هەر کەسێك شتێك واز لێبهێنێت لەپێناو خوای گەورە....!! پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ( إنـك لَــن تٰــدَع شــيئًا لله عـزَّ وجــلَّ إلا بـدلـك اللهُ بـه مـا هــو خـيرٌ لـكَ منـه ). واتە:(تۆ هەر شتێک واز لێبهێنیت لەپێناو خوای گەورە ئیللا خوای گەورە بەشتێك خێرتر لەوە جێی دەگرێتەوە بۆت). صـحح إســناده الألبـاني فــي [ السلسلـة الصحيحـة ( ٢/٧٣٤ ) ] . ئیمامی ابن الـقـيم رحمە الله تعالی دەفەرموێت: ئەو قسەی کە دەڵێت: هەر کەسێک شتێک واز لێبهێنێت لە پێناو خوای گەورە،ئەوا خوای گەورە لەوە باشتری بۆ جێدەگرێتەوە،ئەو قسەیە حەقە، وە جێگرتنەوەکان جۆراوجۆرن،وە گەورەترین شت کە خوای گەورە جێی بۆ دەگرێتەوە ئەوەیە: هۆگری خوای گەورە دەبێت و خۆشیدەوێت، وە دڵی ئارام دەبێت بە خوای گەورە،وە بە هێز و چالاک دەبێت،وە ئاسودە و ڕازی دەبێت بە نیعمەتەکانی پەروەردگاری بەرزو بڵند. سەرچاوە: [ الفــــــــوائد (١٠٧) ]. شیخ صالح الـفوزان حفظە الله تعالی دەفەرموێت: شتی دونیایی ئەگەر نەمێنێت،ئەوا خوای گەورە لەجێگای ئەو بە شتی تر جێگای دەگرێتەوە، چونکە ڕزق و ڕۆزی بە دەست خوای گەورەیە، بەڵام ئەگەر دین بڕوات و نەمێنێت چی شتێک جێگای دەگرێتەوە !؟ سەرچاوە: [ شـرح رسـالة الـدلائل ( ٨٠ ) ] .