سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە نيشانەكانى هاتنی قيامەت ئاوەدانکردنەوەی بەیتولمەقدیس ، وێرانبوونی مەدینە يه.!
گۆڕینی فۆنت


لێکدانەوەیەك بۆ ئەم فەرموودەیە بە فەرموودەی تر🙂

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: لە نيشانەكانى هاتنی قيامەت ئاوەدانکردنەوەی بەیتولمەقدیس ، وێرانبوونی مەدینە ، دوایی شەڕە گەورەکە دەست پێ دەکات ، دواتر قوستەنتینییە فەتح دەکرێتەوە ، ئینجا دەججال پەیدا دەبێت. (صحيح الجامع 4096)

*واتە ئەو ڕووداوانە بەشوێن یەکدا یەك لەدوای یەك دێن!!

1- ئاوەدانکردنەوەی بەیتولمەقدیس:

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: شەش شت بژمێرە ئەوە لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایین: مردنی من پاشان فەتحی بەیتولمەقدیس و .. . (صحیح البخاري 2957)

پاشان پێغەمبەر (ﷺ) دەستی خستە سەر سەرم و فەرمووی: ئەی کوڕی حەوالە ئەگەر خیلافەت دابەزی بۆ خاکی موقەددەس زەمینلەرزەکان و بەڵا و نەهامەتییەکان و ڕووداوە گەورەکانی قیامەت لەخەڵك نزیكتر ئەبێتەوە لەو دەستەی من خستوومەتە سەر سەری تۆ. (صحیح الجامع 7838)

*والله اعلم مەبەستی ئەوەیە پێشتر بەیتولمەقدیس (مزگەوتی ئەقسا) وێران دەبێت ئینجا ئاوەدان دەکرێتەوە.

2- وێرانبوون و چۆڵبوونی مەدینە:

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: خەڵکی هەڵدەستن مەدینە جێدەهێڵن لەچاکترین بارودۆخیدا کەس ڕووی تێناکات ، مەگەر دڕندە و باڵندە نەبێت .. . (صحيح الجامع 7838)

*والله اعلم ئەو سوپایەی کە بۆ ئیمام مەهدی دەچێت ئەوان مەدینە وێران دەکەن و دەچن بۆ مەککە (ئیمام مەهدی لە مەککە دەبێ) ، بەڵام لەنێوان مەککە و مەدینە ڕۆدەچێت و لەناو دەچێت.

3- شەڕە گەورەکە لەنێوان موسڵمانان و ڕۆمەکان:

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: سوڵحێکی ئاشتەوایی لەگەڵ ڕۆمەکان مۆر ئەکەن و پاشان بەیەکەوە ئێوە و ئەوان شەڕ لەگەڵ دوژمنانتان دەکەن ، سەرکەوتن بەدەست دێنن و دەستکەوتتان دەبێت و بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە ، پاشان لە شوێنێکی بەرز (دیار نییە کە کوێیە) کۆ دەبنەوە هەتا گاورێك خاچێك بەرز دەکاتەوە و دەڵێ سەليب سەركەوت و پەیماننامەکەیان دەشکێنن ، يەكێك لە موسڵمانان توڕە دەبێت و پێيدا دەكێشێت ، لەوێوە شەڕە گەورەکە هەڵدەگیرسێت دوای ئەوە هەرلایە پەلاماری چەکەکانی خۆیان دەدەن و شەڕ لەنێوانیاندا دەبێت ، خوای گەورە ڕێز لەو پۆڵە موسڵمانە دەنێت بەوەی کە شەهادەتیان بەنسیب ئەکات ، دوایی موسڵمانێکی زۆر کۆدەبنەوە و زۆر ئەبن ، هەردوو بەرە بەرەی کوفر و بەرەى ئیمان کۆ دەبنەوە شەڕێکی زۆر گەورە دەکەوێتە نێوانیانەوە لە کۆتاییدا موسڵمانان سەردەکەون بەسەر ڕۆم و هاوپەیمانەکانیان. (صحيح الجامع ٣٦١٣)

4- فەتحکردنەوەی قوستەنتینییە (ئەستەنبووڵ):

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: ئەم شارەتان بیستووە کە لایەکی لە وشکانی و لایەکی لە دەریادایە؟
وتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا.
فەرمووی: قیامەت هەڵناسێت تاوەکو حەفتا هەزار کەس لەنەوەی (ئیسحاق) لەشکرکێشی بۆ دەکەن ، کاتێ کە بۆى دێن و دادەبەزن نە بە چەك جەنگ دەکەن و نە تیر دەهاوێژن بەڵکو دەڵێن (لا اله الا الله و الله اکبر) لایەکی تر دەڵێن (لا اله الا الله و الله اکبر) ئەولاکەی تریش دەگیرێت ، هەم دیسان بۆ جاری سێیەم دەڵێن (لا اله الا الله و الله اکبر) ڕێگەیان بۆ چۆڵ دەکرێت دەچنە ناویەوە و دەکەونە کۆکردنەوەی دەستکەوت ، لەکاتێکدا کە خەریکی دابەشکردنی دەستکەوتەکان دەبن هاوارێکیان پێدەگات و دەڵێت دەججال دەرچوو ، ئیتر هەموو شتێك وازلێدێنن و دەگەڕێنەوە. (صحيح مسلم 2920)

*خەڵکی ئەستەنبووڵ (واتە تورکیا) بەگشتی ئیسلام دۆستن بەڵام لەسەر ڕێی چەوت و ناڕاستن (سۆفیزمن) ، ئەوەش هۆکاری ئەوە دەبێ کە ئەوکات بێ هیچ شەڕێك فەتح دەکرێتەوە. والله اعلم

5- دەرکەوتنی دەججال:

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هیچ فیتنەیەك دروست نەبووە لەنێوان دروستبوونی ئادەم تا ڕۆژی دوایی لە فیتنەی دەججال گەورەتر بێت. (صحيح مسلم 2946)

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: کوڕی مەریەم (عیسا علیه السلام) دەججال لەبەردەرگای شارۆچکەی (لُد) دەکوژێت. راوه الترمذي (گوندێکە لە نزیك بەیتولمەقدیسە کە جولەکە درووستیان کردووە و سەربازگەیانە).
-----------------------------------------------------------------------------

*والله اعلم ئەوکات کاتی ئەمەیە👇😊

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: قیامەت هەڵناسێت تاوەکو موسڵمانەکان لەگەڵ جولەکەدا نەجەنگن ، ئەوجا موسڵمانەکان کوشتاریان لێ دەکەن تا وای لێدێت جوولەکە لە پشتی دار و بەردەوە خۆیان حەشار دەدەن ، ئینجا دارەکە یاخود بەردەکە دەڵێت ئەی موسڵمان ئەی بەندەی خوا ئەم جولەکەیە وا لە پشتمەوەيه وەرە بیکوژە ، جگە لە درەختی (غەرقەد) چوونکە لە درەختی جولەکەکانە. (صحیح البخاري 2768)

موسڵمانان/Muslims
#Ako_Abdullah

 1298

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram