سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام || یەکەم
گۆڕینی فۆنت


هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام  ||  هەڵوەشێنەرەوەی یەکەم

برای موسڵمان: پێویستە بزانی كە خوای گەورە پێویستی كردووە لەسەر هەموو بەندەكانی موسڵمان ببن و دەست بگرن بە ئیسلامەوە و ووریا بن لەوەی پێچەوانەی ئیسلامە، وە پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بۆ هەمان مەبەست ڕەوانە كردووە، خوای گەورە هەواڵی پێداوین كە هەر كەسی شوێنی ئەو پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم بكەوێ‌ ئەوە هیدایەتی وەرگرتووە و هەركەسێكیش پشتی لێ هەڵكا ئەوە گومڕابووە.
وە لە چەندین ئایەتدا لە هۆكارەكانی پاشگەز بوونەوە و شیرك و كوفر ووریامان دەكات، هەروەها زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێ لە باسی حوكمی مورتەددا (هەڵگەڕاوە لە دین) باسیان كردووە كە موسڵمان بە چەندین هەڵەوەشێنەرەوە لە ئیسلام دەردەچێ و ئەوانە خوێن و ماڵی حەڵاڵ دەكەن، وە ترسناك ترین و ئەوەی كە زۆر ڕوو بدات، لەوانە ئەم دە (10) خاڵەن:
بە كورتی باسیان دەكەم لە گەڵ چەند ڕوون كردنەوەیەكدا لە كۆتاییاندا بۆ ئەوەی خۆت و خەڵكی تریش ووریایان بن بە مەبەستی توش نەبوون و ڕزگاربوون لێیان:

یەكەم:
هاوبەش بۆ خوادانان لە پەرستندا، خوای گەورە دەفەرموێ‌: [إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء] [النساء: 48] .واتە: خوای گەورە هەرگیز لەوە خۆش نابێ كە هاوبەشی بۆ بریاڕ بدەی، بەڵام لە هەموو تاوانێكی تر خۆش دەبێ بۆ هەر كەسێ كە خۆی بیوێ‌.
وە دەفەرموێ‌: [إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ] [المائدة: 72] .واتە: بێگومان هەركەسێ هاوبەش بۆ خوا دابنێ خوا بەهەشتی لێ حەرام دەكات و جێگای هەمیشەیی دۆزەخ دەبێ، موشریكەكان لەوێدا هیچ كەس نییە پاڵپشتیان بێ وسەریان بخات. 
لەجۆرەكانی هاوبەش دانان بۆ خوا وەكو بانـــگ كردن و داوا كردن لە مردووەكان و داوای كۆمەكی و نەزر و سەر بڕن بۆیان.

 820

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram