چركە ساتى گيان سپاردنى پێغەمبەر صلى الله عليه و سلم نووسينى : باوكى أيوب دايكمان عائيشە ئەفەرموێ:- ((... ئينجا دەستى پێغەمبەر كەوت و سەرى قورس بوو لە سەر سينەم، ئەو كات تى گەيشتم كە ئەو گيانى سپارد و من نەمزانى چي بكەم ، بۆيە لە ژورەكەم كە ئەيروانەى ناو مزگەوت سەيرم كرد پياوەكان لە ناو مزگەوت وەستاون .. منيش هاوارم كرد پێغەمبەرى خوا مالئاوايي كرد ... پێغەمبەرى خوا گيانى سپارد..)) مزگەوت پڕ بوو لە گريان، لە هەمويان خۆ راگرتر ئەبو بەكر بوو .. هاتە ژورەوە ..پێغەمبەرى لە باوەش گرت وبە گريانەوە (( واى دۆستەكەم .. واى هەلبژاردەى الله .. واى خۆشەويستەكەم .. واى پێغەمبەرەكەم .. )) عومەر باوەرى نەكرد .. نكولى لە مەرگى پێغەمبەر كرد و هاوارى كرد (( قەسەم بە الله پێغەمبەرى الله نەمردە .. ئەو ئێستا هەلدەستێتەوە ..)) ئەبوبەكر رووى تى كرد .. لە سەر خۆ سوێند مەخۆ براكەم .. ئەوەى محمدى ئەپەرست ئەوا محمد كۆچى دوايي كرد .. ئەوەى الله ش ئەپەرستێ ئەوا الله ماوە و نامرێت .. ئينجا ئەم ئايەتانەى خوێندەوە . ((وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُۚ أَفَإِيْن مَّاتَ أَوۡ قُتِلَ ٱنقَلَبۡتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡۚ وَمَن يَنقَلِبۡ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيۡٔٗاۗ وَسَيَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ (Aali Imraan :144) (محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه. (ته‌فسیری ئاسان))) عومەر ئەفەرموێ ئەو كات باوەرم بە مردنى خۆشەويست كرد و رام كرد لە شەقامەكان ..ئەگەرام بە شوێنێك بۆ خۆم بە تەنيا لێ ى دابنيشوم و بۆ خۆم بە تەنيا بگرێم ..