با_خۆمان_لەمشت_ومڕ ( موناقەشە) بپاڕێزین پێغه‌مبه‌رى خۆشەویستمان - صلى الله علیه وسلم- فه‌رموویه‌تى: (( أنا زعيم ببيت في ربض الجنة لمن ترك المراء وإن كان محقا)) 📙السلسلة الصحیحة 273. واتا : من كه‌فیلم به‌ماڵێك له‌ده‌وروبه‌رولایه‌كانى به‌هه‌شت، بۆكه‌سێك كه واز له مشت ومرِ بێنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش بێت. موسڵمانی بەڕێز، ئەگەر زانیت کەسەکە حەق ویست نیە و هەر خەریکی موناقەشەو کات بەفیڕۆدانە، ئەوا پشت گوێی بخە و وەڵامی مەدەوە ئەگەر چی تۆ لەسەر حەقیش بیت، بۆ ئەوەی ئەو پاداشتەت لە دەست نەچێت کە لە فەرموودەکە باس کراوە، بەڵام ئەگەر زانیت کەسەکە حەق ویستە و بە دووای حەق دەگەڕێت ئەوا ئاساییە موناقەشەی لەگەڵ بکەیت، بەو مەرجەی عیلمت پێ بێت و بزانیت چی ئەڵێیت.