🔴 10 ھەنگاو بۆ چارەسەری خەیاڵ ڕۆشتن لە نوێژدا. زۆرجاران نوێژخوێن خەیاڵی لەناو نوێژدا دەڕوات، ئەمەش لە خشوعی نوێژ کەم دەکاتەوە، بۆیە ئەم 10 ھەنگاوەتان بۆ دەخەینەڕوو کە سوودی دەبێت و دەبێتە مایەی ئەوەی کە لەمەودوا لەناو نوێژدا خەیاڵمان نەڕوات، فەرموون ئێوە و ئەو 10 ھەنگاوە: 1- هه‌ستكردن به ئاماده‌بوونى په‌روه‌ردگار و بیركردنه‌وه له ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر خودا پێش ئه‌وه‌ى نوێژ ئه‌نجام بده‌ى، ئایا بیرت كردۆته‌وه په‌روه‌ردگارى ئاسمان و زه‌وى بانگت ده‌كات بۆ دیدارى خۆى ؟ 2- پێویسته نیه‌ت به ته‌واوى ببه‌ستى و مكوڕبیت له‌سه‌ر ته‌ركیز له نوێژه‌كه‌داو خۆت به خودا بپارێزى له وه‌سوه‌سه و ڕاڕایى شه‌یتان . 3- ئێمه قسە له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین ، ئایا وه‌ها ته‌ماشاى نوێژ ده‌كه‌ین كه به‌سه‌ر شانماندا دراوه و له كۆڵ خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ وێنه كاتێ سوره‌تى الفاتحه ده‌خوێنى وا هه‌ست بكه له گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت داى له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارت . 4- بیركردنه‌وه له ماناى ئه‌و وشانه‌ى ده‌ریده‌بڕى له نوێژدا به به‌كارهێنانى دڵ و عه‌قڵ له‌گه‌ڵ زماندا تا بتوانى (تدبر) له وشه‌كان بكه‌یت و كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دابنێ كه ئه‌مه‌ش بریتیه له خشوع وه‌كو خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ ). 5- سه‌ر به‌رز نه‌كردنه‌وه بۆ ئاسمان چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ما بال اقوام یرفعون ابصارهم الى السما‌ء ). 6- ئاور نه‌دانه‌وه به‌ملاو به‌ملادا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إن الله أمركم بالصلا‌ة فإذا صليتم فلا تلتفتوا ، فإن الله تعالى ينصب وجهه لوجه عبده في صلاته ما لم يلتفت). 7- باوێشك نه‌هاتن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( التثاؤب من الشيطان). 8- به‌دواى گوماندا نه‌رۆیشتن، ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێكت كرد له ژماره‌ى رەكعه‌ته‌كان یان ته‌واوى ده‌ست نوێژه‌كه‌ت ، ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌قین برۆ و گوێى پێ مه‌ده . 9- نوێژه‌که‌ت نه به‌بێ ده‌نگى بخوێنه‌و نه به ده‌نگى به‌رز، واته: پێویسته گوێت له خۆت ببێته‌وه .(وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ). 10- له‌سه‌ر خۆبوون له جێبه‌جێكردنى ڕوكنه‌كان و هه‌ر یه‌كه‌یان حه‌قى خۆى پێبده، واته په‌له په‌ل مه‌كه له ته‌واو بوونى نوێژه‌كه. #_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.