سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  👈باسی ئەوەی ئافرەت یان پیاو خواردن دروست بکەن
گۆڕینی فۆنت




👈باسی ئەوەی ئافرەت یان پیاو خواردن دروست بکەن

➖مەسەلەی خزمەت کردنی ئافرەت بۆ پیاوەکەی وە نان حازر کردن بۆی خیلافی لەسەرە ئایا واجبە یان نا، ابن تیمیة رحمه الله دوای ئەوەی باسی خیلافی زانایان ئەکا لە سەر واجب بوونی خزمەت کردن لەسەر ئافرەت ونەبوونی ئەو ڕایە هەڵدەبژێرێ کە واجبە بە گوێرەی عورفی خەڵک کە ئافرەتان چیان لەسەرە بۆ مێردیان ئەڵێ : (وَمِنْهُمْ مَنْ قَالَ: تَجِبُ الْخِدْمَةُ بِالْمَعْرُوفِ وَهَذَا هُوَ الصَّوَابُ فَعَلَيْهَا أَنْ تَخْدِمَهُ الْخِدْمَةَ الْمَعْرُوفَةَ مِنْ مِثْلِهَا لِمِثْلِهِ وَيَتَنَوَّعُ ذَلِكَ بِتَنَوُّعِ الْأَحْوَالِ: فَخِدْمَةُ الْبَدَوِيَّةِ لَيْسَتْ كَخِدْمَةِ الْقَرَوِيَّةِ وَخِدْمَةِ الْقَوِيَّةِ لَيْسَتْ كَخِدْمَةِ الضَّعِيفَةِ.) (مجموع الفتاوى : 34/90-91) واتە : (زانایان هەیانە وتویانە : واجبە خزمەت کردنی بە چاکە وە ئەوە ڕاست و دروستە لەسەریەتی خزمەتی مێردەکەی بکات خزمەتێک زانراوە لە ئافرەتانی وەکو خۆی بۆ مێردیان ئەیکەن وە ئەوەش جیاوازە بە گوێرەی جیاوازی حاڵی ئافرەتەکەو پیاوەکە : خزمەتی بەدەویەک وەکو خزمەتی گوندنشینێک نیە وە خزمەتی بەهێزێک وەکو خزمەتی بێهێزێک نیە).

یانی ئەوەی کە عادەتەو عورفە لەناو خەڵک ئافرەت چی لەسەرە بۆ پیاوەکەی ئەوە لە سەری پێویستە، من نامەوێ بچمە ناو تەفاسیڵی ئەوەی چی واجبەو چی واجب نیە لە سەر پیاوو ئافرەت خوای بەرز ئەوەی بۆمان دیاری کردووە دەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا] (النساء : 19) واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە بۆتان دروست -حەڵاڵ- نیە کە ئافرەتان بە میرات بگرن وەزۆر لە خێزان و ئافرەتەکان مەکەن بەوەی مەنعیان بکەن شوو بکەن بۆ ئەوەی مارەییەکەی داوتانەتێ لێیان بخۆن ئیللا ئەگەر فاحیشەیەکی ئاشکرایان کرد -لە زینا یان خراپ بوون- وە بەجوانی لە گەڵیان بژین قسەتان خۆش بێ و کردەوەتان نەرم بێ لەگەڵیان و تەحەممولیان بکەن ئەگەریش شتێکتان بینی لێیان ڕقتان لێیان بوو ئەوە لەوانەیە ئێوە ڕقتان لە شتێک بێ بەڵام خوا خێرێکی زۆری تیا بکات بۆتان). 

وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (البقرة : 228) واتە : (وە بۆ ئافرەتان هەیە -لەمافیان بەسەر مێردیانەوە- وەک ئەوەی لەسەریانە -لەمافی مێردیان- بە چاکە وە پیاوان پلەیان هەیە بەسەریانەوە -بەوەی ڕۆزی پەیدا کردن و نەفەقەیان لەسەرەو ئافرەت ئەبێت بەقسەیان بکەن- خواش عزیز بە توانایە بە سەر هەموو کەس و دروستکراوێک حکیم کار بەجێیەو کار جوانە شەریعەت و حوکمەکانی لە شوێنی خۆیەتی و جوانترینە).

کەوابوو ئافرەت و پیاو هەردوولا مافیان هەیە بەسەر یەکەوەو ئەبێ هەردوولا بە چاکی بژین لەگەڵ یەک، وەکو وتم تەفاسیڵی ئەوە بابەتی من نیە ئێستا بەڵکو خوای بەرز ئاسانی بکات لە کاتی تر ڕوونی بکەمەوە.

ئەوەی ئێستا مەبەستمە ڕوونی بکەمەوە ئەوەیە کە پیاویش ئەتوانێ خواردن ئامادە بکات و کاری ماڵەوە بکات لە هەویر شێلان بێت یان مەڕ دۆشین بێت، یان دوورینی -چاک کردنی- جلەکانی بێت، هەر ئیشێک بکات خزمەتی خۆی وە خانەوادەی بکات ئاساییە بەوە نەکەم ئەبێت نە کارێکی عەیبی کردووە!
بەڵام لە کاتێک خێزانی نەخۆش بێت، یان میوانیان هەبێ و ئەرکەکان زۆر بێ لەسەریەتی ئەو کاتانە یارمەتی خێزانی بدات ئەگەر لە کاتی ئاساییش ڕێک کەوتبن یارمەتی نەدات لەبەر نەبوونی مەجال و سەرقاڵ بوونی!
هەر چەندە سەرقاڵ بوون مانای ئەوە نیە نەتوانی کەمێک یارمەتی خێزانت بدەی!
ئەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم سەیر بکەین ئەوەندە سەرقاڵ بووە بە کاری موسڵمانانەوە کەچی لە ماڵەوەش خزمەتی خۆیی و خێزانەکانی کردووە!

بزانن پیغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت عليها ، حتى ما تجعل في في امرأتك) رواه البخاري ومسلم واتە : (تۆ هیچ شتێک نابەخشی کە مەبەستت ڕووی خوا بێ ئیللا پاداشتی لە سەر وەردەگری ، هەتتا ئەوەی ئەیخەیتە دەمی خێزانەکەتەوە).

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا سقى الرجل امرأته الماء أجر) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 2736) واتە : (ئەگەر پیاوێک ئاو با بە خێزانەکەی خۆی-بیخواتەوە- پاداشت وەر ئەگرێ).

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي» (صحيح الجامع : 3314) واتە : (چاکترینتان چاکترینتانە بۆ خێزانی وە من چاکترینتانم بۆ خێزانم).

لەم فەرموودانە بۆمان دەر ئەکەوێ کە چۆن ئیسلام هانمان ئەدا چاک بین لە گەڵ خێزانەکانمان و چاکترینمانی لە گەڵ خیزانەکانمان کردووە بە چاکترین موسڵمان وە هانی داوین کە خزمەتی خێزانیشمان بکەین و ئەو خزمەتەشمان بۆ بە پاداشت ئەنوسرێ لای خوا ئەگەر لوقمە نانێک بخەینە دەمی خێزانمان یان قومە ئاوێکی بدەینێ بۆمان بە پاداشت ئەنوسرێ! بەڕاستی خوای گەورە موسڵمانی بەڕێز کردووە وە ڕێزێکی زۆریشی بۆ ئافرەتەکانمان لە خوشک و دایک و کچ و خێزانمان داناوە، نازانم لە چ بەرنامەو دینێکی دەست کردی بیری مرۆڤ ئەو ڕێزە هەیە بۆ ئافرەت !؟ بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە موسڵمانان دوورن لە ئیسلام و ئاگایان لەم هەموو فەرموودە نیە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە فەرمانمان پێ ئەکەن بە چاکە کردن لە گەڵ خێزانمان و دایک و خوشک و کچەکانمان ، لەبەر ئەوە بەناهەق ئەزێتیان ئەدەن و مافیان ئەخۆن و هەشە ئەیان کات بە خزمەت کارو لەوە زیاتریان پێ ڕەوا نابینێ ، بەداخەوە زۆر لە موسڵمانان دوور کەوتونەتەوە لە دینەکەیان بۆیە بوونەتە جێی گاڵتەی بێ بڕواکان و بوون بە ماڵێکی قەڵپ بەسەر ئیسلامەوە ئیسلامیش لە کارە ناشیرنەکانیان بەریەو پێی ڕازی نیە ، دیارە فەرموودەی ترمان زۆرە لەو باسە بەڵام ئێمە بۆ هەر باسە ئەوەندە فەرموودەی ئاسان ئەبێ بۆمان ئەیهێنینەوە بۆ بیر خستنەوەو ئاگادار کردنەوەی خوشک و براکانمان داوا لەخوا ئەکەین کە ڕێنمویی هەموومان بکات بۆ دەست گرتن بە قورئان و سوننەت .

وە کە پرسیاریان کردووە لە عائیشە رضي الله عنها دەربارەی ئەوەی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم چی کردووە لە ماڵەوە؟ فەرمویەتی : : (كان بشرا من البشر: يفلي ثوبه ويحلب شاته ويخدم نفسه) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 671) واتە : (ئەو مرۆڤێک بووە لە مرۆڤەکان : جلی خۆی پاک ئەکردەوە-سەیری ئەکرد لە حەشەرات و شتی تیا بێت پاکی کات- وە مەڕەکەی ئەدۆشی وە خزمەتی خۆی ئەکرد).
وە لە ڕیوایەتی تر وا هاتوە : (كان يخيط ثوبه ويخصف نعله ويعمل ما يعمل الرجال في بيوتهم) (صحيح الجامع : 4937) واتە : (-پێغەمبەر ێلى الله علیه وعلى اله وسلم- جلی خۆی ئەدوریەوە وە پێڵاوی خۆی چاک ئەکرد وە ئەوەی دەکرد کە پیاوان ئەیکەن لە ماڵەکانیان).

وە بوخاری لە صەحیحەکەی ڕیوایەتی کردووە کە ئەسوەدی کوڕی یەزید پرسیاری کردووە لە عائیشە رضي الله عنها کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چی کردووە لە ماڵەوە؟ لە وەڵاما فەرمویەتی : (كَانَ يَكُونُ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ، فَإِذَا سَمِعَ الأَذَانَ خَرَجَ) واتە : (لە خزمەتی خێزانی ئەبوو-یارمەتی ئەدا-، وە کە بانگی ئەبیست دەرەچوو لە ماڵ -بۆ وەڵامی بانگ-).

لەبەر ئەوە بزانن لە پلەو پایەی پیاو نایەتە خوارەوە کە لە ماڵەوە یارمەتی خێزانی بدات و خزمەتی خۆی و مناڵەکانی بکات بەڵکو ئەوە پلەی بەرز ئەکاتەوە لای خوای بەرز چاکترین ئەوانەن چاکرینن بۆ خێزان ومناڵیان!
وەرم گرتووە لە کتابی (ئادابی خواردن وخواردنەوە...)

 نوسینی : باوکى حارث



 1598

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram