سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.! (39)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- کۆڕی زانستی و مۆڵەتی ووتنەوەی وانە کەی موسڵمانەکان پەیان پێ بردووە؟

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:33

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 39
""""""""""""""""""""""""""""
وانە وتنەوە بەشێوەی کۆمەڵ بوو و پێی دەوترا (حلاقات العلم) یان (حلقة). ئەمانەش نیوە بازنە بوون کە خوێندکاران دروستیان دەکرد بە دانیشتنیان لە بەرامبەر مامۆستادا. وە ڕێگە دەدرا بە مامۆستایانی میوان کە ە تەنیشت مامۆستای وەنەبێژ دابنیشن وەک نیشانەیەکی ڕێز، وە لە زۆرێک لە (حلقة)کاندا هەمیشە بەشی گرنگی وانەکە دادەنرا بە مامۆستای میوان. مزگەوتی (عەمر) لە (قاهیرە) لە هەندێک کاتدا زیاتر لە چل حەلقەی هەبوو. وە لە (ئەزهەر)ی (قاهیرە) دا ١٢٠ حەلقە هەبوو. کۆرسەکان قورس بوون وە بەتایبەتیش خوێندنی وەک ئەمڕۆ زۆر سەخت بوو و بەشی پزیشکی تاقیکردنەوەکانیان سەخت و درێژ خایەن بوو. هەر شتێکی تر کەمتر لە دەرچون مانای وابوو کە ئەو کەسە ناتوانێت کاری پزیشکی بکات و بەشێوەیەکی ڕەسمی بە ڕێپێنەدراو دەناسێندرا. خوێندکارانی یاسا خولێکی پێش زانکۆییان دەبینی، ئەگەر سەرکەوتوو بونایە ئەوە لەلایەن مامۆستاکانیانەوە وەک خوێندکار هەڵدەبژێردران. تەنها دوای ئەوە دەیانتوانی بچنە بەر خوێندنی زانکۆوە کە تا ماوەیەکی نادیاری دەخایاند، لەوانەبوو زیاتر لە بیست ساڵی پێ چێت تا بتوانن کورسی مامۆستایی تایبەت بە خۆیان بەدەست بهێنن. خوێندکارانی یاسا دەبوو مۆڵەتی ڕێگە پێدان و بڕوانامەیان بەدەست بهێنایە بەر لەوەی کار بکەن لە بوارەکەیاندا. ئەم بڕوانامانە پێیان دەوترا (‌إجازة) کە دەکرێت بنچینەی وشەی (بەکالۆریۆس) بێت کە نزمتین پلەی زانکۆیە . ئەم زاراوەیە بۆ یەکەم جار لە سستمی پلە بەندی زانکۆی (پاریس)دا دەرکەوت کە (پاپا گریگۆری ٩یەم) ە ساڵی ١٢٣١ز دا دایمەزراند . لەوانەیە دەستەواژەیەکی عربی بوبێت کە موسوڵمانەکان بەکاریان دەهێناو بە لاتینی کرابێت بە (behaccalruate)، دەستەواژەکەش بریتییە لە (بحق الروایة) واتە (مافی وانە وتنەوە و ڕێگەی پێدراوە لە لایەن) و تا شەش سەدە ئەم دەستەواژەیە لەناو بڕوانامەی خوێندندا دەنووسرا. کاتێک خوێندکار دەردەچوو ئەم بڕوانامەیەی پێ دەدراو مانای وابوو کە ئێستا مافی وانە وتنەوە و فێرکردنی هەیە. لە ئێستادا بڕوانامەی بەکالۆری مەرجێکە بۆ خوێندکاران بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆکاندا لە هەر شوێنێکی جیهاندا. موسوڵمانان خوێندنی باڵایان بە دامەزراوەیی کرد. تاقیکردنەوەی وەرگیران و تاقیکردنەوەی کۆتایی و بڕوانامەی زانستی و کۆرسی خوێندن و هەلی خوێندن و خوێندکاری جیهانی لەم زانکۆیانەدا بوون. لە ڕاستیدا وەکییەکی و لێکچونێکی جێ سەرنج هەیە لەنێوان شێوازەکانی وانە وتنەوە و فێرکردنی زانکۆکانی سەدەکانی ناوەڕاست و شێوازی ئەم سەردەمەدا. تەنانەت ئەم زانکۆیانە کۆرسی تایبەت بۆ کۆلێجەکانی خۆیان و خەڵاتیان بۆ چالاکی لە بواری زانستی و پێشبڕکێی شیعر و وتارنووسین هەبوو.
..... 
"پەرتوکەکان بە دیاری دەبەخشران و زۆرێک لە مامۆستایانیش پەرتوکخانەکانیان وەقف دەکرد بۆ مزگەوتی شارەکانیان تا لە پاراستنیان دڵنیابن و وابکەن پەرتوکەکان بەردەست بن بۆ فێربونی ئەوانەی کە بەردەوام پێویستیانە، بەم هۆیەوە زانکۆ گەورەکانی (کۆردۆبا) و (تۆلێدۆ) گەشەیان کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحی و موسوڵمانانی هەموو جیهانییان تێدابوو"
- ئاڕ ئێس ماکێنس R S MACKENSEN مژوو نوسی ئەوروپایی هاوچەرخ لە بواری پەرتوکخانە ئیسلامیەکان-.
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1058

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram