ئیتر پێویستیم به به‌رده‌رگای عومه‌ر نییه! یوسف كوردی ئه‌بو هوڕه‌یڕه -خوا لێی رازی بێ- بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه جارێكیان هه‌ندێ له موهاجیره ده‌ستكورته‌كان هاتنه لای پێغه‌مبه‌ری خوا، سكاڵایان كرد و وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانمان ده‌ره‌جه به‌رزه‌كان و به‌هه‌شته خۆشه‌كانیان هه‌مووی بۆ خۆیان برد، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) وتی: چۆن چۆنی ئه‌وه‌یان كرد؟ وتیان: ئه‌وان نوێژ ده‌كه‌ن ئێمه‌ش نوێژ ده‌كه‌ین، ئه‌وان رۆژوو ده‌گرن ئێمه‌ش رۆژوو ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌وان ماڵ ده‌به‌خشن ئێمه نیمانه تا بیبه‌خشین، ئه‌وان به‌نده ده‌كڕنه‌وه‌و ئازادیان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئێمه ناتوانین به‌نده ئازاد بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله علیه‌و سلم) پێی وتن: شتێكتان فێربكه‌م ئه‌گه‌ر كردتان، به باوه‌ڕدارانی پێش خۆتان بگه‌نه‌وه‌و پێشی باوه‌ڕدارانی دوای خۆشتان بده‌نه‌وه، كه‌سیش له ئێوه چاكتر ده‌رنه‌چێ مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌سێك نه‌بێ كه ئه‌و كاره‌ی ئێوه بكات؟! وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا..! پێغه‌مبه‌ریش( صلی الله علیه‌و سلم) وتی:(سبحان الله والحمد لله و ألله أكبر) هه‌ریه‌كه‌یان 33 جار له دوای هه‌موو نوێژێكی فه‌رز بخوێنن، ... تا دواییی فه‌رمووده‌كه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه بوخارى و موسليم ریوایه‌تیان كردووه بانگه‌وازێكی سۆفییانه نییه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی -خوا لێیان رازی بێ-، به‌ڵكوو ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی یارانی خۆشه‌ویسته بۆ پێشبڕكێ له كاری چاكه‌دا، تا به‌رده‌وام بن و ساردبوونه‌وه روویان تێ نه‌كات. به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه هاوه‌ڵان پێشبڕكێیان له كاری چاكه‌دا ده‌كردو هه‌ریه‌كه‌یان ته‌مه‌ننای خواپه‌رستییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كرد تا ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن و ده‌ره‌جه‌یان له‌لای په‌روه‌ردگاریان به‌رزبێت. له ساته‌كانی یه‌كه‌مدا كاتێك مسوڵمان ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌بیستێ، یان ئه‌وه‌تا تێی ناڕوانێ و هاكه‌زایی وه‌ریده‌گرێ یان واده‌زانێ كارێكی زۆر ئاسانه... ته‌نها33 جار( ته‌سبیح و ته‌حمیدو ته‌كبیر) كردن زۆر ئاسانه... ته‌نها 3 خوله‌ك كاتی پێویسته... هه‌موومان ئه‌توانین به‌و كاره هه‌ستین! به‌ڵام له‌كاتی به عه‌مه‌لی كردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ویرده كه‌مه هه‌موو رۆژێك و له دوای هه‌موو نوێژێكی فه‌رز هه‌روا ئاسان نییه‌و كارێكی زۆر گه‌وره‌یه. كوا كام له ئێمه توانیویه‌تی له دوای هه‌موو فه‌رزێك به به‌رده‌وامی ئه‌و یاده كه‌مه‌ی خوای په‌روه‌ردگار بكات؟! له ڕاستیدا ته‌نها كه‌سێك توانیویه‌تی ئه‌م خواپه‌رستییه وه‌ك خۆی ئه‌نجام بدات كه خوای گه‌وره فه‌زڵی خۆی به‌سه‌ردا رژاندبێ و ئه‌و به‌خششه‌گه‌وره‌یه‌ی به خه‌ڵات كردبێ و ته‌وفیقی دابێ. ئه‌بێ چ به‌خششێكیش له‌وه گه‌وره‌تربێت كه مرۆڤ هه‌میشه دڵێكی سوپاسگوزارو زمانێكی پاراو به یادى خوای گه‌وره‌ی هه‌بێ؟ له ژیانی ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌مدا( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) هاتووه، رۆژێكیان ئه‌و به ڕێگایه‌كدا ئه‌ڕۆیشت و له دووره‌وه بینی پیاوێكیان له قه‌راغی ڕێگاكه‌دا داناوه، به‌ڵام چ پیاوێك؟! هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو ده‌ستی نه‌ماوه‌و نابینایه‌و پێستیشی تووشی نه‌خۆشی خراپ هاتووه، خه‌ڵكی هه‌روا به لایدا تێپه‌ڕده‌بن و كه‌س لای لێناكاته‌وه، كاتێك ئیبراهیم گه‌یشته لاى پیاوه‌كه بینی یادی خوای گه‌وره ده‌كات، سه‌لامی لێكرد‌و وتی: السلام علیكم و رحمة الله‌و بركاته، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته ئه‌ی ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م..! ئیبراهیم وتی: چۆنت زانی كه من ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌مم له كاتێكا كه تۆ چاوت نابینێ؟! پیاوه‌كه وتی: خوای گه‌وره كردییه دڵمه‌وه كه تۆ ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌می! كابرا به‌رده‌وام بوو له قسه‌كردن و وتی: ئه‌ی ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م خوای گه‌وره به‌خششێكی خه‌ڵات كردووم شك نابه‌م به كه‌سی تری دابێ! ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م وتی: من هیچ به‌خششێك به تۆوه نابینم، هه‌ردوو ده‌ستت نییه، هه‌ردوو قاچت نییه، نابینایت، تووشی نه‌خۆشی پێست هاتوویت، ئه‌مه چ نیعمه‌ت و به‌خششێكه تۆ باسی ده‌كه‌یت؟! پیاوه‌كه وتی:" ڕاست ده‌كه‌یی هه‌موو ئه‌وانه وایه، به‌ڵام خواى گه‌وره دڵێكی سوپاسگوزار( قلبا شاكرا)و زمانێكی پاراو به یادی خوای گه‌وره( لسانا ذاكرا)ی پێداوم." ئه‌مه ڕاستییه.. ئه‌مه به‌خششه.. ئه‌مه نهێنی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمانه( صلی الله علیه‌و سلم).. پێغه‌مبه‌ری ئازیز خۆشه‌ویستانی خۆی ئاراسته ده‌كات بۆ نزیك بوونه‌وه له خوای گه‌وره، بۆ رازی بوون به قه‌زاو قه‌ده‌ر، بۆ خۆشویستنی ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره، بۆ ترسان له خوای گه‌وره. به‌ڵێ .. گه‌وره‌ترین خه‌ڵات كه خوای په‌روه‌ردگار به به‌نده‌ی خۆی ببه‌خشێ نزیكییه له خوای گه‌وره.. ئه‌و رۆژه‌ش كه باوه‌ڕدار هه‌ست به نزیكیی خۆی له خوای په‌روه‌ردگار ده‌كات، هیچ نیعمه‌تێكی له گه‌وره‌یی و خۆشی‌دا ناگاتێ و به هیچ به‌خششێكیشی ناگۆڕێته‌وه. له ژیانی ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا( خوای لێ رازیبێ) هاتووه، پیاوێك له تاو خۆشه‌ویستی ئیسلام و خه‌لیفه‌ی ئیسلام عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب، پێی خۆش بوو هه‌میشه له‌به‌ر ده‌رگای عومه‌ردا بێت... كه عومه‌ر سه‌رنجیدا ئه‌م پیاوه زۆر دڵسۆزه وای به چاك زانی تێی بگه‌یه‌نێ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه له چیی دایه! عومه‌ر پێی وت: بچۆ قورئان فێر ببه! كابرا رۆیشت و ده‌ستی به خوێندنی قورئان كرد... پاش ماوه‌یه‌ك خه‌لیفه تووشی كابرا بوو لێی پرسی: بۆچی دیار نیت؟ ئه‌ویش وتی: ئه‌ى ئه‌میری باوه‌ڕداران له په‌ڕاوی خوای په‌روه‌ردگاردا شتێكم ده‌ست كه‌وتووه ئیتر پێویستیم به به‌رده‌رگای عومه‌ر نییه... واخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین.