سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاكارە ھەڵەكانی ڕێی بانگەواز ( توندی و زبری ) (34)
گۆڕینی فۆنت


● توندی و زبری ●

ئاکارێکی ھەڵەی دیکە لەسەر ڕێی بانگەواز کە بانگخوازان دووچاری دەبن بریتیە لە: توندی لە مامەڵە و زبری لە ئاخاوتن, وەھاش گومان ئەبەن کە ئەم کارەیان دەبێتە مایەی خێری زۆر بۆ بانگەواز, وە کار ئاسان دەکات بۆ چوونە پێشەوەی چالاکیە بانگەوازییەکان, بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە ئاکارێکە لە ئاکامی گیرانی سەرچاوەکانی سۆز و ڕەق بوونی دڵەوە پەیدا دەبێت.
بانگخوازی ڕاستەقینە ئەگەر لە لایەن براکەیەوە ئازار درا لەبەردڵی ناخۆشە و پێی ناخۆش ئەبێت بەڵام لێخۆش بوون و لێخۆش بوون و لێبووردەیی بە باشتر ئەزانێت لە تۆڵە کردنەوە.

֎ جۆرەکانی توندی و زبری:-

گرژ بوونی ڕووخسار و وون بوونی زەردەخەنە لە کاتی دیداردا, پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ڵا تَحْقِرَنَّ مِنْ الْمَعْرُوفِ شَیْئًا ۆڵوْ انْ تَلْقَی اخَاکَ بِۆجْەٍ طلْقٍ).

کارکردن لەسەر بنەمای ووشکی گوێڕایەڵی و فەرمان بەرداری یان ئەتوانیت بڵێت سەربازی لە کاتی ڕاپەڕاندنی چالاکیەکانی بانگەواز, وە پەراوێز خستنی نەرمی و نیانی بۆ گەیشتن بە ئامانجی بانگەواز. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( إِنَّ الرِّفْقَ ڵا ێکُونُ فِی شَیْءٍ إِلَّا زَانَەُ ۆڵا یُنْزَعُ مِنْ شَیْءٍ إِلَّا شَانَەُ ).

زۆربوونی ڕاجیایی لە نێوانیان, وە تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوانیان لەسەر پووچترین ھۆکارەکان, وەک زبری لە ووتن, ڕووگرژی لە کاتی دیدار, وە کەمی بەخشین. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (.....ۆمَا زَادَ اللَّەُ عَبْدًا بِعَفْوٍ إِلَّا عِزًّا ۆمَا تَۆاضعَ احَدٌ لِلَّەِ إِلَّا رَفَعَەُ اللَّەُ ).


کەمی ھاوسۆزی و نەبوونی نەریمی لە نێوان ھاوەڵانی ڕێگا, بچووک ڕێزی گەورەی لانیە, گەورە سۆزی بۆ بچووک نیە.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ڵیْسَ مِنَّا مَنْ ڵمْ ێرْحَمْ  صغِیرَنَا ۆیُۆقِّرْ کَبِیرَنَا ).

شەرمەزار کردنی ھاوەڵانی ڕێگا بە زۆر دەرخستنی کەم و کوڕییەکانیان, ئەمەش کاتێک دەردەکەوێت کە ھەندێک بۆ ڕای خۆیان دەمارگیر بن, وابەستە بن پێوەی و سووریش بن لەسەری بە تایبەتی ئەگەر ھێمای سەرکەوتن لەسەر ڕای ئەو دەرکەوت و ھێمای شکست لەسەر ڕای ئەوانی تر.
سۆزی خوای مەزن لەسەر ھاوەڵی شکۆمەند ( ابو الیسر ) بێت, دەگێڕنەوە کە قەرزی لای پیاوێک بوو, چوو یۆلای تاوەکو لێی وەربگرێتەوە, پیاوەکەش کە زانیت دێت بۆلای خۆی لە ناو ماڵەکەیدا شاردەوە بۆ ئەوەی چاوی پێی نەکەوێت, کاتێک ابو الیسر زانی مە ھاوەڵەکەی لە شەرمدا خۆی شاردۆتەوە و نیەتی کە قەرزەکە بداتەوە, پەڕەی قەرزەکەی ھێناو ڕەشی کردەوە و فەرمووی:
ئەگەر بایی ئەوەندەت ھەبوو کە قەرزەکە بدەیتەوە بیدەوە, ئەگەریش نەبوو ئەوا تۆ کێشەکەت چارەسەر بووە.

 666

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram