به‌ندایه‌تیی ڕاسته‌قینه.. ده‌نگی ئیسلام وعَنْ أبي هُرَيْرَةَ عبد الرحمن بن صخر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال، قال رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم: إن اللَّه تعالى لا ينظر إِلَى أجسامكم ولا إِلَى صوركم، ولكن ينظر إِلَى قلوبكم. رواه مسلم له ئه‌بو هوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:[به‌ڕاستی خوا نه سه‌یری لاشه‌تان ده‌كات و نه سه‌یری وێنه و شێوه‌شتان، به‌ڵكوو سه‌یری دڵه‌كانتان ده‌كات] مسلم ڕیوایه‌تی كردووه. ١- ئه‌وه‌ی لای خوا به‌هه‌ند گیراوه لاشه و شێوه و باڵای مرۆڤ نییه، به‌ڵكوو ناو دڵ و ده‌روونێتی. ٢- خوا سه‌یری پشت و نه‌سه‌بت ناكات به‌رزه یان نزم، خاوه‌ن سامانی یان نه‌دار، لاشه‌ت گه‌وره‌یه یان لاواز، له‌شساغیت یان ناساغ، جوانی یان ناشیرین، به‌ڵكوو سه‌یری دڵت ده‌كات بێخه‌وش و پڕته‌قوا و دڵسۆزییه یان وێرانه و بێكه‌ڵكه. ٣- هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خوا و به‌نده‌كانیدا نییه ته‌نها به ته‌قوا و خواناسی نه‌بێت. ٤- كرده‌وه‌كان به نییه‌تن؛ چه‌ند كه‌س هه‌بوو كه به‌ڕوواڵه‌ت باش و چاك دیار بووه به‌ڵام كاتێك نییه‌تی له‌سه‌ر خراپه و ناڕه‌وا دامه‌زراوه، كاره‌كانی پووچ بۆته‌وه و لێی وه‌رنه‌گیراوه. ٥- ئه‌گه‌ر دڵ و ده‌روون و ناوه‌وه‌ت پاك و دڵسۆز بوو، كرده‌وه‌كانیشت له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دا، ئه‌وه كۆی كاری خێرت له خۆتدا كۆ كردۆته‌وه. ٦- مرۆڤ پێوسته له‌سه‌ری كه زۆر گرنگی بدات به چاككردن و پاككردنه‌وه‌ی نییه‌تی، دڵ و ده‌روونی چاك بكات و هیچ جۆره گومان و دوودڵییه‌ك نه‌هێڵێته‌وه له دڵیدا. ٧- بیر بكه‌ره‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی خوات كرد خه‌ڵكی فریات ناكه‌ون، له سزای خوا ده‌ربازت ناكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیشت كرد پاداشت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ خۆته.