ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی (٨) خدر نه‌ژاد کوردستانی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له فه‌رمووده‌ناسه حافیزه‌كان له هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی بوخاری و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان: * حافیز ئیبن حه‌جه‌ر له (مقدمة الفتح) دا ئه‌وه‌ی باسكردووه، كه داره‌قوتنی و غه‌یری ئه‌ویش له حافیزه‌كان، ڕه‌خنه‌یان له دووسه‌د و ده فه‌رمووده‌ی هه‌ردوو سه‌حیح گرتووه، كه سی و دوو دانه‌یان هه‌ردووكیان هاوبه‌شن له گێڕانه‌وه‌یاندا، وه حه‌فتا و هه‌شتیان بوخاری به ته‌نها و سه‌د دانه‌كه‌ی دیكه‌ش موسلیم به ته‌نها گێڕاویانه‌ته‌وه، وه ـ حافیز ئیبن حه‌جه‌ر ـ به‌شێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر فه‌رمووده ڕه‌خنه‌لێگیراوه‌كانی سه‌حیحی بوخاری، فه‌رمووده‌كانی به پێی ڕیزبه‌ندیی سه‌حیحی بوخاری هێناوه و وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی به درێژی داوه‌ته‌وه، وه له سه‌ره‌تای به‌شه‌كه‌دا به كورتی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "به كورتی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: "گومان نییه له پێشخستنی بوخاری و پاشان موسلیم به‌سه‌ر خه‌ڵكانی هاوچه‌رخیان و چه‌رخه‌كانی دوای خۆیشیان له پێشه‌وایانی ئه‌م زانسته له زانینی فه‌رمووده‌ی دروست و نادرووستدا"، پاشان هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی هێناوه بۆ پاڵپشتی ئه‌م قسه‌یه‌ی، ئه‌وجا گوتوویه‌تی: "جا كه ئه‌وه زانراو و جێگیر بوو، كه ئه‌وان ـ بوخاری و موسلیم ـ فه‌رمووده‌یه‌ك ناگێڕنه‌وه جگه له‌وه‌ی كه بێده‌رد بێت، یان ئه‌گه‌ر ده‌رد (علة) یشی هه‌بێت؛ ئه‌و ده‌رده كاریگه‌ر نییه لای ئه‌وان، جا كه بكرێت قسه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌كان ـ به شێوه‌یه‌كی درووست ـ ئاراسته بكرێت؛ ئه‌وسا ده‌مێنێته‌وه قسه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌گر به ته‌نها له به‌رامبه‌ر بڕیاری به‌درووستزانینی بوخاری و موسلیم، گومانیش له‌وه‌دا نییه كه قسه‌ی ئه‌وان له قسه‌ی خه‌ڵكی دیكه له‌پێشتره له‌م باره‌یه‌وه، به كورتی به‌م شێوه‌یه ڕه‌خنه‌كه به‌لادادێت، به‌ڵام به درێژی؛ ئه‌وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی بوخاری و موسلیم كه ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه ده‌بن به چه‌ند به‌شێكه‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی كه گێڕه‌وكان جیاوازییان هه‌بێت تێیدا، به زیادی و كه‌می له پیاوانی سه‌نه‌ده‌كه‌دا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی كه گێڕه‌وه‌كان جیاوازییان هه‌بێت تێیدا، به گۆڕینی پیاوانی به‌شێك له سه‌نه‌ده‌كه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له گێڕه‌وه‌كان ته‌نها زیاده‌یه‌ك بگێڕێته‌وه له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا، كه كه‌سانێكی ژماره زۆرتر یان زه‌وت باشتر هه‌مان فه‌رمووده‌یان گێڕابێته‌وه، به‌ڵام به بێ ئه‌و زیاده‌یه. چواره‌م: ئه‌وه‌ی كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه ته‌نها كه‌سێكی لاواز گێڕابێتییه‌وه. پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له پیاوه‌كانی سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه مه‌حكووم بێت به وه‌هم. شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی كه جیاوازیی تێدابێت، به گۆڕینی هه‌ندێك له واژه‌كانی ده‌قی فه‌رمووده‌كه. * وه له كاتی باسكردنی ئه‌م به‌شانه‌دا، وه‌ڵامیشی به كورتی داوه‌ته‌وه، وه ئاماژه‌ی بۆ هه‌ندێك له‌و فه‌رمووده ڕه‌خنه‌بارانه‌ش كردووه، كه به درێژی قسه‌ی له‌سه‌ر كردوون، به جۆرێك كه وه‌ڵامه كورته‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه. پاشان گوتوویه‌تی: "ئه‌مه كۆی ئه‌و به‌شانه‌یه كه ئیمامه‌كان ڕه‌خنه‌یان لێوه گرتووه‌ته سه‌حیحی بوخاری، وه به لێكۆڵینه‌وه و ورده‌كارییه‌وه به دوورودرێژی خستوومه‌ته‌ڕوو، وه سوپاس بۆ خودا ئه‌وه‌ی لێده‌رناكه‌وێ كه كار بكاته سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌تی كتێبه‌كه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن". وه له كۆتایی به‌شه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌مه تێكڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌یه كه له سه‌حیحی بوخاری گیراوه له لایه‌ن حافیزه ڕه‌خنه‌گره شاره‌زاكانی بواری ده‌ردی سه‌نه‌ده‌كان (علل الأسانيد)، ئه‌وانه‌ی كه ئاگاداری نهێنییه‌كانی ڕێگاكانن"، تا ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت: "جا ئه‌گه‌ر مرۆڤی به‌ئینساف تێڕامێنێت له‌وه‌ی كه له‌و باره‌یه‌وه نووسومه؛ ئه‌وه بایه‌خی ئه‌و كتێبه (سه‌حیحی بوخاری) له ناخیدا مه‌زن ده‌بێت و له به‌رچاوانی هێژا ده‌بێت، وه حه‌ق ده‌دات به ئیمامه‌كانی ئه‌هلی عیلم له وه‌رگرتنی ئه‌م كتێبه به بێ چه‌ندوچوون، وه له پێشخستنی به‌سه‌ر هه‌موو دانراوێكدا له كۆن و نوێ‌دا". گرنگیدانی زانایان به سه‌حیح بوخاری: پوخته‌ی قسان له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌حیحی بوخاری یه‌كه‌م دانراوه كه ته‌نها فه‌رمووده‌ی دروستی په‌تیی له‌خۆگرتبێت، وه دروستترین په‌ڕتووكه له پاش په‌ڕتووكه به‌پێزه‌كه‌ی خودای گه‌وره، وه پیاوه‌كانی له پله‌وپایه‌دا له‌پێشترن له غه‌یری ئه‌وان، وه سه‌ره‌ڕای زۆریی فه‌رمووده‌كانی؛ زانا بلیمه‌ته دیاره‌كانی ئه‌م هونه‌ره ڕه‌خنه‌یان له ژماره‌یه‌كی كه‌می نه‌بێت نه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌خنه‌كان ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا دانه‌ره‌كه‌ی (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) ڕیوایه‌ت و دیرایه‌تی تێدا پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه، وه ئه‌م سیفه‌ته تایبه‌تانه‌ی ئه‌و نهێنییه ڕۆشن ده‌كاته‌وه كه چۆن زانایان ئه‌وه‌نده پێوه‌ی خه‌ریك بوون و كرنگیی ته‌واویان پێداوه، هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌تاكوو ئێستاش زانایان هه‌وڵی گه‌وره‌یان داوه له پێناویدا و كاتی به‌نرخی زۆریان له خزمه‌تیدا خه‌رجكردووه، وه ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ی بووه ئه‌وان بۆیان ئه‌نجامداوه، چه‌ندین زانا شه‌رحی كردووه، هه‌یه تێكڕای به فراوانی شه‌رحكردووه، هه‌یه به كورتی، وه هه‌یه هه‌ندێك لایه‌نی ڕوونكردووه‌ته‌وه، كتێبی زۆریان له‌مه‌ڕ پیاوه‌كانی نووسیوه، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ شێخه‌كانی بوخاری خۆی، وه له‌مه‌ڕ سه‌ردێڕی بابه‌كانی و گونجاویی نێوانیان و بابه‌تی دیكه‌ش دانراوی تایبه‌ت دانراوه، وه له‌سه‌رووی هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی ئه‌م مه‌یدانه‌دا، حافیزی گه‌وره ئه‌حمه‌دی ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی (كۆچكردووی ٨٥٢ ك) ڕاوه‌ستاوه، كه له كتێبه‌كه مه‌زنه‌كه‌یدا (فتح الباري) له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كه‌یدا شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری هێناوه، وه‌ك چۆن دانه‌ره‌كه‌ی (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) به‌وپه‌ڕی چاكی بژاریكردووه و كۆیكردووه‌ته‌وه؛ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش حافیز ئیبن حه‌جه‌ر به‌وپه‌ڕی چاكی خزمه‌تی كردووه و گرنگیی پێداوه، وه ئاستی ئیبن حه‌جه‌ر له‌گه‌ڵ زانایانی دیكه‌دا؛ وه‌كوو ئاستی سه‌حیحی بوخاری وایه له‌گه‌ڵ دانراوه‌كانی دیكه‌دا، سا خودا ڕه‌حم به هه‌موویان بكات به ڕه‌حمه‌تی فراوانی خۆی وه باشترین پاداشتیان بداته‌وه. به‌م شێوه‌یه پاچڤه‌ی ئه‌م كتێبه به‌نرخه ته‌واو بوو، وه ئاشكراشه كه جگه له كتێبه‌كه‌ی خودا هیچ كتێبێكی دیكه بێخه‌وش نییه و نابێت، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌م پاچڤه‌یه‌ی به‌نده‌ی هه‌ژار له زانست و زانیاردا، جا له‌به‌ر ئه‌وه تكا ده‌كه‌م هه‌ر موسوڵمانێك هه‌ڵه و نابه‌جێییه‌كی به‌دی كرد؛ با دڵسۆزانه بۆمی ڕه‌وانه بكات له ڕێی ئه‌و ئیمێڵه‌ی خواره‌وه، منیش زۆر سوپاسی ده‌كه‌م و دوعای خێری بۆ ده‌كه‌م. سا له كۆتاییدا هه‌روه‌ك سه‌ره‌تا؛ سوپاس و ستایش بۆ خودای میهره‌بان، سه‌ڵاواتی فراوانیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی و تێكڕای هاوه‌ڵانی ئازیزی و شوێنكه‌وتووانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌تاكوو ڕۆژی په‌سڵان. به‌نده‌ی هه‌ژار: خدرنه‌ژاد كوردستانی [email protected] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌مه دوایین به‌ش بوو له پاچڤه‌ی كتێبی (ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی)، ئینشائه‌ڵڵا له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو به‌شه‌كانی له یه‌ك كتێبی ئه‌لیكترۆنیدا به شێوه‌ی pdf بڵاوده‌بێته‌وه.