سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (43)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- بەغداد لە سەدەی ١٢ـەم دا ٣٦ پەرتووکخانە و زیاد لە ١٠٠ پەرتووک فرۆشی تێدابووە.

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:40

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 43
""""""""""""""""""""""""""""
کۆمەڵە پەرتووکە گشتییەکان زۆر بەربڵاوبوون کە گەلێک زەعمەت بوو مزگەوتێک یان ناوەندێکی فێرکاری بدۆزیتەوە بەبێ کۆمەلە پەرتووکا گشتییەکان. بەر لەوەی (مەغۆلەکان) لە ساڵی ١٢٥٨ز دا بەغداد کاول بکەن، ئەو شارە ٣٦ پەرتووکخانە و زیاد لە سەد پارتووکی فرۆشتنی تێدابوو هەندێکییان ناوەندی بڵاوکردنەوە بوون ژمارەیەکی زۆر لە بەرگرەوەکاریان تێدا دەکرد. لە شارەکانی قاهیرە و حەلەب و شارە گەورەکانی ئێران و ئاسیای ناوەڕاست و میزۆپۆتامیاس هاوشێوەی ئەو پارتووکخانانە هەبوو. پەتووکخانەی مزگەوتەکان پێیان دەوترا (خانەی پەرتووک:دار الکتب) یان (کتێبخانە)، وە ئەمانە ناوەندی بڵاوکردنەوەی چالاکی هزری بوون. لێرەدا نووسەران و زانایان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ گوێگرانی گەنج و زانایانی تر و کەسانی ئاسایی ئارەزوومەند دەخستە ڕوو. هەر کەسێک بۆی هەبوو بەشداری بکات لە گفتوگۆکەدا . ئەم گفتوگۆیانە لەسەر کاغەز دەنوسرانەوە و دواتر دەکران بە پەرتووک. تەنانەت ئەو کاتانەشی کە پەرتووکەکان بەشێوەیەکی تایبەت کارییان تێدا ئەنجام دەدرا لەلایەن دەستەیەکەوە، هەر بەم جۆرە بڵاو کرانەوە. شاری حەلەبی سووریا گەورەترین و کۆنترین پەرتووکخانەی مزگەوتی هەبوو پێی وتراوە (سەیفییە:السیفیة) لە ناو مزگەوتی گەورەی ئومەییەکاندا کە دە هەزار بەرگ پەرتووکی تێدایە. دەوترێت کە ئەو هەموو پەرتووکە میراتی حوکمڕانی بەناوبانگ شازادە (سیف الدولة) بووە و بوخشراون بە پەرتووکخانەی مزگەوتی شارەکە. پەرتووکخانەی (سەیفییە) گەورەترین و کۆنترین بووە، بەڵام پەرتووکخانەکەی ناو کامپی زانکۆی (زەیتونە)ی تونس دەوڵەمەندترین بووە. ئەم پورتووکخانەیە دەیان هەزار پەرتووکی هەبووە، وە دەوترێت کە زۆرێک لە حوکمڕانەکانی بنەماڵەی (حەفصییەکان) پێشبڕکێی یەکتریان دەکرد بۆ بەشدار بوون و ڕێکو پێک کردن و بەهێز کردنی شکۆ و پایەی ئەو پەرتووکخانەیە. لەبەر ئەوە سەردەمێک وای لێهات کە ژمارەی پەرتووکەکان لە سەد هەزار تێپەڕی.
....... حوکمڕانە ئومەییەکانی شاری (کۆردۆبا)ی ئیسپانییا پەرتووکخانەیەکی مەزنییان هەبوو کە شەش سەد هەزار پەرتووکی تێدابوو. خەلیفە (حەکەمی دووەم) کە لە ساڵانی نێوان ٩٦١ز بۆ ٩٧٨زاینی حوکمی ئیسپانییا کردووە، وەک دەوترێت:"هاوڕێیەتی پەرتووکی بەلاوە خۆشەویستتر بووە لە تەختی پاشاییەتییەکەی".

..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…

 958

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram