ئیعجازی زانستی لە فەرمودەی فیترەتدا له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیدا له‌ساڵی (2011) زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتوه که منداڵ له ته‌مه‌نی (10 مانگیه‌وه) توانای جیاکردنه‌وه‌ی چاکه و خراپەی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت شته ڕاسته‌کان بناسێته‌وه، ته‌نانه‌ت توانای ناسینه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ی زۆر شتی تر‌و فێربونی به‌خێرایی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه زاناکان ده‌ڵین مێشکی منداڵ له سه‌ره‌تاوه به‌جۆرێک پرۆگرام کراوه که شته ڕاسته‌کان ئه‌نجام بدات...که‌واته زانست ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخستوه که هه‌موو کۆرپه‌یه‌ک کاتێک له دایک ده بێت و له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه ئاماده‌یه بۆ به‌جێهێنانی کاری چاکه به‌ڵام چوارده‌وره‌که‌ی ده‌یگۆڕێت و ئاڕاسته‌ی ده‌کات به‌ره‌و کاری خراپه یاخود چاکه... سبحان الله ئه‌م ڕاستیه زانستیه پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خودای لێبێت پێش چه‌ندين سه‌ده ڕایگه‌یاندوه که فه‌رموێه‌تی: (كل مولود يولد على الفطرة)[رواه البخاري] واته (هه‌موو منداڵێک له‌سه‌ر فيتره‌ت له‌دایک ده‌بێت) وشه‌ی فيتره‌ت (فطرة) به‌واتای شته‌کان یاخود کاره ڕاسته‌کان و ته‌واوه‌کان دێت. وەرگێڕانی: شەم میرزا