[زۆر_گرنگە_خوشکان_و_برایانم_ئاگاداربن پێویستە هەموو_مسوڵمانێك بیزانێت (جۆرەکانی بە تاك و تەنها دانانی خوای پەروەردگار) [ التوحید ] ئەزیزانم بەداخەوە بەشێك لە مسوڵمانان کێشە لە بیر و باوەڕکاندا هەیە و پێوستە بە زوویی فریا بکەون ڕاستی بکەونەوە چونکە موشریەکەکانی قوڕەیش بەشێك لە (توحید) یان جێبەجێ کردبوو ! !! کەدوایی دێینە سەری ان شاء الله 1- التوحید الربوبية : واتە بەتاك و تەنها دانانی خوای پەروەردگار لە کارەکانیدا وەك ڕزق و ڕۆزی(الرزاق) و درووستکردن(الخالق) و بەڕێوبردنی زەوی و گەردوون (المدبر) [موشریکەکانی قوڕەیش ئەمەیان جێبەجێ کردبوو ! ] {وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ...) ئەگەر لێیان بپرسی ئەوە کێ زەوی و ئاسمانەکانی درووستکردووە ئەوە دەڵێن خوا درووستی کردووە لەو گرنگتر کە بووە هۆی موشریک بوونی قوڕەیشییەکان و ئەوانی پێ بڕوا بوو 2- التوحید الالوهية بوو : واتە بەتاك و تەنها دانانی خوای پەروەردگار لە عیبادەت بۆ کردنیدا وەك نوێژ ، ڕۆژوو ، سوێند خواردن ، سەربڕین ، پاڕانەوە ،پشت بەستن .... لەو دوانە گرنگتر 3- التوحید الٲسماء و الصفات : بە تاك و تەنها دانانی خوای پەروەردگار لە ناو و سیفەتەکانیدا. هەر سیفەتێك خوای گەورە بۆ خۆی جێگیرکردبوو یان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆی باسکردبووین ئەوە دەبێت بڕوامان پێی هەبێت و ئێمەش جێگری دەکەین بەبێ زانینی چۆنییەتیەکەی وتە چۆنیەتیەکی نەزانراوە وەك سیفەتی( بینین ، بیستن ، دەست ... ) وە هەر سیفەتێکی خوای گەورە ئیسلام بێ دەنگ بوو بوو لێی ئێمەش بێ دەنگ دەبین ئەمەش بیر و باوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەیە.