سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  💌#نامەیەکی_تایبەت_بۆ_کچان 🎀
گۆڕینی فۆنت



💌#نامەیەکی_تایبەت_بۆ_کچان 🎀

✏دەست بگرە بەفێربوونی دینەکەت؛ هەرچەندی لەتواناتە زانستت زیاد بکە، لە اللە نزیک بەرەوە ، لەنزیکیت لە اللە هەموو بەختەوەریەک هەیە.
گرنگی بە باڵاپۆشیەکەت بدە، با بێتە پاکیزەیت، شانازی پێوە بکە...
بەهێزبە بەرامبەر ئارەزووەکانی نەفست، مەهێڵە ببیتە کۆیلە بەرامبەر ئارەزووەکانی دونیا، پارێزگاری لە کەرامەتت بکە، مەبە بە شوشەیەکی شکاو لەپاش شکانی درزەکەی هەر دیارە و چاک نابێتەوە.

وشە هەنگوینیەکان 🍯 هەڵت نەخەڵەتێنن، دوای ببێتە ترس بۆت. ئاگاداری پەیوەندیەکان بە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
بەدوای هاوسەرگیری مەکەوە، بەڵکو وابکە تایبەتمەندی و جوانی ڕەوشتت ئەم هەلەت بۆ بڕەخسێنن.

🗝 کلیلی کەڕامەتت تەسلیمی هیچ کەسێک مەکە پێش هاوسەرگیری جا ئەو کەسە هەر کێ بێت.
بۆ زانیاریت، پیاو هاوسەرێکی دەوێت کە لێی بوەشێتەوە و دایکێکی بەئەمەک بێت لە پەروەردەکردنی منداڵەکان. 👶
دوورکەوە لەو شتانەی خۆت و بنەماڵەکەت تووشی شەرمەزاری دەکەن.😔

دوورکەوە لە زۆر گلەیی کردن.
گرنگی بە خواردنی ڕۆحی و عەقڵی خۆت بدە.
پارێزگاری بکە لە پەیوەندیت لەگەڵ بنەماڵەکەت.
گرنگی بە باڵاپۆشیەکەت بدە بە بێ زیادەڕەوی، دوورکەوە لە لاسایی کردنەوەی کوێرانەی کەسانی تر.
چەندەها جار بیربکەرەوە بۆ بریاردان لەسەر شتێک کە داهاتووی ژیانت دیاری دەکات، بریارێک مەدە کە لێی پەشیمان بیتەوە.

دوورکەوە لەو کارانەی کە بەدزیەوە ئەنجامی دەدەی چونکە هەرچەند بیشاریەوە ڕۆژێک دێت نهێنیەکە ئاشکرا دەبێت.
نیەت پاکبە لەگەڵ خۆت و کەسانی تریش.

زۆر مەگری، 😭 با گریانت لە کات و شوێنی گونجاو بێت.
نهێنی خۆت بۆ کەس‌ باس مەکە، تەنها ئەوکەسە نەبێ کە زۆر زۆر لێت نزیکە و جێی باوەڕە، نەبادا ڕۆژێک لە دژی تۆ بەکاری بهێنێ.

👈 تۆ ئافرەتی، پێویستە هەموو شتێک بزانی دەربارەی تایبەتمەندیەکانی ئافرەتان، وە بەتایبەت حوکمە شەرعیەکانى ئافرەتان، بۆیە زۆر بخوێنەوە لەسەر ئافرەتان، مەڵێ ئیشم بەم بابەتە نییە پەیوەندی بە من نییە، مادەم ئافرەتی هەموو باسێکی ئافرەتان دەبێ بزانی، دڵنیابە ڕۆژێک دێت دێتە پێشت ڕووبەڕووت دەبێتەوە.

هاوڕێیەتی کەسانی خراپ‌ مەکە، چونکە دەبنە هۆی گۆڕینت هەرچەندە زۆر ملتزمیش بیت،‌ بە قسەکانیان هەڵمەخەڵەتێ.
هەموو کات باسی خۆت مەکە لای خەڵک، لەکاتی نان خواردن 🍽 قسەیەک مەکە ببێە هۆی جوڵانی هەستی کەسانی تر.
نا ...نا....نا... بەم شێوازە یەکسەر بیروڕای خۆت مەڵێ، گەر دژ بووی لەگەڵ رای کەسانی تر، بەڵکو یەکەمجار وەڵامی باسەکە بدەرەوە دواتر ڕای خۆت بڵێ بە یەک نا نەک زیاتر.

ئامۆژگاری کەس مەکە، مەگەر داوای لێت کرد، زۆریش سەرسام مەبە بە نەفسی خۆت.
گەر لە شوێنێک بووی کەسانی شوێنەکە بە زمانی تر قسەیان نەدەکرد، ئەوا جوان نییە تۆ لە وشەکانت وشەی غیری زمانی خۆت بەکاربێنی.
لە کۆتایدا شانازی بە جوانی و سەروەت و بنەماڵەکەت مەکە چونکە هیچیان دەستکردی خۆت نیین..!



 1570

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram