زنجیرە باسی تاوانە گەورەکان لە ڕوانگەی ئیسلام / باسی 4 || نوێژ تەرک کردن بێگومان تەرککردنی نوێژ یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و هۆی چوونە دۆزەخە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ( فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ )(المدثر 43 / 40) واتە:لهناو بهههشتهکاندان و پرسیار دهکهن له یهکتر...له بارهی تاوانبارانهوه...ئهوه چی بوو ئێوهی ڕاپێچی دۆزهخ کرد؟!به کهساسیهوه دهڵێن: ئێمه له نوێژكهران نهبووین...)..........(هەروەها دەفەرمووێت فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا ( 59 ) واتە:له دوای ئهوان کهسانێک له نهوهکانیان بوونه جێنشین، که نوێژهکانیان بهزایه داو شوێنی ئارهزووهکانی نهفسیان کهوتن، ئهوانه تووشی گومڕای و سهرگهردانی و سزا دهبن (له دنیاو قیامهتدا.)............(نوێژنەکردن دەبێتە هۆی پشتکردنە دینی خواو سزای سەختی ناو گۆڕ: وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ (طە 124 ) واتە:ئهوهیش ڕوو وهربگێرێت له بهرنامه و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئهو جۆره کهسانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامهتیشدا بهکوێری حهشری دهکهین..)...........(لەئایەتێکی تردا دەفەرمووێت خوای گەورە: فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ )(التوبة 5 ) واتە ئەگەر تەوبەیان کردو نوێژیان کرد زەکاتیاندا وازیان لێ بهێنن..).......... (پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم)دەفەرمووێت: ( بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلَاةِ»)( أخرجه مسلم ) واتە: جیاوازیی نێوان پیاوی موسڵمان و هاوەڵ و شەریک بۆ خوا دانەر نوێژ نەکردنە)............(ئوم ئەی ئەیمەن (ڕەزای خوای لێ بێت)فەرمووێت پێغەمبەری خوا پێی فەرمووم: لَا تَتْرُكْ الصَّلَاةَ مُتَعَمِّدًا فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلَاةَ مُتَعَمِّدًا فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ )( أخرجه أحمد وقال الالباني صحيح لغيره في صحيح الترغيب والترهيب)(١/ ٥٧٣) واتە: بە ئەنقەست واز لە نوێژ مەهێنە ئەوەی نوێژێک بەبێ هۆ نەکات ئەوە بەری دەبێت له وەعد و بەڵێنی خواو پێغەمبەر)...........(هەروەها دەفەرمووێت: مَن فاتَتْهُ الصَّلاةِ فَكأنّمَا وُتِرَ أهْلُهُ وَمَالُهُ" )( رواه ابن حبان وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (٧٧٥) واتە: هەرکەسێک نوێژێک بفەوتێنێت بێ بەهانەیەکی شەرعی وەک ئەوە وایە خانەوادە و ماڵ و سامانەکەی لە دەست بدات.).............( ئەوە بۆ یەک نوێژ ئەی ئەگەر کەسێک نوێژ نەکات ئەبێ حاڵی چێ بێ!. تێبینی: بەڵێ وەک ئەوە وایە ماڵ و منداڵ و سامانەکەی لەدەست بدات جا برا و خۆشکی موسڵمان چۆنه بەلاتەوە ئەگەر کۆرپەکەت یان جگەر گۆشەکەت لەدەست بدەیت کە لات خۆشەویست و سەنگینە یان خێزانە خۆشەویستەکەت لەدەست بدەیت کەمایەی حەوانەوەی ژیانتە یا ئەو ماڵ و سامانەی کە ئەو هەموو هەوڵ تەقەلایەت بۆ داوە!. بێگومان ئەوەی یەک نوێژ بفەوتێنێت ئەی ئەگەر هەموو نوێژەکان بفەوتێنێت دەبێ چۆن بێ!. زانایان لە ڕەڤەی ئەم فەرموودانەدا دەڵێن هەرکەسێ ماڵ و سامان سەرقاڵی بکات و تەرکی نوێژەکانی بکات ئەوە لەگەڵ قاروونە هەرکەسێکیش کورسی و دەسەڵاتەکەی سەرقاڵی بکات و نوێژەکانی بفەوتێنێ ئەوە لەگەڵ فیرعەونە هەرکەسێکیش کاروباری وەزارەت و سەرۆکایەتی سەرقاڵی بکات ئەوە لەگەڵ هامانە ئەوەشی بەبازرگانیەوە خەریک بی تەرکی نوێژەکانی بکات ئەوە لەگەڵ ئوبەی کوڕی خەڵەفدایە کە یەکێک بووە لە کافرەکانی سەردەمی پێغەمبەرخوا(صلی الله علیە وسلم)