕێز و شکۆی لەگەڵ بێت. هێندەی نەمابوو مامۆستا بە پێغەمبەرییا بگا. دیوتە کەسێ گەورەتر یان بەڕێزتر بێ. ئەوەی کاری دروستکردن و گەشەی دەروون و بیر بێ؟
بەشێک لە شیعری شاعیری مەزن " ئەحمەد شەوقی"
.....
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…

 1005

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram