بوختان كردن بۆ ئافره‌تانی باوه‌ڕداری ٤٧ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ). قِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: (الشِّرْكُ بِاللَّهِ، وَالسِّحْرُ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ، وَقَذْفُ الْمُحْصِنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ). [بخاري الوصايا ان الذين ياكلون اموال اليتامى /٢٦١٥] واتە:(ابوهریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(فه‌رموویه‌تی: (دووربكه‌ونه‌وه له‌وحه‌وت گوناهه‌ی كه ئاده‌میزاد تیاده‌به‌ن) وتیان: ئه‌وانه چین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (هاوه‌ڵ بۆ خوا بریاردان، جادوو، كوشتنی ئاده‌میزاد كه خوا حه‌رامی كردووه، مه‌گه‌ر به‌هه‌قی خۆی، سو‌و خواردن، خواردنی ماڵی هه‌تیوو، پشت هه‌ڵكردن له ڕۆژی جه‌نگی كافراندا، بوختان كردن بۆ ئافره‌تانی باوه‌ڕداری بێئاگای پاكداوێن).