سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دوای‌ سێ شه‌وو سێ رۆژ چی ڕوویدا .؟!!
گۆڕینی فۆنت



بە وتەی کوڕەکەی ( مامۆستا عبدالقادر تەوحیدی) کە لە چەند مانگی پێشوودا وەفاتی کرد ، دوای ئەوەی کە تەرمی باوکی نێژرا ئاگادار کرانەوە کە دەبێت گۆڕەکەی بگوازنەوە بەهۆی ئەوەی شوینەکەی بەکەلک نایەت و لەوەچی لافاو بیبایت .

ناچار دوای ٣ شەو کوڕەکەی و ٣ کەسی تر ( کەسێکیان پزیشک دەبێت ) دەچنە سەر گۆڕەکەی و هەڵیدەدەنەوە ، پێش ئەوەی گۆڕەکە هەلبدەنەوە پزیشکەکە پێیان دەڵێت دەمامک ببەستن چونکە جەستەی مردوو دوای ٢ شەو بۆگەن دەکات و لەوەچێ ببێتە هۆی نەخۆشی .

کوڕەکەی دەڵێت کاتێک کە گۆڕەکەم هەڵدەیەوە دەبینم کە خوێن لەسەر و لاشەی باوکم دێتە خوارێ لەکاتێکدا باوکم کە مرد هیچ جۆرە برینداری و خوێن بەربونێکی نەبوو ( لەم کاتەشدا ئەو کاتەم وەبیر کەوتەوە کە ٨ ڕۆژ پێش ئەوەی بمرێت وتی کوڕم ئەمشەو لەخەومدا کەسێک پێی وتم ئەوە خودا دوحاکەی گیرا کردی ، وتم کام دوعا ، وتی دوعای شەهیدی !

سبحان اللە وەکو کەسێکی شەهید خوین لە سەر و لاشەی ئەهات ، وە بۆنێکی زۆر خۆشی لێوە دەهات لەکاتێکدا کە هیچ عەترێکیشمان لێ نەدابوو .

وە جەستەی نەرم و گەرم هەروەکو ئەوەی خەوتبێت لە کاتێکدا مردوو دوای چەند سەعاتێک جەستەی ڕەق و سارد دەبیت .

ئەمەش هۆکاری گەورەیی خزمەتکردن قورئانە کە بەردەوام لە خزمەتی قورئان و تەفسیرکردنیدا بوو .



 1051

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram