چەند سودێکی هاوسەرگیری ۱ـ جێبەجێکردنی فەرمانی الله یە. ۲ـ شوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیەوسلم ـ و سەرجەم پێغەمبەرانە ـ علیهم السلام ـ . ۳ـ تێکشکێنەری ئارەزووەکان و پارێزەری چاوەکانە. ٤ـ پارێزەری دامێنە لە خراپە و سەرپێچی الله. ٥ـ هۆ کارێکە بۆ ئەوەی داوێن پیسی بڵاو نەبێتەوە . ٦.زۆر بوونی وەچە و نەوە ی ئومەتی پێغەمبەری خوایە ـ صلی اللە علیەوسلم ـ . ۷ـ خۆشەویستی ئەو شتەیە کە پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیەوسلم ـ پێی خۆش بووە ـ حبب ٳلي من دنیاکم الطيب والنساءـ . ٨ـ خستنەوەی منداڵی صالح تا دوای مردنیش سود دەگەیەنێت بە مرۆڤ. ۹ـ منداڵە چاکەکانت لە قیامەت شەفاعەتت بۆ دەکەن تا بتبەنە بەهەشت . ۱۰ـ خستنەوەی نەوەی ئیماندار تاسود بە وڵاتی موسوڵمانان بگەیەنن و داوای لێ خۆشبوون بۆ ئیمانداران بکەن. ۱۱ و کۆتایی ـ لە هاوسەرگیریدا سۆز و خۆشەویستی و میهرە بانی هەیە لە نێوان ژن و پیاودا . چەندین سودی تڕیشی هەیە😀 .... برایان هاوسەرگیری بکەن و هەوڵی بۆ بدەن خوشکان ئێوەش هاوسەرگیری ئاسان بکەن و داوای زۆرمەکەن لە ماڵی دونیا ... بەخوا گرنگ ئیمان و ئەخلاقە . ئەوانەشی تواناتان هەیە ڕەحمەتتان لێبێت هاوکاری گەنجان بکەن و هانیان بدەن والله خێرێکی گەورەیە . جـــــــــــــزاکم الله خـــــــیرا نوسینی /ڕێباز قادر . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەڵام زەواجتان کرد ژیرانە بیکەن بەجوانی وووردی و تێڕوانینەوە بێ دوودڵی !!!