سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی (ەشی پێنجەم و کۆتایی)
گۆڕینی فۆنت


حـەجاجی کوڕی یوسفی ثەقـەفی 

پیاوێک خاوەن مێژووێکی پڕ لەدڵڕەقی و ستەمکاری
خوێنەری ئەم زنجیرەباسە بن بەهیوای سوود بینین.

بەشی پێنجەم و کۆتایی

میراتی حەجاج

وێڕای ئەوەی حەجاج شاری واسطی بنیادنا و فتوحاتی ئیسلامی بەرەوە روژهەڵات ئاراستە كرد ، پلانی دروستكردنی دەوڵەتی دانا و پایەكانی وڵاتی لە تێكدان و لەناوچوون پاراست ، بەڵام لە دوای خۆی میراتێكی لە ستەم و خوێنڕێژی بە جێهێشت كە پێشتر نمونەی نەبووە، هەروەها ترسی لە دڵی خەڵك جێهێشت ، تەنانەت ئومەییەكانیش رقیان لێ دەبوویەوە ، بەهۆی شەڕكردنی لەگەڵ عبداللەی کوڕی زوبیر و كوشتاری مەككە. خەواریجەكان داخیان لەبەرامبەری لە دڵ دابوو ، بەهۆی ئەو كردەوانەی بەرامبەریان كرد ، هەروەها شیعەكانیش بە هەمان شێوە بوون بەهۆی ڕێزنەگرتنی (ال البیت) ، زۆر لە ژیان و بەسەرهاتی ئەو كەسە گوتراوە و تەنانەت هەندێك جار زیادەڕۆیی تێدا كراوە و وێنەیان بە شەیتان چواندووە.
تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت میراتی حەجاج لە شەڕ و كوشتار و خوێنڕێژی و ستەمكاریدا هەرماوە ، هەواڵی جۆراوجۆر بە ژیانی حەجاج دەلكێندرێت، تا ئێستاش قسەی ناشرینی پێ دەگوترێت، بەشێك لە توێژەرانی مێژووی سیاسی بە نمونەی زۆردارێكی ستەمكاری خوێنڕێژی دەبینن.

مەزهەبی_حەجاج_لە_حوكمدا

حەجاج پێی وابوو ئەوەی سنوری دەسەڵات تێبپەڕێنێت ، كافرە پێشی وابوو ئەم كارەی لە خوا نزیكی دەكاتەوە بەڵام ئەمە پێچەوانەنی شەڕكردنی بوو لەگەڵ موسڵمانان لە نمونەی سەعیدی كوڕی جوبیر و هەروەها خزمەتكردنی ئیسلام بە قورئان و بڵاوكردنەوەی.


#حەجاج_و_خەڵكی_عێڕاق_و_شام

پەیوەندی حەجاج و خەڵكی عێڕاق زیاتر پەیوەندییەكی ئاڵۆز و سەیروسەمەر بووە زۆرتریش پەیوەندییەكی بە ترس بووە لە مێژووی ئیسلامیدا حەجاج بووە والی عێڕاق لە ناوەندی ڕقبوونەوەی لە خەڵكەكەی ئەوانیش خۆشیان نەدەویست ئەو پەیوەندییەش وەك پەیوەندی هاوسەرگیری بە زۆری (كاسۆلیكی) درێژەی كێشا كە جیابوونەوەی تێدا نییە تەنیا مردنی یەكێكیان نەبێت دەگێڕێنەوە بە مردنی حەجاج خەڵكی عێڕاق زۆر دڵیان خۆشبووە و ئاهەنگیان گێڕاوە.

بەڵام #خەڵكی_شام پێچەوانەبوون حەجاجیان خۆشدەویست و پاڵپشتیان دەكرد، لە دوای مردنیشی بۆی دەگریان دەگڕێنەوە خەڵكی شام دەچوونە سەر گۆڕی حەجاج و داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەكرد لە بەرامبەریشدا حەجاج بەردەوام بە سیفەت و كارە چاكەكانی خەڵكی شامیدا هەڵدەگووت، زۆربەی سوپاكەشی خەڵكی شام بوون و نەرمونیان بوو لەگەڵیان.

#وەسفێكی_مێژوویی_حەجاج

حەجاجی كەسێكی رەوانبێژ و قسەزان بووە ، زۆر شیعری خۆشەیستتی وتووە و نمونەی زۆری قسەكانی بە شیعر بووە ، کەسێک بوو بۆ ئەوکات و دۆخی سەردەمی ئەوکاتی عیراق پڕ بە پێستی خۆی بووە چونکە خەڵکی ئەوکاتی عیراق زۆر ئاژاوەگێر بوون لەژێر فەرمانی هیچ والیەک نەبون هەمیشە یاخی بوون هەڵ ئەگەڕانەوە بۆیە ئەوان زۆر ڕقیان لێی بوو حەجاجیش باش ئەوانی ئەناسی بۆیە لەیەکەم ڕۆژی بوون بەوالی بەسڕە زۆر‌ بەتوندی لەگەڵیان ئەدوا هەرکەسێک یاخی بووبا بێ یەک و دوو سزای مەرگی ئەدا بۆیە ئەهلی عیراق کە لە دڵڕەقی سزای حەجاج تێگەیشتن بەدرێژای 20 ساڵ نەیانتوانی دژی هەڵبگەڕێنەوە بەڵکو بەردەوام سەرکوتی ئەکردن لەسەردەمی ئەویش وڵات شارەکان بەڕادێکی زۆر ئارامم بوون یاخیبون ئاژاوەگێڕی زۆر کەمی کرد بۆیە منیش لەکۆتای ئەڵێم بۆ ئەم سەردەمەی عێراقیش حەجاجێک پێویستە کە ئەم وڵاتە وێرانە پڕ لە کێشمە کێش و یاخیبونە رێکبخاتەوە سزای‌ ئەوانەش بدات کە هەمیشە خوێنی ئاژاوەگێڕی یاخیبون لە جەستەیان چەکەرە ئەکات ، وسلام علیك ورحمةالله وبرکاته.

سەچاوەکان
تاریخ ديمشق 
البداية نهاية 
ویكی بیدیا
الدولة الٲمویة د.محمد صلابي

 1255

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram