سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئيعجازى زانستى لە بەكارهێنانى نانى جۆ لاى پێغەمبەرى ئيسلام (دروودى خواى لەسەر).
گۆڕینی فۆنت


ئيعجازى زانستى لە بەكارهێنانى نانى جۆ لاى پێغەمبەرى ئيسلام (دروودى خواى لەسەر).

لە سەردەمی پێغەمبەرداو لە نیوە دورگەی عەرەبیدا نانی جۆ ناسراو بووەو خەڵكی بۆ خواردن بەكاریان دەهێنــــا، لــــە چـــەند فەرموودەیــەكی پێغەمبەردا (دروودى خواى لەسەر) باسی نانی جۆ كراوە كە پێغەمبەر ﷺ بە پێخۆری ترەوە دەیخــــوارد.
(فاطمە)ی كچی پێغەمبەر (ڕەزای خــــوای لێبێـــت) دەڵێـــــت: (رۆژێــــك پارچەیەك نانی جۆم برد بۆ پێغەمبەر، ئـــەویش وەری گرت و خواردی و پاشان فەرمووی: ئەمە تەنها خواردنێكە كە باوكت خواردوویەتی لــــە ماوەی 3 رۆژدا).
هەروەهــــا زۆرجار كە پێغەمبەر ﷺ دەعوەت دەكرا بۆ نان خواردن، نانی جۆیان بۆ دەهێنا، ئــــەویش بـــــە كامــــەرانییەوە دەیخوارد و دوعای خێری بۆ ماڵەكە دەكرد.

زانستی ئەمـڕۆ زانیاری زۆر سوود بەخـــشی دەربــــارەی نــــــانی جـــۆ دەرخستووەو توێژینەوەكان سەلماندوویانە كــە (جۆ) رێژەی كۆلیسترۆلی ناوەكی (كـە لــەش خۆی دروستی دەكات) لــە خوێندا دادەبەزێنێت، ئەویش لەرێى تێكدانی دروستكردنی كۆلیسترۆل لە جگەردا.
گۆڤاری (Lipids) لە ساڵی 1985دا توێژینەوەیــــەكی پسپۆڕانی بەشی زانستی كشتوكاڵی ئەمریكی بڵاوكردەوە كـــە دەڵێــــت لــە (جۆ)دا 3 ماددە هەیە كە هەر سێكیان رێژەی كۆلیسترۆل لە خوێندا دادەبەزێنن، تەنانــــەت كۆمپانیایــــەكی دروســــتكردنـــی دەرمــان كەپسوولێك دروست دەكات كـــــە (جۆ)ی تێدایەو بــــــۆ دابەزاندنی چەوری خوێن بەكاردێت، هەروەها 8%ی (جۆ) لـــــە ریشـــــاڵ پێكهاتووە كە زۆر سوودمەندە ئەگەر بە كەپسوول بدرێت بەو كەسانەی قەبزییان هەیەو پێویستە ئاردی (جۆ) بە توێكڵەكەیەوە بخورێت نەك لێى جیابكرێتەوە.
لە چەند توێژینەوەیەكی زانكۆی (ویسكۆنسن)ی ئەمریكییەوە دەركەوت كـــــە (جۆ) چالاكــی كیمیـــایی دژی شێرپەنجــەی هەیە.

دروودو سڵاو بۆ ئەو پێغەمبەرەى كە 1444 ساڵ لەمەوبەر ئەم زانيارى و زانستانەى زانيووە.

نووسينى: د. كاوە فەرەج سەعدوون

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 1339

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram