سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئادابەکانی سەیران و سەفرە...!! 12 ئادابی هەیە..
گۆڕینی فۆنت



ئادابەکانی سەیران و سەفرە...!!  12 ئادابی هەیە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

گەر هاتوو مرۆڤی موسڵمان ڕەچاوی کرد لە کاتی گەشت و گوزاردا،ئەوا دەبێتە هۆی ڕازی بوونی خوای پەروەردگار إن شاء الله ئەمەش ئادابەکانن:

یەکەم: کاتێک چوویت بۆ سەیران مەبەستت خوای گەورە بێت،بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بەخێرو چاکە بۆت بنوسێت.

دووەم:هەوڵبدە بڕۆ بۆ جێگایەک کە شیاو بێت بۆ خێزان،کە نەبێت هۆی چاو تێبڕینی کەسانی نەفس نزم.

سێیەم:زیادە ڕەوی مەکەن لە چێشت لێنان،چوونکە وا بڕوانن کە کەسانێکی زۆر هەنە،برسی و هەژار،ژمێکیان نیە بیخۆن.

چوارەم:سوپاس گوزار بـــە بەرامبەر بەوەی هەتە،جا هەر شتێک بێت،سوپاس گوزار بە بە ئۆتۆمبیلەکەت،سوپاس گوزاربە بە هەبوونت،چوونکە زۆرانێک هەیە ناتوانێت بچێت بۆ سەیران و گەشت.

پێنجەم:هەوڵبدە بچن بۆ جێگایەک کە نوێژی هەینیت نەچێت،وەکو نزیک گوندێک یان شوێنێک بێت کە بتوانیت نوێژی هەینیشت بە ئەنجام گەیەنیت.

شەشەم:خۆتان بەدوور بخەن لە خواردن و خواردنەوەی حەرامکراو...وەکو مەشروبات و نێرگەلە و هاوشێوەکانی.

حەوتەم:پێش چوونت بۆ دەشت سەیارەکەت جوان ببشکنە،ئینجا ناوی خوای لێ بهێنە.

هەشتەم:خۆت بە دوور بگرە لە تێکەڵی،یان هیچ کات بە تێکەڵاوی عائیلی مەچۆ بۆ دەرەوە،چوونکە بەر حەرام دەکەویت،بۆیە زۆرینەی جار ئەو کەسانەی بە تێکەڵاوی چوونە بۆ دەرەوە،لە کاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ناکۆکی و شەڕو ئاژاوە بوونە.

نۆیەم:ئەو شوێنەی کە بۆی چووی بە پاک و خاوێنی بەجی بهێڵە.

دەیەم:هەوڵبدە بڕۆ بۆ شوێنێک کە ئیسراحەت بکەیت،نەوەکو بچیت بۆ شوێنێک کە مەبەستی سەیرانی تێدا بەدی نەکرێت،لەبەر زۆری گەشتیار لەو شوێنە.

یازدەیەم:هەوڵمەدە گەشت و گوزار ببەستیتەوە بە یەکەم ڕۆژی نەورۆز،بۆیە دەڵێم بەداخەوە میلەتێک ئەمە حاڵی بێت،لەگەڵ عامێ بچێتە شامێ بەداخەوە بۆی،سەیرم لە خەڵک دێت ئەگەر ڕۆژی یەکەم نەبێت بچێتە سەفرە،دەبێت ڕۆژی تر بڕا بێت،بۆیە با ئێمە شتەکان بە ئاسای وەربگرین،نەوەکو هەموومان یەکەم ڕۆژی نەورۆز دەربچین و شارو ماڵەکان بە یەکجاری بکەینە چۆڵەوان،کەس لە شاردا نەمێنێت.

دوازدەیەم:ئاگەداری منداڵەکانتان بن لە ڕووبارو شوێنە گشتیەکان،بە تایبەتی ڕەزوو باخی خەڵک.



 1123

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram