سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كێ‌ باڵندەكان لەكاتی فڕینیان بە ئاسماندا، ڕادەگرێت؟
گۆڕینی فۆنت



كێ‌ باڵندەكان لەكاتی فڕینیان بە ئاسماندا، ڕادەگرێت؟

أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَـٰنُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ [الملك: 19].

واتە: (ئایا سەیری باڵندەكان ناكەن بە ژوور سەریانەوە، بە باڵكراوەیی و هێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێ‌ كە ئەو بە هەموو شتێك بینایە).

كێ‌ باڵندەكان لەكاتی فڕینیان بە ئاسماندا، ڕادەگرێت؟ كێ‌ باڵندەكانی بۆ مرۆڤ ڕامهێناوە تاكو فڕینییان لێوە فێربێت، چونكە ئەگەر باڵندە وەك هۆكارێك نەبووایە مرۆڤ نەیدەتوانی فڕۆكە دروستبكات...

ماوەیەكی زۆرە زانایان شوێن باڵندەكان كەوتوون و چاودێرییاندەكەن، سەریانسوڕماوە لەو هونەرەی لە كاتی فڕینیاندا بەكاریدەهێنن.. باڵندەكان بۆ وادانانی ماوەكان و ڕێكخستن لە نێوان جوڵەی هەردوو باڵیاندا و بۆ زامنكردنی فڕین و نیشتنەوە بە سەركەوتوویی تەقەنیی زۆر ئاڵۆز بەكاردەهێنن و كرداری زۆر لە دەماغیاندا بەڕێوەدەچێت. باڵندە لە فڕینیدا پشتدەبەستێت بە باڵكردنەوە و هێنانەوەیەكی، ئەم سروشتی فڕینەشیی بەبێ‌ فێربوون بۆ دروستدەبێت، و پێشتر بەرمەجەكراوە تاكو ئەو كردارانە بە هێمنیی ئەنجام بدات.

خوای گەورە هۆكاری جۆراوجۆری بۆ فڕینی باڵندە دەستەبەركردووە، هەوا بۆ هەڵگرتنییان، و باڵەكانیان، و دەماغێكیش كە ملیۆنەها خانەی لەخۆگرتووە و ڕێنمایی باڵندە دەكات بۆ ئەنجامدانی كارەكانی بە ئارامیی.

زانایان توانییان لاسایی باڵندەكان بكەنەوە و لە دروستكردنی فڕۆكەدا كەڵكیان لێ وەربگرن، خوای گەورەش دەفەرموێت: (أَڵمْ ێرَوْا إِڵی الطَیْڕ مُسَخَّرَاتٍ فِی جَوِّ السَّمَا‌ء مَا یُمْسِكُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ إِنَّ فِی ذَلِكَ ڵاێاتٍ لِقَوْمٍ یُۆْمِنُونَ) [النحل: 79].

واتە: (ئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ كە چۆن لە هەوای ئاسماندا ڕامهێنراون، بێجگە لە خوا كێ‌ ڕایان دەگرێ، بەڕاستی لەو (ڕاگیركردنە)دا چەند نیشانە و بەڵگە هەیە بۆ ئەوانەی باوەڕدێنن).
بۆیە هەرئەوەندەمان لە دەستدێت بڵێین: پاك و بانی بۆ ئەو خوا گەورەیەی باڵندەكانی بۆ ڕامهێناوین، بێگومان زانایان سوودی تریشیان لێدەدۆزنەوە، ئەوە ئەگەر وا بیربكەینەوە كە باڵندەكان بۆ ئێمە ڕامهێنراون.

 1123

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram