سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کورتە چیرۆک: پەنجە سووتاوەکان..!
گۆڕینی فۆنت



کورتە چیرۆک: پەنجە سووتاوەکان.!

هه‌رایه‌ .. گۆرانی و چه‌په‌له‌ لێدان و و هه‌لپه‌ركێ یه‌ له‌ ناو پاصه‌كه‌ .. گه‌شتی قوتابیانی كۆلیژه‌ بۆ ئه‌و ده‌شت و شاخانه‌ ... دوای دابه‌زینی گشت قوتابیه‌كان هه‌ر یه‌كێك به‌ لایه‌ك دا رۆیشت .. راكردن و ره‌سم گرتن و یاری كردن تا تاریكی شه‌و به‌رده‌وام بوو .. دوای بانگ راهێلدرا كه‌وا به‌رێ ئه‌كه‌ون بۆ گه‌رانه‌وه‌ .. گشت قوتابیه‌كان سوار پاصه‌كه‌ بوون بۆ گه‌رانه‌وه‌ نمه‌ نمه‌ی بارانی به‌هاریش ده‌ستی به‌ بارین كرد .. 
ته‌نها شلێر نه‌بێ .. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واو دوور كه‌وتبوو .. ئاگاداری رۆیشتنی پاصه‌كه‌ نه‌بوو .. به‌ ته‌نیا له‌م چۆله‌وانیه‌ به‌ جێ مابوو .. تنۆك تۆنكی بارانیش بوو به‌ گه‌واره‌ .. ده‌نگی هه‌وره‌ تریشقه‌ و تاریكی شه‌وو .. بارانی به‌ تین و هه‌وره‌ ره‌شه‌كان ..دونیایان له‌ شلێر كرد به‌ دیمه‌نی ترسناكه‌كانی فلیمه‌ ترسناكه‌كان كه‌ ئه‌و زۆر رقی له‌م جۆره‌ فلیمانه‌ ئه‌بۆیه‌وه‌ .. به‌ گریان و هاوار كردن بێ ئه‌وه‌ی بزانێ قاچه‌كانی به‌ره‌و كێنده‌ری ئه‌به‌ن هه‌نگاو ئه‌هاوێشت تا له‌ دوره‌وه‌ كه‌لاوه‌ خانویه‌كی دیت .. به‌ راكردن رای كرد و به‌ گریان هاواری كرد له‌ به‌رده‌م ده‌رگای كه‌لاوه‌ خانوه‌كه‌ ... 
كه‌س لێره‌ هه‌یه‌ ؟؟!!
ده‌رگا داره‌ شكاوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ .. گه‌نجێكی بالا به‌رز .. دووچاوی ره‌ش ره‌ش .. سینه‌كی ده‌رپه‌ریوو ..ته‌نكه‌ ریشێكی جوان و سه‌ر به‌ كلاوێكی كورده‌واری ره‌نگاو ره‌نگ ده‌ركه‌وت .. واقی ماوه‌ 
كچێكی بالا مام ناوه‌ند .. جله‌ ته‌نكه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌ كورده‌واریه‌كه‌ی به‌ هۆی بارانه‌وه‌ به‌ لاشه‌ی نوساوه‌ شێوه‌ی كچه‌ی گۆریوه‌ بۆ شێوه‌ی كچه‌ حۆریه‌كانی لێوار ده‌ریا .. له‌ گه‌ل هاتنه‌ خواره‌وه‌ قژه‌ زه‌رد و لولداره‌وه‌كی كه‌ به‌ هۆی بارانوه‌ به‌ سه‌ر روومه‌ت په‌میه‌ و سوراوه‌ وون بوه‌كان هاتبونه‌ خواره‌وه‌ ده‌سته‌كانی له‌ بن هه‌نگلی نابوو .. به‌ گریانه‌وه‌ من به‌ جێ ماوم له‌ قوتابیه‌كان تكا ئه‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ ...
كوره‌كه‌ .. باش فه‌رموو وه‌ره‌ ژوره‌وه‌ له‌به‌رده‌م بارانه‌كه‌ مه‌وه‌سته‌ ... بانگی كرد و له‌ نزیك سوپا كه‌ نزیكی كرده‌وه‌ ..مه‌ترسه‌ یان ئه‌وان دێنه‌وه‌ به‌ دوات یان بوه‌سته‌ من به‌یانی خۆم ئه‌تگه‌رێنمه‌وه‌ من شوانی ئه‌و لادێیه‌م ئه‌م كه‌لاوه‌ خانوه‌ بۆ شه‌وانه‌كانی له‌ كاتی ئاوا باران بارین نه‌توانین بۆ گه‌رانه‌وه‌مان لێره‌ ئه‌مێنینه‌وه‌ .. شه‌و دره‌نگ تر بوو ..ئومێد برا له‌وه‌ی كه‌س به‌ دوای شلێر بێته‌وه‌ .. تاریكی شه‌و بوو به‌ سولتانی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ له‌م خانوه‌ كه‌لاوه‌ ته‌نها كوره‌ شوانه‌كه‌ و شلێر مانه‌وه‌ ..
شلێر زۆر به‌ ترسه‌وه‌ سه‌یری كوره‌ی ئه‌كرد .. كوره‌ش ووتی تۆ ئه‌توانی له‌م جێگایه‌ بخه‌وی .. منیش ئا له‌و لا تره‌وه‌ ئه‌خه‌وم ...
شلێر رۆشته‌ ناو جێگاكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت .. سه‌ری له‌ ژێر به‌تانیه‌ شره‌كه‌ ناو خۆی كرده‌ خه‌و به‌لام له‌ راستی ئه‌و خه‌وی لی نه‌ئه‌كه‌وت و ئه‌ترسا .. 
ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو .. كوره‌ شوانه‌كه‌ جار جار له‌ بن جێگاكه‌ی خۆی ئه‌هاته‌ ده‌روو ئه‌ویست هه‌لبسێته‌وه‌ به‌لام چه‌رخێكی ده‌ر ئه‌هێنا و ئاگری به‌ سه‌ره‌ په‌نجه‌كانی خۆی ئه‌هێنا .. تا دره‌نگی شه‌و كوره‌ هه‌ر پێنج په‌نجه‌ی خۆی سوتاند .. 
به‌یانی كه‌ رۆژ سه‌ری ده‌رهێناو باران نه‌ما بوو .. كوره‌ی شوان شلێری تا ئاوه‌دانی هێناو به‌ جێ ی هێشتا و گه‌رایه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆی .. 
شلیڕ گه‌راویه‌وه‌ مال و چیرۆكی خۆی و روداوی شه‌وی بۆ دایك و باوكی گێرایه‌وه‌ ... باوكی شلێریش سه‌رسام بوو به‌ سوتاندنی سه‌رپه‌نجه‌كانی شوانه‌كه‌ بۆیه‌ بریاری دا بچێت و هه‌م سوپاسی بكات و هه‌ر بزانێ چیرۆكی كوره‌ چی یه‌ .. 
كه‌ باوكی شلێر هاته‌ لای كوره‌كه‌ی پاش سه‌لام كردن و حال و ئه‌حوال پرسین .. پرسیاری سوتانی سه‌رپه‌نجه‌كانی كرد .. 
كوره‌ شوانه‌كه‌ش به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ دوێنی شه‌و په‌ریه‌ك له‌م ده‌شه‌ به‌ جێ مابوو .. هات له‌م خانوه‌ به‌ ته‌نیا له‌ گه‌ل من مایه‌وه‌ .. من زوگورتی ..شه‌و چه‌ند جار شه‌یتان هاته‌ به‌ر گوێم بچمه‌ لای ئه‌و په‌ریه‌ بێ ده‌سه‌لاته‌ .. تام و له‌زه‌تی خۆمی لێ بكه‌م و ئاگری هه‌ناوی خۆم دابمركێنه‌وه‌ .. به‌لام له‌و لاوه‌ كه‌ بیرم ئه‌كردوه‌ ئه‌م كاره‌ی من حه‌رامه‌ و ئه‌مباته‌ دۆزه‌خ بۆیه‌ ئاگرم به‌ په‌نجه‌كانم تاقی ئه‌كرده‌وه‌ .. تاكو بزانم ئاگر چه‌نده‌ به‌ ئازاره‌ و پێم باشتر بوو ئاگری دونیا بسوتێم نه‌ك به‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ به‌ خراپه‌ كردن له‌ گه‌ل ئه‌و كچه‌یه‌ ..
باوكی شلێر پاش سه‌ر سام بونی به‌ هه‌لوێستی كوره‌كه‌ پێ ی وت من باوكی ئه‌و كچه‌م هاتوم سوپاست بكه‌م .. تۆش ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت ببیته‌ هاوسه‌ری كچی من ئه‌وا من لاریم نی یه‌ هه‌موو شتێكیش من بۆتان ئه‌كه‌م .. ئیدی كوره‌ بوو به‌ هاوسه‌ری كچه‌كه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی وازی له‌ شتێكی حه‌رامی كاتی هێنا خوای گه‌وره‌ حه‌لالێكی نه‌براوه‌ی پێ به‌خشی.

 1197

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram