صه‌لاحه‌دین گه‌وره‌تر له‌ڕه‌خنه‌ی ره‌خنه‌گرانی..! عبدالله گه‌رمیانی بابه‌تی ره‌خنه‌گرتنی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی،زیاتر له‌دوای راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه له‌دوای1991ه‌وه،به‌تایبه‌ت له‌ململانێی ره‌وتی عه‌لمانی و ئیسلامی و ماركسی له‌كوردستاندا،ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش چه‌نده په‌یوه‌ندی به‌دۆزی كورده‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش پاكگراوندی ئایدۆلۆجی و رق له‌ئیسلام جوڵاندوویه‌تی. ماركسیه‌ت هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی دروستبوونیه‌وه وه‌ك ئایدۆلۆجیا باوه‌ڕی به‌نه‌ته‌وه نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه بیرێكی نوێیه‌و خزمه‌ت به‌چینی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌داری ده‌كات،له‌واقیعیشدا ئه‌م بیره‌یان په‌یڕه‌وكردووه‌و له‌جیاتی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بره‌ویان به‌جیاوازی چینایه‌تی داوه‌و كرێكار‌و جوتیاریان به‌دروشم كردووه،هه‌ر له‌عێراقیشدا زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی حیزبی شیوعیش كه له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا بووه‌و زۆرێكیانیش كورد بوون شتێكیان پێشكه‌ش به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردبوو،بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین بڕه‌وانینه مێژووی ئه‌و فیكره‌یه له‌كوردستان و عێراقیشداو مامۆستا هه‌ژاری موكریانیش له‌كتێبه‌كه‌یدا(چێشتی مجێو‌ر)زۆر به‌جوانی باسیكردووه،جا هه‌ڵگرانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌ته‌ك بیری نه‌ته‌وه‌یاتیشدا نه‌سازاون كه‌چی له‌پاڵه‌وه بۆ چه‌واشاكاری ره‌خنه‌یان له‌صه‌لاحه‌دین هه‌بووه‌و له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان بزوێنه‌ری ئه‌م ره‌خنه‌یه بوون،وه‌ك وتم لای تیۆرستانی ماركسیه‌تیش بیری نه‌ته‌وه‌یی شتێكی نوێیه،به‌لای ئه‌ورووپیه‌كانیشه‌وه دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی هاته‌كایه‌وه،سه‌رده‌مێك زۆر دوور له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دین و بیرێكی نوێ بوو سه‌ریهه‌ڵداو بازنه‌ی ئایین و رێچكه‌كانی له‌نه‌ته‌وه‌دا كورتكرده‌وه،جا به‌درێژایی ئه‌و سه‌ره‌دمه‌و تاوه‌كو ئێستا ئه‌م بیره پێناسه‌ی جیاوازی بۆ كراوه‌و شتی نوێی ده‌خرێته‌پاڵ و لقی كۆنی لێ لاده‌درێ،بۆ نمونه له‌پێناسه‌ی ساڵانی پێشوودا ده‌بوو نه‌ته‌وه خاوه‌ن یه‌ك ئایین بوایه وه‌ك چۆن خاوه‌ن یه‌ك زمانه،به‌ڵام پێناسه‌كه فراوان كراوه‌ته‌وه‌و ئێستا ده‌كرێ له‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌دا چه‌ندان ئایین و رێچكه هه‌بن. به‌ده‌ر له‌هه‌ڵگرانی بیری ماركسیه‌تیش لای كه‌سانی تریش ئه‌م پرسیاره جدی تر قسه‌ی له‌سه‌ركراوه،هه‌یه ره‌خنه‌ی هه‌یه‌و به‌هیوا بووه له‌سایه‌ی ئه‌و سوڵتانه مه‌زنه‌دا كوردیش خاوه‌ن قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی و ده‌وڵه‌ت بووایه‌و ره‌خنه‌كه‌ی دڵسۆزانه‌یه،هه‌شه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێ له‌پاڵ ره‌خنه‌گرتنی صه‌لاحه‌دیندا زیان له‌بیری ئیسلامی و مێژووی ئیسلامی بدات،جا من له‌م باسه كورته‌دا نامه‌وێ ته‌واوی لایه‌نه‌كان بپشكنم و و‌ڵامی هه‌مووی بده‌ینه‌وه،چونكه ئه‌مه بابه‌تێكه سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی ده‌وێ،به‌ڵام ئاماژه‌دانێكی كورت ده‌كرێ ببێته جێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی دڵسۆزانه چاوی گلله‌ییان له‌سه‌ر ئه‌و سوڵتانه گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلامیه،به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان كه ئێستا ده‌ڕوانن نه‌ته‌وه‌كانی تر خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆن،زیاتر به‌م مه‌ینه‌تیه‌ی كورد به‌ئازارن و ته‌وژمی ئایدۆلۆجیای جیاواز‌و ختوكه‌ی فیكره‌ی جیاواز‌و نامۆ كاری تێكردوون. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك به‌نمونه وه‌ربگری،ده‌بێ له‌میانه‌ی كات و سه‌رده‌می خۆیدا لێپێچینه‌وه‌ی بكه‌ی،ده‌نا ناكرێ له‌ساته‌وه‌ختی ئێستادا لێپرسینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك بكه‌ی بۆچی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بیری ماركسیه‌تی نه‌بووه!ره‌خنه‌ی باپیرت بكه‌ی بۆچی سه‌د ساڵ پێش ئێستا ئه‌و شته‌ی ئێستای تۆی نه‌بووه،ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه‌و لێپێچینه‌وه بكرێ واقیعیانه دانانرێ و له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی ئه‌چێته ده‌ر. صه‌لاحه‌دین له‌ساته‌وه‌ختی جه‌نگێكی ئایینی‌دا له‌دایك بووه‌و ژیاوه،كه جه‌نگی خاچپه‌رستی و ئیسلام بووه‌و له‌ئه‌ورووپاوه به‌یه‌كده‌ستیه‌وه دژ به‌موسڵمانان په‌لاماری جیهانی ئیسلامیی دراوه،له‌هیچ یه‌ك له‌و جه‌نگانه‌دا دۆزی نه‌ته‌وه‌یی باسی نه‌بووه،له‌به‌ره‌ی خاچپه‌رستاندا ئه‌ورووپیه‌كان به‌بیری ئایینیه‌وه پاڵنرابوون بۆ جه‌نگكردن،موسڵمانانیش به‌هه‌مان شێواز،هه‌ر خودی سوپاكه‌ی سوڵتان صه‌لاحه‌دین زۆرێك سه‌ربازی توركمانی له‌خۆگرتبوو،ئه‌گه‌ر بیری ئایینی نه‌بووایه كێ ده‌یتوانی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز تێكه‌ڵ به‌سوپای سوڵتان بكات و بیانخاته جه‌نگه‌وه و به‌مان و نه‌مان به‌رگری له‌سوڵتان و پرۆژه‌كه‌ی بكه‌ن؟جا له‌وه‌ی سوڵتان ناوچه‌یه‌كی بۆ كورد دانه‌بڕیبوو سه‌رزه‌نشت ناكرێ،چونكه خۆی و نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوون و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئارادا نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌شۆڕشی فه‌ره‌نساوه سه‌ریهه‌ڵدا تاوه‌كو ده‌وڵه‌تێكی دابمه‌زراندبایه،كوردیش له‌مێژووی خۆیدا هه‌ر صه‌لاحه‌دینی نه‌بووه تا هه‌موو ئه‌و گلله‌ییانه‌ی بخرێته‌سه‌ر،چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م سه‌رده‌مانه‌دا قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، وه‌ختی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی هه‌ر ناویان نه‌بوو،به‌ڵام دواتر و له‌ساته‌وه‌ختی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تان له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی له‌ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی جیهان و هه‌وڵی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌كان بوونه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. ئه‌وه‌ی صه‌لاحه‌دینی ناوداركردو له‌مێژوودا ناوی به‌رزهێشته‌و‌ه سیفه‌ته‌كانی بوو،كه له‌هه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌كد هه‌بێ،لای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ناوی به‌رزده‌هێڵێته‌وه،ئه‌گه‌رچی ناوی سوڵتان و باپیری كورد ناوبانگیه‌كی جیهانیی هه‌یه. سوڵتان صه‌لاحه‌دین له‌منداڵیه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی عه‌قیده‌یی و فیكریی كرا‌و له‌پێگه‌یشتنیشدا راهێنانی سه‌ربازیی كرا‌و به‌توانای خۆی پله‌كانی به‌رپرسیارێتی تێپه‌ڕاند،ئه‌گه‌رچی كوڕی كه‌سێكی گه‌وره بوو لای بنه‌ماڵه‌ی عیماده دینی زه‌نكی،به‌ڵام له‌تواناكانی خۆی سوودی كرد،خاكه‌را بوو،له‌ده‌سه‌ڵاتداریدا لووتبه‌رزی نه‌نواندووه‌و سیفه‌ته به‌رزه‌كانی لای ژێرده‌سته‌كانیدا خۆشه‌ویستی كردبوو،له‌نێو سوپاكه‌یدا متمانه‌دارانی هه‌ڵبژارد بۆ پرۆژه‌كه‌ی با ئه‌و كه‌سه‌ش كوێله‌یه‌ك بێ نمونه‌ی قه‌راقوش،ئه‌و له‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازیه‌كانیدا متمانه‌ی ده‌خسته‌سه‌ر لێهاتوویی و ده‌ستپاكی و دڵسۆزی و له‌خواترسی،زانا‌و نووسه‌رو شه‌رعناسه مه‌زنه‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه نمونه‌ی قازی ئه‌لفازڵ و عیسای هه‌كارو شاره‌زووری و ده‌یان كه‌سی تر‌و خاكه‌رایانه رێنمایی و ئامۆژگاری لێیان وه‌رده‌گرت. به‌رانبه‌ر ژێرده‌سته‌كانی به به‌زه‌یی و دوژمنه شه‌ڕكه‌ره‌كانیشی توند بوو،میراتێكی له‌دوا جێ نه‌ما عه‌یبه‌ی بخاته‌سه‌ر،برسی ده‌بوو تا سه‌ربازه‌كانی تێربن،نه‌یده‌هێشت ناوچه‌كان بكرێنه موڵكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به‌به‌زه‌یی بوو به‌رانبه‌ر ژن و منداڵ و كه‌سانی شه‌ڕ نه‌كه‌ری دوژمنیش. بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می خۆیدا بیری نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووایه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووایه‌و ئه‌ورووپیيه‌كان شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییان بكردبایه،ئه‌میش به‌ئایدۆلۆجیای ئیسلاميیه‌وه شه‌ڕی دوژمنانی ده‌كرد بۆ رزگاری كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری ژێرده‌سته،له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژئاوا به‌منه‌ت خزمه‌تێكی میلله‌تانی چه‌وساوه ئه‌كه‌ن،ئه‌م به‌شانازی و هه‌ستكردنی به‌رپرسیارێتیه‌وه خزمه‌تی ئه‌كردن. هه‌موو سه‌ركرده‌و سه‌رۆكێك به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر رووداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆی،له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد‌و نه‌وه‌ی نوێیه وه‌ڵامی رووداوه‌كانی سه‌رده‌می خۆیانیان هه‌بێ و باری عه‌یب و بێ تواناییان نه‌خه‌نه‌سه‌ر كه‌سانی تر،به‌تایبه‌ت سوڵتان صه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی. وه‌كو شاعیری عه‌ره‌ب وتوویه‌تی: لسنا نتكل علی أوائلنا بل نبنی أمجادنا كما كانوا یبنونه ئێمه چاومان ناخه‌ینه سه‌ر ده‌ستی پێشینانمان و پاڵی لێ بده‌ینه‌وه،به‌ڵكو ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان سه‌رقاڵی دامه‌زراكردنی شكۆ‌و هه‌وڵی خۆمان ده‌بین.