باسی هاندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاو له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی بخوات و واز له سواڵ و داوای ده‌سه‌نه بێنێ. کوڕی ئیسلام قال الله تعالى " فإذا قضيت الصلاة فانتشروا في الأرض وابتغوا من فضل الله " الجمعة/10. واته: کاتێ نوێژی هه‌ینی کراو له نوێژ بوونه‌وه، ئیتر وه‌ک ئاسایی بڵاوه‌ی لێ‌بکه‌ن و بچن به‌لای کاری خۆتانه‌وه و مشووری ئه‌و رزق و ڕۆزییه‌ی خۆتانه بخۆن که خودا له سایه‌ی خۆیه‌وه ده‌تان داتێ، له‌هه‌موو حاڵ و بار‌و دۆخێکیشا یادو ذیکری خودا کات و شوێنی بۆ نیه، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئاوده‌ستیشدا سووننه‌ته دیکری خودا بکرێ و سه‌راوکه‌ر بڵێ: أعوذ بالله من الخبث والخبائث. 1/539- (وعن أبي عبد الله الزبير بن العوام رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأن يأخذ أحدكم أحبله ثم يأتي الجبل فيأتي بحزمة من حطب على ظهره فيبيعها فيكف الله بها وجهه خير له من أن يسأل الناس أعطوه أو منعوه) رواه البخاري عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبه‌یری کوڕی عه‌ووام ( خودا لێیان ڕازی بێ) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێ: سوێندم به‌و که‌سه‌ی که‌گیانی منی به‌ده‌سته که‌سێ له‌ئێوه گوریسێ هه‌ڵبگرێ و بچێ بۆ ئه‌و که‌ژه‌و به‌کۆڵ کۆڵه دار بێنێ‌و بیفرۆشێ‌و خۆی پێ ڕزگار بکا له‌چاو به‌ره‌ژێری ئه‌م و ئه‌و، هێشتا ئه‌وه‌ی گه‌لێ له‌وه باشتره که بچێ ده‌ست له مه‌ردووم پان بکاته‌وه، ئیتر ئه‌و مه‌ردمه به‌شی بده‌ن یان به‌شی نه‌ده‌ن، هه‌ر ئیشکردنه به‌قه‌درتره له‌سواڵ کردنه‌که! (ب/تاج). 2/540- (وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأن يحتطب أحدكم حزمة على ظهره خير من أن يسأل أحدا فيعطيه أو يمنعه) متفق عليه مه‌ئالی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش وه‌ک و فه‌رمووده‌که‌ی پێشوو وایه. 3/541- ( وعنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال كان داود عليه السلام لا يأكل إلا من عمل يده) رواه البخاري (رضوان الله تعالی علیه): ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زای خودای لێ بێ) له حه‌زره‌ته‌وه ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ: داوود پێغه‌مبه‌ر( دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) هه‌ر له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆیی ده‌خواردو به‌س ( بوخاری ڕه‌حمه‌ت له گۆڕی نازداری). 4/542- (وعنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال كان زكريا عليه السلام نجارا) رواه مسلم دیسان ئه‌و فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: زه‌که‌رییا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) دارتاش بوو (م). 5/543- (وعن المقدام بن معد يكرب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال ما أكل أحد طعاما خيرا من أن يأكل من عمل يده وإن نبي الله داود صلى الله عليه وسلم كان يأكل من عمل يده) رواه البخاري میقدام (ڕه‌زای خودای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: حه‌زره‌ت (دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ: هیچ نا‌نێ وه‌ک ئه‌وه باش نییه که مرۆڤ له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی بخوات، داوود که پێغه‌مبه‌ری خودا بوو(دروودی خودای له‌سه‌ر بێ) هه‌ر له‌به‌ری ڕه‌نجه‌شانی خۆی ده‌خوارد (ب). ---------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: ریاض الصالحین (به‌رگی دووه‌م).