سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (48)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- بەرەو پێشبردنی بیرکاری بە شێوەیەکی بەرچاو لای موسڵمانەکان.

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:42

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 48
""""""""""""""""""""""""""""
هاوبەشیکەری ئەم جارەمان لە چیرۆکی (جەبر) دا (عمر خەییام)ە، ئەم کەسەی ئەمڕۆ بە شعرە قوڵەکانی بەناوبانگە، ئەو لە ساڵی ١٠٤٨ز دا لە دایک بوە، ئەو پۆڵێنکردنێکی تەواوەتی کرد بۆ هاوکێشە پلە سێیەکان، لە ڕێگەی شیکاری ئەندازەییەوە بە یەکتربڕینی پارچە قوچەکییەکان. ئەو هیوای وابوو کە بتوانێت پێناسەیەکی پڕاو پڕ بۆ شیکاری هاوکێشە پلە سێیەکان بدات بە دەستەوە و وتی: "ئەگەر بەخت یاوەرم بێت و بتوانم سەرکەوتووبم، ئەوا ئەو چواردە شێوەیە بە هەمووو بەش و حاڵەتەکانییەوە پێشکەس دەکەم، وە چۆنیەتی جیاکردنەوەی شتێکی گونجا و یان نەگونجاو ڕوون دەکەمەوە، تا ببێتە لێکۆڵینەوەیەک کە پێکهاتەی تەواو سوود بەخشی تێدابێت لەم هونەرەدا". لە ناوەڕستی سەدەی ١٢یەم دا، لە کاتێک کە (ساموێڵ) لە خوێندنگای کەرەجیدا لێکۆڵینەوەی دەکرد، (شرف الدین الطوسي) بەدواداچوونی دەکرد بۆ جێبەجێکارییە جەبرییەکانی (خەییام) بەسەر ئەندازەدا. نامەیەکی زانستی لەسەر هاوکێسە پلە سێیەکان نووسی و تیایدا وتی کە جەبر: "... پشکێکی سەرەکی و بنچینەیی هەیە لەو بوارانەی تر دا کە مەبەستیانە لە ڕێگەی هاوکێشەکانەوە لێکۆڵینەوە لە جەماوەکان بکەن"، ئەمەش دەرگای کردەوە بۆ بواری ئەندازەیی جەبری. جەبر تەنها یەکێک بوو لەو بوارانەی کە بیرکاری زانە موسولمانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییان کرد لە ڕێڕەوی گەشە کردنی دا. با بگەڕێنەوە بۆ سەدەی ٩یەم بۆ بەغداد و لە (ماڵی دانایی)دا سێ برا هەبوون پێیان دەوترا (بنو موسی) کە کوڕی (موسای کوڕی شاکر) بوون. دەتوانی لە بەشی ناو ماڵ دا زیاتر لە بارەیانوە بخوینیتەوە بەتایبەتی لە بارەی چۆنیەتی گەشە پێدانیان بە ئامێرەکانی هۆش و سەرگەرمییەوە. ئەوانە بیرکاریزانی لێ هاتوو بوون، وە یەکێک لە خوێندکارەکانییان سابیئیەکبوو بە ناوی (ثابت بن قرة) کە لە ساڵی ٨٣٦ز دا لەدایکبوو بوو، بەناوبانگ بوو لە پشکدارێتی لە بیردۆزی ژمارەدا، بیردۆزێکی ناوازەیی دۆزیەوە کە ڕێگە دەدا بە دۆزینەوەی جووت (ژمارەی دۆست). ئەم دەستەواژەیەش ئاماژەیە بۆ دوو ژمارە کە هەر یەکەیان پێکهاتووە لە کۆی بەشە گونجاوەکانی ئەوی تریان. ژمارە دۆستەکان دەورێکی گرنگیان بینی لە بیرکاری عەرەبییدا، لە سەدەی ١٣یەم دا زانای بیرکاری (کمال الدین الفارسي) بە پێناسە کردنی بیرۆکەی گرنگ لە بارەی ڕێگاکانی شیتەڵکردن و کۆکردنەوە و بەڵگەیەکی نوێی پێشکەش کرد بۆ بیردۆزەکەی (ثابت بن قرة). هەروەها ژمارە دۆستەکانی هەردوو ژمارەی (١٧٢٩٦ و ١٨٤١٦)ی دۆزیەوە، کە دۆزینەوەکەیان دراوەتە پاڵ (ئیولەر) بیرکاری زانیی سویسڕایی سەدەی ١٨یەم. بیرکاریزانێکی موسوڵمانی سەدەی ١٧یەم بە ناوی (محمد باقر الیزدي) جووتە ژمارەی دۆستی (٩٣٦٣٥٨٤ و ٩٤٣٧٠٥٦)ی دۆزییەوە. بیرکاری زانە موسوڵمانەکان زۆر لێهاتوو بوون لە سەدەی ١٠یەم دا پێیان نایە گۆرەپانێکی ترەوە و (ابن الهیثم) یەکەم کەس بوو کە هەوڵیدا بۆ پۆڵێنکردنی هەموو ژمارە جووتە تەواوەکان (ئەو ژمارانەی یەکسانن بە کۆی بەشەکانیان)، وەک (2k-1) 2k-1 لەکاتێک دا کە (2k-1) بڕی سەرەتایەو تەنها بەسەر خۆیدا نەبێت دابەش بوون بەبێ ماوە پەسەند ناکات. هەروەها (ابن الهیثم) بە یەکەمین کەس دەزانین کە باسی لە (بیردۆزەی ویڵسۆن) Wilson Theorem کردووە، ئەویش ئەوە کە ئەگەر P ژمارەیەکی یەکەمی بێت ئەوا فرە سنووری (P-1)+1 دابەش دەبێت بەسەر P دا، بەڵام دیار نییە کە ئاخۆ (ابن الهیثم) زانیویەتی ئەو ئەنجامە بسەلمێنێت یان نا. بۆیە پێی دەوترێت (بیردۆزەی وێڵسۆن)، چونکە دۆزینەوەکەی دەدەنە پاڵ (جۆن وێڵسۆن) لە ساڵی ١٧٧٠ز دا کە بیرکاریزان و مامۆستای زانکۆی (کامبریج) بووە، بەڵام دیسانەوە نازانرێت کە ئاخۆ ئەمیش توانیویەتی بیسەلمێنێت یان تەنها بیرۆکەیەک بووە لە لای. وە دوای یەک ساڵ ئەمەی (وێڵسۆن)، واتە ٧٥٠ ساڵ دوای یەکەم دۆزینەوەی، بیرکاریزانێک بە ناوی (لاگرانج) توانی یەکەمین سەلماندنی پێشکەش بکات و بخاتەڕوو.
....... 
"کارەکەی خەواریزمی سەرەتاکانی جەبری پێناسە کرد، ئەوە زۆر گرنگر بزانرێت کە چەندە مایەی سەرنجڕاگرتن و بایەخ بووە".
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 947

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram